فه‌هیمه سابیر
3
دائیره‌ی ئه‌من، ئه‌و ناوه‌ی گرێدراوه به ترس و تۆقین، نا ئارامی، زنجیر و كه‌له‌پچه، زیندان و قامچی و سێداره، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا به‌ستراوه‌ته‌وه به نه‌بوونی ئه‌من له زه‌ینی ئێمه‌ی كوردی باشووردا.
دائیره‌ی ئه‌من ئه‌و ناوه‌بوو یا ئه‌و شوێنه‌بوو كه له‌لای (پوره‌ئه‌سمه‌ر) بێزراوترین ناو و مه‌ترسیدارترین شوێنه‌كانی دونیا بوو، بۆ ئه‌و خراپترین سزایه‌ك كه مرۆڤ بیبینێ بردنی بوو بۆ دائیره‌ی ئه‌من، چونكه وێده‌چوو نا ئه‌منیه‌تترین كاته‌كانی ژیانی له‌وێ به‌سه‌ربردبێ.
(ئای خودایه من چیمكردبوو خۆ هێلانه‌ی په‌ڕه‌سێلكه‌م تێك نه‌دابوو بۆ بردرامه دائیره‌ی ئه‌من!؟).
ئه‌وه ئه‌و رسته‌یه‌بوو كه له‌سه‌ره‌ر زاری پوره ئه‌سمه‌ر بیستم له‌سه‌ره‌تای ئاشنا بوونم پێی، له‌ناو زیندانی به‌عسدا.
ئه‌و، كوڕه‌كه‌ی به ناوی (ئه‌حمه‌د ئیبراهیم) له رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خه‌باتی ده‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی رژێم بۆی ده‌رده‌كه‌وێ كاك ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ رێكخستندایه، هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵیان و پوره‌ئه‌سمه‌ر له‌گه‌ڵ زاوایه‌كیان به‌ناوی (محه‌مه‌د) ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و خانوه‌كه‌یان كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی مه‌لایانی هه‌ولێر، ده‌ڕوخێنن.
پوره ئه‌سمه‌ر له زینداندا سه‌ردانی لێ قه‌ده‌غه‌كرابوو، (مواجه‌هه‌ی نه‌بوو)، ته‌نها پێنجشه‌ممان بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات ئه‌و زاوایه‌ی كه له‌به‌شی پیاوان زیندان بوو بۆی هه‌بوو سه‌ردانی بكات، بۆیه هیچ هه‌واڵكی پێنه‌ده‌گه‌یشت ده‌رباره‌ی ماڵ و خانووه روخاوه‌كه‌ی و كوڕه پێشمه‌رگه‌كه‌ی و ئازیزانی، دابڕاوبوو لێیان.
پوره‌ئه‌سمه‌ر، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو خه‌مه‌ی، خه‌مێكیتری ئه‌وه‌بوو زاواكه‌یان بێ هیچ هۆكارێك و ته‌نها به‌هۆی ئه‌وانه‌وه له زینداندابوو، به‌ڵام كاك محه‌مه‌د پێنجشه‌ممان كه ده‌هات بۆلای به‌سه‌نگینی و خۆڕاگرییه‌كی زۆره‌وه دڵی پوره ئه‌سمه‌ری ده‌دایه‌وه.
بیرمه رۆژێك پوره‌ئه‌سمه‌ر هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌و باسێك له‌گه‌ڵ پیاوانی ئه‌منی ناو زیندان بكاته‌وه به‌ڵكو هه‌واڵێكی ده‌ستكه‌وێ، له یه‌ك له‌و ئه‌منه قامچی به‌ده‌ستانه‌ی خواردنیان بۆ ده‌هێناین پرسی: ئه‌رێ كاكه تۆ خه‌ڵكی ته‌له‌عفه‌ری؟، كابرا به نێوچاوانێكی گرژ و ده‌نگێكی پڕ توڕه‌یی وتی: تۆ چوزانی من خه‌ڵكی ته‌له‌عفه‌رم!.
پوره ئه‌سمه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌و كاردانه‌وه‌یه و ئه‌و وه‌ڵامه نه‌بووبێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسیاره ساده‌یه‌ی، وتی: ئا، ئاخر خزمێكمان ده‌چوو بۆ ته‌له‌عفه‌ر ئاخر هه‌ر وامزانی و ....، ئیدی دوای ئه‌وه پوره‌ئه‌سمه‌ر هه‌ر دانیشت به‌مات و مه‌لولی و هه‌ر له‌به‌رخۆیه‌وه ده‌یوت: ئاخر بڵێ بۆچی ئه‌و پرسیاره‌مكرد تۆ بڵێی نه‌مبه‌نه‌وه دائیره‌ی ئه‌من!؟ تۆ بڵێی كوڕه‌كه‌شم نه‌گرن و بیبه‌نه دائیره‌ی ئه‌من؟.
به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئێستا كاك ئه‌حمه‌دی كوڕی به پله‌ی عه‌مید خانه‌نشینه و ساڵانێك خزمه‌تێكی زۆری به (ئاسایش) و ئارامیی هه‌رێمی كوردستانی ئازادكردوه.