شه‌هید ئه‌حمه‌د حاجی وه‌سمان كانی توویی ساڵی 1946 له گوندی (كانی توو)ی ناوچه‌ی مه‌رگه‌ی بناری ئاسۆس له دایكبووه، به‌هۆی تێكۆشانی بنه‌ماڵه‌كه‌یانه‌وه به‌زوویی ئاشنای ژان و ئازاری گه‌له‌كه‌ی و رێبازی كوردایه‌تی بووه.
به‌هۆی ناله‌باریی بارودۆخی ئه‌وكاته و هه‌لومه‌رجه سیاسییه‌كه و به‌تایبه‌تیش كه باوكی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول بووه، نه‌یتوانیوه درێژه به‌خوێندن بدات و ته‌نیا قۆناغی سه‌ره‌تایی ته‌واوكردووه.
ساڵی 1967 له‌سه‌ر رێچكه‌ی (حاجی وه‌سمان كانی توویی)ی باوكی ده‌بێته پێشمه‌رگه، به‌شداریی چه‌ندین داستان و نه‌به‌ردیی كردووه، له‌وانه: شه‌ڕی شیلانه، چیای ئاسۆس، قه‌ره‌سرد، گه‌وره قه‌ڵا، قه‌ڵادزێ، گه‌رمیان، ده‌ربه‌ندی رانیه، به‌ڵاڵوك، ماكۆك، هیزۆپ، شاخی سارا، چه‌می رێزان، كۆته‌ڵ و هه‌موو شه‌ڕه‌كانی ده‌شتی كۆیه، له ئه‌نجامی چاپوكی و ئازایه‌تی خۆیه‌وه پله‌ی (سه‌رپه‌ل)ی پێده‌به‌خشرێت و تا نسكۆی ساڵی 1975 به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام له‌وكاته‌شدا چۆك بۆ هه‌ره‌س دانادات و چه‌كه‌كه‌ی راده‌ستی دوژمن ناكاته‌وه و چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تێكی نوێی كردووه بۆ تێهه‌ڵچوونه‌وه له خه‌بات.
ساڵی 1976 كه شۆڕشی نوێ هه‌ڵگیرسایه‌وه، له‌گه‌ڵ پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی هاوڕێی كه سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی گونده‌كه‌ی خۆی بوون، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م هه‌نگاوی كرده‌یی شۆڕش ده‌بن به پێشمه‌رگه، كه پێشتر په‌یوه‌ندییان به شه‌هید عه‌لی عه‌سكه‌رییه‌وه هه‌بووه و هه‌ر له ژێر فه‌رمانده‌یی عه‌لی عه‌سكه‌ریشدا له‌ناوچه جیاجیاكاندا سه‌رگه‌رمی كاری شۆڕشگێڕانه و ئاشناكردنی خه‌ڵك ده‌بن به شۆڕشی نوێ و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری.
له كۆتایی مانگی نیسان و سه‌ره‌تای مانگی ئایاری 1977 دا به جه‌وله به‌ره و ده‌شتی كۆیه به‌ڕێده‌كه‌ون تا گوند به‌گوند و په‌یامی شۆڕشی نوێ په‌خش بكه‌ن و چنگی هه‌ڵۆ ئاساشیان له دڵی داگیركه‌ر بچه‌قێنن، له‌و كاته‌دا رژێم هاوسه‌ر و منداڵ و به‌شێك له كه‌سوكاره‌كه‌ی شه‌هید ئه‌حمه‌د و پێشمه‌رگه‌كانی هاوسه‌نگه‌ری ده‌ستگیر ده‌كات و له‌به‌ندیخانه‌ی (خنناق) له شاری سه‌ماوه‌ی باشووری عیراق زیندانییان ده‌كات، ئه‌وه‌ش وه‌ك كارتێكی گوشار و فشار بۆسه‌ر ئه‌و تێكۆشه‌رانه تا خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن و واز له پێشمه‌رگایه‌تی بهێنن، به‌ڵام شه‌هید ئه‌حمه‌د وهاوڕێكانی ئازایانه خۆیان بۆ ئه‌و سیاسه‌ته چه‌په‌ڵه‌ی دوژمن راگرت و درێژه‌یان به خه‌باتدا.
له كاتێكدا شه‌هید هاوسه‌ر و هه‌رسێ منداڵه‌كه‌ی گیرابوون و منداڵی چواره‌میشی له زینداندا له دایكبووه، به‌ڵام سه‌ڕای ئه‌وه‌ش، رژێم چه‌ندین شێوازی تری له دژی ئه‌و تێكۆشه‌رانه به‌كارهێنا بۆ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و وازهێنانیان له شۆڕش، وه‌ك: ده‌ستكه‌وتی ماددی و پله و پۆست و... هتد، به‌ڵام ره‌تیانكرده‌وه و درێژه‌یاندا به خه‌باتی ره‌وای گه‌له‌كه‌یان.
رۆژی 8/5/1977 شەهید ئەحمەدو هاوڕێكانی كه له گوندی بۆگدی ده‌شتی كۆیه بوون، له‌لایه‌ن هێزێكی زۆری دوژمنه‌وه به پشتیوانی چه‌ندین هێلیكۆپته‌ر و زریپۆش و چه‌كی قورس هێرش ده‌كرێته سه‌ریان و گه‌مارۆ ده‌درێن، پێشمه‌رگه‌كانیش وه‌ك پیشه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆیان قاره‌مانانه چه‌ندین سه‌عات به‌رگری ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز و هێزه‌كه‌ی دوژمن به‌سزا ده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام له ئه‌نجامدا ئەحمەدی حاجی وەسمان و هاوڕێیه‌كی به‌ناوی ئه‌بوبه‌كر ره‌سوڵ حه‌مه‌عه‌زیز شه‌هید ده‌كرێن و ده‌گه‌نه كاروانی سه‌روه‌ران، هاوڕێیه‌كیشیان به‌ناوی عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د ره‌سوڵ بریندار ده‌كرێت.
شایانی باسه هاوسه‌رو منداڵه‌كانی هه‌ردوو شه‌هید ( ئەحمەد و ئه‌بوبه‌كر) له رۆژی 20/4/1977 ده‌ستگیركران و له رۆژی 25/11/1978 ئازادكران، واتا ماوه‌یه‌كی زۆر دوای شه‌هیدبوونی هه‌ردوو سه‌رۆك خێزانه‌كه، ئینجا منداڵ و هاوسه‌ره‌كانیان ئازادكران، كه هه‌ردوو خێزانه‌كه‌ش یه‌كی منداڵێكیان له زینداندا له‌دایكبوو و باوكی خۆیان نەبینی.
رێبوار ئه‌حمه‌د