كاتێك باس له پێشمه‌رگه گه‌رمیانییه‌كان ده‌كرێت، بێ دوودڵی ده‌وترێت ئه‌وانه دڵگه‌رم وه‌ك گڕی باباگوڕگوڕ، ئازا و بوێر هه‌ر وه‌ك پڵنگ و به‌وری چیاكان، خوێندكاری خوێندنگه‌كه‌ی قه‌ڵای سه‌وز و شوێنكه‌وته‌ی رێبازكه‌ی ئازاد هه‌ورامی و ریشه و حه‌مه‌ڕه‌شی گه‌رمیانن.
كه‌ركوكی قودسی كوردستان هه‌زاران رۆڵه‌ی ئازای وه‌ك شێری له بێشكه‌ی كوچه و كۆڵانه‌كانیدا گۆشكرد و كردنییه قوربانیی خاكی كوردستان.
زوڵم و زۆریی رژێمه‌كانی عیراق به تایبه‌ت رژێمی به‌عس وای له كوڕانی شار ده‌كرد چۆك دانه‌ده‌ن و رووبكه‌نه بێشه‌ی شێران و دروشمی كه‌م ژیان و كه‌ڵ ژیان بكه‌نه وێردی سه‌ر زوبانیان.
شه‌هید نامیق خورشید حه‌مه‌ئه‌مین یه‌كێكه له‌و كوڕانه‌ی بابه‌گوڕگوڕ كه به‌رامبه‌ر داگیر وه‌ستایه‌وه و گیانی خۆی فیدای كوردستان كرد.
شه‌هید له‌دایكبووی ساڵی 1968ی كه‌ركوكه، ده‌رچووی قۆناغی ناوه‌ندییه.
ساڵی 1983 په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه و له 1986 بووه به پێشمه‌رگه له تیپی 25ی خاڵخاڵان.
ساڵی 1985 له‌گه‌ڵ خاتوو شلێر نه‌جم ته‌ها زه‌ماوه‌ندی كردووه، كه ئه‌ویش وه‌ك نامیقی هاوسه‌ری چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی كردۆته شان.
له ماوه‌ی دوو ساڵی پێشمه‌رگایه‌تیدا به‌شداری چه‌ندین چالاكی و تێكۆشانی كردووه دژی رژێمی به‌عس، له‌وانه: داستانی رزگاری، داستانی به‌رگری له ناوچه‌ی سه‌كردایه‌تی و شه‌ڕه‌كانی ئه‌نفال، به‌تایبه‌ت له قۆناغی چواره‌می ئه‌نفال به‌شدارییه‌كی كارای هه‌بووه له به‌رگرییكردن له ناوچه‌ی گه‌رمیان.
به‌ڵام مخابن، دوای 20 رۆژ خۆڕاگری و مانه‌وه له‌و سنووره، له رۆژی 3/5/1988 چووه كاروانی نه‌مرانه‌وه و شه‌هیدكرا.
له بنه‌ماڵه‌كه‌شی نزیكه‌ی 15 كه‌س به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتوون، ته‌نانه‌ت خاتوو شلێری هاوسه‌ری و كچه یه‌ك ساڵه‌كه‌شی له گوندی ساتوقه‌ڵا به‌ر ئه‌و شاڵاوه كه‌وتن، به‌ڵام كاروانی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌گاته شارۆچكه‌ی ته‌قته‌ق و به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و هێواش رێكردنی ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كه‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه خۆیان فڕێ ده‌كه‌ن و به‌وجۆره له مه‌رگ رزگاریان ده‌بێت.
ئارام هه‌ڵه‌دنی