لە فارسییەوە: جه‌واد حه‌یده‌ری
به‌كارهێنانی چه‌مكی دادپه‌روه‌ریی له‌ناو بازنه‌ی فیكری ئه‌فلاتوندا، پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و له رۆژگاری ئه‌مڕۆدا وه‌ك بنه‌مای بیروباوه‌ڕی ئه‌خلاقی باسی لێوه ده‌كرێت.
ئه‌فلاتون دادپه‌روه‌ریی به جۆرێك له به‌هره و مه‌یلی ده‌روونی وه‌سف ده‌كات كه له مرۆڤدا رێگری له هه‌ستیاری و ئه‌نگێزه توندكانی تاك ده‌كات له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كاندا، به شێوه‌یه‌ك كه مرۆڤ له كردنی كۆمه‌ڵێك كاری رووكه‌ش كه به ره‌واڵه‌ت به قازانجێتی، به‌ڵام ویژدان ره‌تی ده‌كاته‌وه دوور ده‌خاته‌وه.
ئامانج له تاوتوێكردنی پرسی دادپه‌روه‌ریی له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌فلاتوندا په‌یبردنه به بنه‌مای پابه‌ندبوون كۆمه‌ڵایه‌تی وئه‌خلاقییه‌كانه و وه‌ڵامێكیشه بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی كه بۆچی تاك ده‌بێت پابه‌ندی ئه‌و یاسا و رێسا ئه‌خلاقییانه ده‌بێت كه حه‌زیان لێناكات و ناچاریشه ملكه‌چیان بێت و به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بۆچی ده‌بێت مرۆڤێكی باش بێت؟
سێ دیدگا له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌فلاتون سه‌باره‌ت به دادپه‌روه‌ریی باوه.
دیدگای یه‌كه‌م: دادپه‌روه‌ریی یانی جێبه‌جێكردن و به كرداركردنی پابه‌ندبوونه‌كان. به‌شێوه‌یه‌ك حه‌ق به حه‌قدار بگات و پابه‌ندبوونه گشتییه‌كان سه‌باره‌ت به مرۆڤ و خواكان بچنه قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه.
دیدگای دووه‌م: عه‌داله‌ت یانی جێبه‌جێكردنی هه‌ر شتێك كه په‌یوه‌نداره به په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی مرۆڤ و به دوو به‌شی یار و نه‌یار دابه‌شده‌كرێت و گونجاو و شایسته له قه‌ڵه‌مده‌درێت.
به‌پێی ئه‌و تیۆرییه دادپه‌روه‌ریی جۆرێك رێككه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تییه و كه‌سه‌كان به ئه‌و ئاقاره پابه‌ندی له‌به‌رچاوگرتنی یاسا و رێسا ئه‌خلاقییه‌كانن كه سوود و قازانجی تاكێتی تێدا ده‌بیندرێت و هه‌ر كاتێك كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه روویدا و یاسا و رێساكان به قازانجیان نه‌بوو خۆیان له ره‌فتاری نه‌شیاو و به‌دره‌فتاری به دوور ناگرن.
دیدگای سێهه‌م له باره‌ی دادپه‌روه‌ریی یانی كه‌مكردنه‌وه‌ی قازانج و سوودی تایبه‌تی له ناو چوارچێوه‌ی سوودی ئه‌ویتر و له‌بنه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م دێت به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ویتره كه ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان
به‌ربڵاو بێت.
دادپه‌روه‌ریی له به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌سه‌ڵاتدارانه
ئه‌و دیدگایه له سه‌ر بنه‌مای تیۆرییه‌كی سۆفیستاییه‌كان بوو كه باوه‌ڕیان وا بوو دادپه‌روه‌ریی وه‌ك چه‌مكه ره‌هاكانی دیكه‌ی ئه‌خلاقی له راستیدا بوونی نییه، به‌ڵكو ئه‌و چینی ده‌سه‌ڵاتداره كه هه‌ر شتێك به قازانجی خۆی بێت ده‌یكات به قانوون و یاسا و رێسا و ده‌یسه‌پێنێت، كه‌واته دادپه‌روه‌ریی یانی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدار و به‌هێزه‌كان.
ئه‌فلاتون به له‌به‌رچاوگرتنی پێگه‌ی هاوسه‌نگی و میانه‌ڕه‌وی و بوێری، دادپه‌روه‌ریی وه‌ك فه‌زیله‌تێك باس ده‌كات. میانه‌ڕه‌وی و هاوسه‌نگی له ئه‌سینای كۆن وه‌ك خه‌سڵه‌تێك له‌به‌ر رۆشنایی شوناسێك به ناوی چین و توێژ لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرا.
دادپه‌روه‌ریی له كۆمه‌ڵگه‌دا كاتێك به‌دی دێت كه جگه له سیستمی ده‌سه‌ڵاتداری زاڵ به سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا، سیستمی ده‌روونی مرۆڤه‌كانیش به ئاستی میانه‌ڕه‌وی و هاوسه‌نگی گه‌یشتبێت. له ئه‌نجامدا هه‌ر شتێك له جێگه‌ی خۆیدا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه به دادپه‌روه‌ریی رازاوه بێت.
دادپه‌روه‌ریی ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌سێك كاری خۆی بكات و ده‌ستێوه‌ردان له كاری كه‌سانی دیكه‌دا نه‌كات. مرۆڤ ئه‌و كاته دادگه‌ره و ده‌توانێت ئه‌ركی خۆی به‌جێبگه‌یه‌نێت كه هه‌ر به‌شێك له رۆحی مرۆڤه‌كان ئه‌ركه تایبه‌تییه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
له‌روانگه‌ی ئه‌فلاتونه‌وه سروشتی مرۆڤ سێ هێزه.
یه‌كه‌م/ هێزی عه‌قڵ و جیاكردنه‌وه‌ی شتی باش له خراپ كه پێشینان پێیانوتوه هێزی ئاخێوه‌ری و وتاربێژی.
دووه‌م/ هێزی هه‌وه‌س كه مرۆڤ بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی و عه‌یش و نۆش و رابواردن په‌ڵكێش ده‌كات.
سێهه‌م/ هێزێك كه ده‌نه ده‌دات بۆ وه‌لانانی زیان و مه‌یل بۆ به‌رزه‌به‌ری.( توڕه‌یی و قه‌ڵسی)
داد و دادپه‌روه‌ریی فه‌زیله‌تێكه كه له سروشتی مرۆڤدا هاوسه‌نگی له‌نێوان ئه‌و سێ هێزه دروست ده‌كات و كه‌سی دادگه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه مافی هه‌ر سێ هێزه دابین بكات و رێگه نه‌دا هیچ یه‌ك له‌و هێزانه به‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه‌دا زاڵ بن.
ده‌ستدرێژی هه‌ر یه‌ك له‌و هێزانه بۆ هه‌رێمی ئه‌وانی دیكه و هه‌روه‌ها نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی و هاوسه‌نگی له نێوانیاندا، ده‌بێته هۆی تێكچوون و شێوان و په‌رێشانی و سه‌ركێشی نه‌فس و ئه‌مه‌ش یانی زوڵم و غه‌در.
دادپه‌روه‌ریی ده‌بێته هۆكاری یه‌كگرتوویی و دۆستایه‌تی و هاوسه‌نگی
به واتایه‌كی دیكه هه‌ر كام له‌و هێزانه به‌پێی توانا و سروشتی خۆی ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات و له سنووری خۆی تێناپه‌ڕێ، به تایبه‌تی دوو هێزی هه‌وه‌س و تووڕه‌یی په‌یڕه‌وی له عه‌قڵ و ژێری ده‌كه‌ن و له‌وه‌ها حاڵه‌تێكدا هاوسه‌نگی له نه‌فسی مرۆڤدا دروست ده‌بێت و ده‌گه‌ین به دادپه‌روه‌ریی. كه‌وا بوو دادپه‌روه‌ریی فه‌زیله‌تێكه كه سه‌رنج ده‌دات كه هه‌ر كام له‌و هێزانه ته‌نها كاری خۆیان بكه‌ن و ئه‌مه‌ش یانی ئه‌وه عه‌دله كه ده‌بێته هۆكاری یه‌كگرتوویی و دۆستایه‌تی و هاوسه‌نگی نێوان هه‌موو به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگه و ته‌نانه‌ت تاكه‌كانیش.
به‌پێی بۆچوونی ئه‌فلاتون، دادگه‌ر كه‌سێكه كه ئاگاداره كه به‌شێك له به‌شه‌كانی رۆحی خۆی له كاروباری ئه‌وانی دیكه هه‌ڵنه‌قورتێنێت و به‌مشێوه‌یه به‌سه‌ر خۆیدا زاڵه و به‌دروستكردنی سیستمێكی رێك‌وپێك له ده‌روونی خۆیدا وێڕای هه‌ماهه‌نگی له نێوان هێزه‌كان پێكه‌وه، ناخ و ده‌روونی و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌وه‌ی خۆشی له ئاڵۆزی و شێواوی رزگار ده‌كات و به خۆڕاگری له كردنی كاره‌كانیدا نه‌زمی ده‌روونی و رۆحی خۆی ده‌پارێزێت. له هه‌موو حاڵه‌تێكدا ته‌نها كردارێك دادپه‌روه‌رانه‌یه و به فه‌زیله‌ت له قه‌ڵه‌مده‌درێت كه نه ته‌نها نابنه هۆی ئاڵۆزی ده‌روونی به‌ڵكو ده‌بێته هۆی پته‌وتربوون و زانست و ئاگایی بۆ ئه‌و ده‌بێته به‌رچاو روونی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه بۆ لای ئه‌و ره‌فتارانه په‌لكێش بكات.
دادپه‌روه‌ریی فه‌زیله‌تی رۆحه
له روانگه‌ی ئه‌فلاتونه‌وه دادپه‌روه‌ریی فه‌زیله‌تی رۆحه و زولم و غه‌در ره‌زیله‌تی رۆحه. كه‌وا بوو رۆحی ئه‌و كه‌سه‌ی كه دادگه‌ره باش ده‌ژی و زاڵم و غه‌دار ژیانێكی ناخۆشی هه‌یه. دادگه‌ر به پێچه‌وانه‌ی زاڵم هه‌میشه به‌دوای زاڵبوون به‌سه‌ر لێكدژه‌كاندایه، ریشه‌ی داد و دادپه‌روه‌ریی له سروشتی مرۆڤدا ئه‌قڵ و ژیری و ئاوه‌زه. هه‌ر بۆیه مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ر بێت پتر له هه‌ر شتێك پێویستی به فه‌زیله‌تی دادپه‌روه‌رییه.
له‌لای یۆنانییه‌كان هه‌ر یه‌ك له دادپه‌روه‌ریی و حیكمه‌ت و بوێری و بێگه‌ردی فه‌زیله‌تن كه له‌به‌ر رۆشنایی هه‌ر یه‌ك له‌مانه مرۆڤه‌كان سه‌رقاڵی كاروباری خۆیانن.
دادپه‌روه‌ریی به‌خته‌وه‌ریی ده‌روونییه
ئه‌فلاتون دادپه‌روه‌ریی به به‌خته‌وه‌ری زاتی و ده‌روونی ده‌زانێت كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ ده‌بێت بێته‌دی. چاكه و خێری ئه‌وه گشتییه و زۆر جیاوازه له‌و چاكه و خێره‌ی كه كردنی كارێكی دادپه‌روه‌رانه‌یه به دوای خۆیدا ده‌یهێنێت و ده‌بێته نسیبی ئه‌و كه‌سه‌ی كه ره‌فتارێكی دادگه‌رایانه‌ی هه‌یه. به پێی ئه‌و بۆچوونه‌ی ئه‌فلاتون بێت دادپه‌روه‌ریی خێرێكی ده‌روونی تایبه‌تی هه‌یه كه ده‌بێت هه‌موو كرده‌وه و ره‌فتاره‌كانی مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بێت. له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌وه‌ی كه مرۆڤه‌كان هیچیان به‌تاڵ و بێ شوناس نه‌بوون و به‌ڵكو سه‌ره‌ڕای بوونی خه‌سڵه‌ت و چۆنایه‌تی شایسته‌ی وه‌رگرتنی دادپه‌روه‌رین یان شایسته نین. دادپه‌روه‌ریی و جێبه‌جێكردنی ئه‌و فه‌زیله‌ته ژیان به‌ره‌و ئاقارێكی باڵا ده‌بات هه‌ر وه‌ك چۆن نادادپه‌روه‌ریی ژیان سووك و زه‌بوون ده‌كات.
فه‌زیله‌تی بیركردنه‌وه عه‌قڵ و ئاوه‌زه، فه‌زیله‌تی ئیراده بوێرییه و فه‌زیله‌تی هه‌وه‌س میانه‌ڕه‌وییه، كۆی ئه‌و سێ فه‌زیله‌ته له‌لای ئه‌فلاتون به مانا و واتای دادپه‌روه‌رییه.
سه‌رچاوه:
خانه‌ی اخلاق پژوهان جوان