دانی رۆدریك*
و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
كامبریج دوو ئه‌جێندای به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ ستراتیجی ئابووری ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ئه‌مریكا و كاریان له‌سه‌ر ده‌كات، یه‌كێكیان ئامانجی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه ناوخۆییه‌كانه شانبه‌شانی په‌ره‌پێدانی گشتگیرانه‌ی ئابووری ئه‌مریكا به جۆرێك ئابوورییه‌كی نه‌رم، گه‌شه‌كردوو به‌رده‌وامی هه‌بێت، ئه‌جێندای دووه‌م كار له‌سه‌ر سیاسه‌تی جیوگرافیای فراوان ده‌كات له رووی ئابوورییه‌وه و خاڵی گرنگیپێدانیشی ئه‌وه‌یه كه به‌سه‌ر چیندا زاڵ بێت، ئابووری جیهانیش په‌یوه‌ست ده‌بێت به ئه‌نجامی ئه‌و ململانێیه‌وه.
ئیداره‌ی جۆ بایدن زۆر جیاوازه له ئیداره‌كانی پێش خۆی، ئه‌م ئیداره‌یه سیاسه‌تی په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی گرتۆته‌به‌ر تا پیشه‌سازی ناوخۆیی ببوژێنێته‌وه، له هه‌مان كاتدا گرنگی ته‌واو ده‌دات به ئابووری سه‌وز، به‌رامبه‌ر به چینیش له هه‌موو ئیداره‌كانی پێش خۆی زیاتر هه‌ڵوێستی توندی نواندووه، ته‌نانه‌ت له ئیداره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ-یش توندتره و وه‌ك ركابه‌رێكی جدی ره‌فتار له‌گه‌ڵ چیندا ده‌كات و چه‌ندین كۆت و به‌ندی به‌سه‌ر هه‌نارده و ته‌كنۆلۆجیای چیندا سه‌پاندووه.
گۆڕانكارییه‌كی هزری به‌ڕێوه‌یه
سیاسه‌تی بایدن به‌رامبه‌ر ئابووری جیهان تا ئه‌م دواییانه‌ش روون نه‌بوو، به‌ڵام له دوای لێدوانه‌كانی وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا و راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكاوه، ده‌ركه‌وت ئه‌و ئیداره‌یه به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌نگاو ده‌نێت و كۆده‌نگییه‌كیش له واشنتۆن سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه هه‌یه.
شێوازی نوێی مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئابووری جیهان، گۆڕانكارییه‌كی هزری فراوانی به‌دواوه‌یه، ئه‌مڕۆ بڕیاربه‌ده‌سته گه‌وره‌كان له سیاسه‌تی ئه‌مریكادا پێیان وایه، ئه‌و نموونه جیهانگیرییه‌ی 1990 كه به پله‌ی یه‌كه‌م گرنگی به بازرگانیی ئازاد و بازاڕی ئازاد ده‌دا له‌سه‌ر حسابی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و گۆڕانكارییه ژینگه‌ییه‌كان و ئاسایشی ئابووری چینی مامناوه‌ند، هۆكار بوو بۆ پاشه‌كشه‌ی بنه‌ما ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه پایه‌ی سه‌ره‌كی دیموكراسین.
جه‌یك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له لێدوانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌یدا چه‌ند خاڵێكی سه‌ره‌كی ئه‌جێندای نوێی ئه‌مریكای ده‌ستنیشانكرد، یه‌كه‌میان ستراتیجی تایبه‌ته به پیشه‌سازی نوێی ئه‌مریكا، یان نوێكردنه‌وه‌ی پیشه‌سازی، كه ئامانجی هاندانی وه‌به‌رهێنانه له‌و كه‌رتانه‌دا كه گرنگن بۆ گه‌شه‌كردنی ئاسایش له ئه‌مریكادا. خاڵێكی دیكه‌ی ستراتیجی ئه‌مریكا كاكردنه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا كه رووی دیموكراسییه‌وه پێشكه‌وتوون، تا ئه‌وانیش دوانه‌كه‌ون و سیاسه‌ت و ستراتیجی هاوشێوه‌ی ئه‌مریكا بگرنه‌به‌ر. خاڵێكی دیكه بریتییه له‌وه‌ی ئه‌مریكا دوور ده‌كه‌وێته‌وه له سه‌ودا و مامه‌ڵه بازرگانییه باوه‌كانی وه‌ك گه‌یشتن به بازاڕ بۆ ساغكردنه‌وه‌ی كاڵا. هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌دات له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هاوبه‌شی نوێ بدۆزێته‌وه تا پێكه‌وه كار له‌سه‌ر ئاسته‌نگ و كێشه جیهانییه‌كان بكه‌ن، وه‌ك گۆڕانكارییه ژینگه‌ییه‌كان و ئاسایشی سایبێری و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كێبڕكێی باج بۆ كۆمپانیاكان، جگه له‌وه‌ش ئه‌مریكا به نیازه چه‌ندین تریلیۆن دۆلار ته‌رخان بكات بۆ وه‌به‌رهێنان له وڵاته تازه‌گه‌شه‌كردووه‌كاندا و یارمه‌تیدانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كێشه‌ی دانه‌وه‌ی قه‌رزیان هه‌یه. خاڵێكی زۆر گرنگ و له هه‌مان كاتدا جێگه‌ی میشتومڕ، سیاسه‌تی پشتیوانیكردنه له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌م خاڵه‌یان له هه‌موو خاڵه‌كانی دیكه زیاتر كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر داهاتووی ئابووری جیهان.
جه‌نگێكی گشتگیری ئابووری
دیارترین نیشانه‌كانی ئه‌م سیاسه‌ته سه‌پاندنی كۆت و به‌نده به‌سه‌ر هه‌ناورده و هاورده‌دا به تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ چین، بۆ ئه‌وه‌ی رێگر بێت له‌وه‌ی چین ده‌ستی به هه‌ندێك ته‌كنۆلۆجیا بگات، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد، به‌رپرسیانی چین و شی جین بینگ-ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ئه‌مریكا به‌وه تۆمه‌تبار بكه‌ن كه گه‌مارۆی ته‌كنۆلۆجیایان خستۆته سه‌ر وڵاته‌كه‌یان، ئێدوارد لۆس نووسه‌ر و خاوه‌نی گۆشه‌ی تایبه‌ت له رۆژنامه‌ی فاینانشاڵ تایمزدا له‌گه‌ڵ چینییه‌كان هاوڕایه و ده‌ڵێ: ئه‌مریكا به دابڕینی چین له به‌رهه‌مه ته‌كنۆلۆجییه‌كان پێ ده‌نێته نێو جه‌نگێكی گشتگیری ئابوورییه‌وه.
به‌ڵام سۆلیڤان رای پێچه‌وانه‌ی هه‌یه و ستراتیجه‌كه‌ی به‌و جۆره لێكدایه‌وه كه وه‌كو حه‌وشه‌یه‌كی بچووك وایه به‌ڵام دیواری به‌رزی هه‌یه، مه‌به‌ستی سۆلیڤان ئه‌وه‌یه كه گه‌مارۆكه له‌سه‌ر به‌شێكی بچووكه له ته‌كنۆلۆجیای پێشكه‌وتوو، به‌ڵام به دیواری به‌رز، واته به توندی پارێزگاری لێده‌كرێت.
جانێت یه‌لین وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكاش له لێدوانێكدا روونیكرده‌وه، ئه‌و كۆت و به‌نده‌ی له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی ته‌كنۆلۆجیا داده‌نرێت، په‌یوه‌ندی به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌یه و سنوورداره، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌مریكا نایه‌وێت زیان به گه‌شه‌ی ئابووری و به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی ته‌كنۆلۆجیای چین بگه‌یه‌نێت.
نابێ ئاماجی سزادان بێت
لێدوانه‌كانی ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ی ئه‌مریكا به‌و ئاراسته‌یه بوون كه ئه‌مریكا له نیگه‌رانی وڵاتانی جیهان تێده‌گات سه‌باره‌ت به‌م ستراتیجه نوێیه. له راستیدا وڵاتان نیگه‌رانن له‌وه‌ی رێوشوێنه نوێیه‌كانی ئه‌مریكا به ناوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه زیان به ئابووری جیهان بگه‌یه‌نێت و ره‌نگه ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌شی هه‌بێت و ببێته هۆی ئه‌وه‌ی چین په‌رچه‌كرداری هه‌بێت.
سیستمی ئه‌مڕی جیهانی پشت به هه‌ندێك رێسا و رێكار ده‌به‌ستێ، به جۆرێك هه‌ر وڵاتێك مافی خۆیه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی خۆی بپارێزێت، به‌ڵام زیان به وڵاتانی دیكه نه‌گه‌یه‌نێت، ره‌نگه جێبه‌جێكردنی قورس بێت، به‌ڵام ئه‌سته‌م نییه، له‌به‌رئه‌وه كاتێك وڵاتێك هه‌وڵ ده‌دات ئامانجه‌كانی خۆی له چوارچێوه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییدا به‌دی بهێنێت، ئه‌گه‌ر تاكلایه‌نه و به‌بێ هاوئاهه‌نگی هه‌نگاو بنێت زیان به وڵاتانی دیكه ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ربۆیه باشتر وایه پێشتر ستراتیجی خۆی روون بكاته‌وه و له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامیشدا بێت له‌گه‌ڵ وڵاتان بۆ راوێژ و گفتوگۆ له‌سه‌ر پێشنیازی گونجاو تا له كاریگه‌رییه خراپه‌كانی ستراتیجه نوێیه‌كه‌ی كه‌مبێته‌وه، چونكه نابێ ئه‌و رێوشوێنانه‌ی ده‌یانگرێته‌به‌ر به ئامانجی سزادانی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بێت و هه‌وڵی لاوازكردنی بدات.
جیهانی فره‌جه‌مسه‌ری
سه‌باره‌ت به ستراتیج و تێڕوانینی نوێی ئه‌مریكا بۆ ئابووری، تا ئێستاش روون ئه‌و بیانووه به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئاماژه‌یان پێكرد، كه گوایه بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه، راسته یان ته‌نیا بیانووه بۆ هه‌نگاوه تاكڕه‌وانه‌كانی ئه‌مریكا، پرسیاره‌كه‌ش لێره‌وه دروست ده‌بێت، تۆ بڵێی ئه‌مریكا رازی بێت به‌وه‌ی جیهان ببێته فره‌جه‌مسه‌ری و پێی قبووڵ بكرێت كه چینیش به‌شداربێت له دانانی یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمییه‌كاندا، یان هێشتا ئه‌مریكا هه‌ر سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆی سه‌روه‌ری هه‌موو جیهان بێت؟
سه‌رچاوه: بروجیكت سندیكیت
*پسپۆڕی ئابووریی سیاسی له زانكۆی جۆن ئێف كه‌نه‌دی له زانكۆی هارڤارد و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ئابووریی نێوده‌وڵه‌تی و خاوه‌نی كتێبی قسه‌یه‌كی راشكاوانه له‌مه‌ڕ بازرگانی.