رۆڵف دۆبێڵی
لە فارسییەوە: محەمەد كەریم
(6)
فڕۆكه‌وانه‌كان ده‌بن به دوو به‌شه‌وه: فڕۆكه‌وانه كۆن و پێشڕه‌وه‌كان و فڕۆكه‌وانه بوێر و بێپه‌رواكان، به‌ڵام هیچ فڕۆكه‌وانێك له دنیادا نییه كه هه‌م ماوه‌یه‌كی زۆر خه‌ریكی ئه‌و پیشه‌یه بێت و هه‌م بوێر و بێپه‌روا بێت. من وه‌كو فڕۆكه‌وانێكی تازه‌كار ئاسایی هه‌میشه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه له مێشكی خۆمدا دووباره ده‌كه‌مه‌وه، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم فڕۆكه‌وانێكی كۆن و به ئه‌زموونم له فڕۆكه‌وانێكی بوێر و بێپه‌روا پێ باشتره.
ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێم كاتێك له‌ناو فڕۆكه یه‌ك ماتۆڕییه كۆنه‌كه‌مدا داده‌نیشم به دوای خۆنواندن و ئیشی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌وه نیم و ته‌نیا ئامانجم ئه‌وه‌یه به‌سه‌لامه‌تی فڕۆكه‌كه بگه‌یه‌نمه شوێنی مه‌به‌ست. باشه ئه‌و بارودۆخانه‌ی كه له‌وانه‌یه ببنه هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ته‌واو روون و ئاشكران: فڕین له بارودۆخی ئه‌تمۆسفیری نه‌گونجاودا، فڕین له كاتێكدا كه زۆر ماندوویت، چێك نه‌كردنی ته‌نكییه‌كانی سووته‌مه‌نی فڕۆكه‌كه و چێكه رۆتینه‌كانی فڕۆكه‌كه.
له بواری سه‌رمایه‌گوزاری له بۆرسه‌شدا له‌وانه‌یه هه‌ندێ كه‌س حه‌زیان له‌وه نه‌بێت ریسك بكه‌ن و پاره‌كه‌ی خۆیان رووبه‌ڕووی له ده‌ستدان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك له بۆرسه‌دا سه‌رمایه‌گوزاری ده‌كه‌ن و پاره‌یه‌كی زۆر له بۆرسه‌دا له گه‌ڕدایه. هه‌روه‌ها هه‌ندێك له سه‌رمایه‌گوزاران زاراوه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنن به‌ناوی رووی باشی پاره و رووی خراپی پاره: رووی باشی پاره هه‌موو سوود و ئه‌نجامه پۆزه‌تیڤه‌كانی سه‌رمایه‌گوزاری ده‌گرێته‌وه و رووی خراپی پاره هه‌موو ئه‌نجامه نێگه‌تیڤه‌كان و بارودۆخی وه‌كو مایه‌پووچبوونی ئه‌و كۆمپانیایه‌ش له خۆده‌گرێت كه تۆ پشكه‌كانت لێكڕیوه. ئه‌م زاراوه‌یه ده‌كرێت بۆ فڕۆكه‌وانیی و فڕۆكه‌ش به‌كاربهێنرێت. له راستیدا هه‌موو ته‌ركیزی من پێش ده‌ستپێكردنی سه‌فه‌ره‌كه و به درێژایی فڕینه‌كه له‌سه‌ر خاڵ و ئه‌گه‌ره نێگه‌تیڤه‌كانه، بیرده‌كه‌مه‌وه چۆن ده‌توانم به‌ر به روودانیان بگرم و خاڵ و ئه‌گه‌ره پۆزه‌تیڤه‌كان به‌شێكی بچووك له مێشكم سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن. له‌وانه‌یه بپرسیت خاڵه پۆزه‌تیڤه‌كانی فڕینێك چییه؟ دیمه‌نی زنجیره چیای ئه‌ڵب كه به‌فر دایپۆشیوه یان شێوه جیاوازه‌كانی په‌ڵه هه‌وره‌كان و پێشكه‌شكردنی سه‌نده‌ویچێك له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا له خاڵه پۆزه‌تیڤه‌كانی گه‌شتێكی ئاسمانین، به‌ڵام پێویستم به‌وه نییه هه‌موو ته‌ركیزی خۆم بخه‌مه سه‌ر خاڵه پۆزه‌تیڤه‌كان و به‌ده‌ستهێنانیان، چونكه له حاڵه‌تی رێگری له روودانی رووداوه ناخۆشه‌كاندا رووداوه خۆشه‌كان خۆیان به‌ره‌و روومان دێن.
یاریی تێنس
یه‌كێك له سه‌رمایه‌گوزاره دیاره‌كان به ناوی (چارڵز ئیلیس-Charles Ellis) باوه‌ڕی وایه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه سه‌باره‌ت به یاریكه‌رانی ئه‌ماتۆری تێنسیش راسته. كه‌سه ئه‌ماتۆره‌كان به‌پێچه‌وانه‌ی پڕۆفیشناڵه‌كانه‌وه كه ده‌توانن تۆپه‌كه بخه‌نه هه‌ر جێگایه‌كی گۆڕه‌پانه‌كه‌وه له حسابی خۆیاندا گه‌لێ هه‌ڵه ده‌كه‌ن. ئه‌ماتۆره‌كان جاری وایه تۆپه‌كه ده‌ده‌ن به شه‌به‌كه‌كه‌دا یان هه‌ڵیده‌ده‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی گۆڕه‌پانی یارییه‌كه. به‌م پێیه یاریی پڕۆفیشناڵه‌كان له‌گه‌ڵ یاریكه‌رێكی ئه‌ماتۆری تێنسدا جیاوازییه‌كی زۆری هه‌یه. له راستیدا كه‌سانی پڕۆفیشناڵ ده‌توانن بۆ خۆیان ئیمتیاز به ده‌ست بهێنن و ئیداره‌ی هه‌لومه‌رجه‌كه بده‌ن، به‌ڵام كه‌سانی ئه‌ماتۆر هه‌میشه هه‌ڵه ده‌كه‌ن و ئیمتیازه‌كانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه ئه‌گه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ت ئه‌ماتۆر بێت پێویستت به‌وه نییه زۆر خۆت ماندوو بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی یارییه‌كه ببه‌یته‌وه، ته‌نیا ئه‌وه‌ی پێویسته بیكه‌یت ئه‌وه‌یه هه‌ڵه نه‌كه‌یت، كه‌واته باشتر وایه به وریاییه‌وه یاریی بكه‌یت و هه‌تا ده‌توانیت تۆپه‌كه هه‌ڵنه‌ده‌یت بۆ خاڵه كوێره‌كانی گۆڕه‌پانه‌كه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ت پڕۆفیشناڵ بێت دۆخه‌كه ته‌واو ده‌گۆڕێت، چونكه ئه‌ویش به‌وریاییه‌وه یاری ده‌كات و لوولت ده‌كات و نا‌توانیت ئیمتازی لێ به‌ده‌ست بهێنیت. به‌ڵام له یارییه‌كی تێنسی ئه‌ماتۆردا براوه ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئیمتیازی كه‌متر له‌ده‌ست بدات و هه‌ڵه‌ی كه‌متر بكات.
كه‌واته ته‌ركیز له‌سه‌ر كێشه‌كان و ئه‌گه‌ری سه‌ختییه‌كانی به‌رده‌مت وه‌كو ئیمتیازێك حسابی بۆ ده‌كرێت. له راستیدا فه‌یله‌سوفانی یۆنانی و رۆمی زاراوه‌ی روانینی نێگه‌تیڤیان بۆ ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه به‌كارده‌هێنا كه له‌و حاڵه‌ته‌دا زیاتر ته‌ركیزت له‌سه‌ر حاڵه‌ته نێگه‌تیڤه‌كان ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر بمه‌وێت روونتر ئایدیۆلۆجیای تێڕوانینی نێگه‌تیڤت بۆ باسكه‌م، ده‌بێت بڵێم ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری ئه‌م ئایدیۆلۆجیایه‌ن باوه‌ڕیان وایه تۆ نا‌توانیت بڵێیت تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خودا چییه، به‌ڵكو ته‌نیا ده‌توانیت ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه بژمێریت كه هی خودا نین. كه‌واته ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م ئایدیۆلۆجیایه به‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ی خۆماندا بگشتێنین، ده‌بێت بڵێین ئێمه ناتوانین بێچه‌ندوچوون باسی ئه‌وه بكه‌ین ئه‌و شتانه چین كه ده‌بنه هۆی ژیانێكی باش به‌ڵكو ته‌نیا ده‌توانین باسی ئه‌و حاڵه‌تانه بكه‌ین كه له ژیانێكی باش بێبه‌شمان ده‌كه‌ن.
رۆڵی فاكته‌ره‌كان
به درێژایی (2500) ساڵی رابردوو، فه‌یله‌سوفان، پزیشكان، كۆمه‌ڵناسان، ئابووریناسان و فیسیۆلۆجیستان هه‌میشه هه‌وڵیان داوه په‌ی به‌وه ببه‌ن چ شتێك ده‌بێته هۆكاری شادی و خۆشحاڵی كه‌سه‌كان، به‌ڵام هێشتا نه‌یانتوانیوه هاوڕا بن و پێناسه‌یه‌كی راست و دروستی ژیانێكی باش و شاد بخه‌نه‌ڕوو. هه‌ڵبه‌ته زۆریان هاوڕان له‌وه‌دا كه په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی راست و گونجاو یه‌كێكه له‌و فاكته‌رانه‌ی مرۆڤه‌كان رازیده‌كات و ده‌بێته پاڵنه‌ریان. باشه زۆر فاكته‌ر هه‌ن كه وه‌كو پێداویستی بۆ هه‌بوونی ژیانێكی باش ده‌خرێنه‌ڕوو، به‌ڵام ئێمه ناتوانین سه‌دی سه‌د دڵنیابین كه ئه‌و خاسیه‌ت و فاكته‌رانه بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كان به باش حسابیان بۆ ده‌كرێت و به‌خته‌وه‌ریان ده‌كات.
به‌ڵام كاتێك سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵێ مه‌سه‌له قسه ده‌كرێت كه ده‌توانن ژیانی ئێمه تێكبده‌ن، ده‌توانین به دڵنیاییه‌كی زیاتره‌وه قسه بكه‌ین. ئاشكرایه چه‌ند شتێكی وه‌كو ئالووده‌بوون به ئه‌لكهول و ماده‌ی هۆشبه‌ر، سترێسی به‌رده‌وام، ده‌نگه‌ده‌نگی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر، ناڕازیبوون له ئیش، بێكاری، چاوه‌ڕوانیی نابه‌جێ، پابه‌ندی دارایی، ته‌نیایی، بایه‌خدانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به‌قسه‌ی خه‌ڵك، له‌خۆ بێزاربوون، په‌رێشانی و تووڕه‌یی و ئیره‌یی، ژیانمان لێ تاڵ ده‌كه‌ن. له راستیدا تۆ پێویستت به هیچ زانستێك یان خوێندنه‌وه‌ی هیچ كتێبێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م مه‌سه‌لانه تێبگه‌یت، به ئاسانی ده‌توانیت فاكته‌ره وێرانكه‌ره‌كان ده‌ستنیشان بكه‌یت. باشه هه‌روه‌كو ده‌بینیت ناوهێنانی هه‌ندێك هه‌لومه‌رج كه ده‌بێته هۆی ناڕه‌حه‌تی و ئازار بۆت، زۆر ئاسانتره له ناوهێنانی ئه‌و شتانه‌ی كه بۆ ژیانێكی باش پێویستت پێیانه، چونكه به‌شه نێگه‌تیڤه‌كان هه‌میشه به‌رجه‌سته‌تر و روونترن.
رووداوی نه‌خوازراو
به‌م پێیه ته‌ركیز له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌تانه بكه كه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی خاڵه نێگه‌تیڤه‌كانی ژیانت نه‌مێنن، به نه‌مانی ئه‌و حاڵه‌تانه خۆشی و به‌خته‌وه‌ری خۆیان دێن بۆ لات. هه‌ڵبه‌ته هه‌ندێك بارودۆخیش هه‌ن كه كۆنترۆڵیان به ته‌واوی له توانای تۆدا نییه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر لافاو ماڵه‌كه‌ت وێران بكات یان شه‌ڕ به‌رپا بێت، بێگومان تۆ هیچت له‌ده‌ست نایه‌ت، هه‌ر بۆیه باشتر وایه ته‌ركیزی خۆت نه‌خه‌یته سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به رووداوی نه‌خوازراوه‌وه هه‌یه.
له‌وانه‌یه بێته به‌رچاوت كه من هه‌ندێ له‌و حاڵه‌تانه‌م له‌و لیسته‌ی سه‌ره‌وه‌دا باسكرد كه ده‌توانن ببنه هۆی به‌دبه‌ختی مرۆڤه‌كان، به‌ڵام حاڵه‌تی وه‌كو: نه‌خۆشی، ته‌ڵاق، كه‌مئه‌ندامی، لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر ئه‌وه‌یان نیشانداوه كاریگه‌ری ئه‌م رووداوانه زووتر له‌وه‌ی بیری لێده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ژیانمان نامێنێت، بۆ نموونه: له مانگه‌كانی سه‌ره‌تای دوای زیان به‌ركه‌وتنی به‌ده‌ن كه‌سانێكی زۆر له‌سه‌ر ئه‌ندامی زیان به‌ركه‌تووی خۆیان ته‌ركیز ده‌كه‌ن و خۆیان به كه‌سێكی نه‌گبه‌ت و به‌دبه‌خت ده‌زانن، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌ك ره‌فتار و خوڵق و خوویان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حاڵه‌تی ئاسایی و ئیتر ته‌ركیز له‌سه‌ر كه‌مئه‌ندامی و بێتوانایی به‌ده‌نی خۆیان ناكه‌ن. به‌ڵام هه‌ندێ حاڵه‌ت هه‌ن هه‌رگیز كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ژیانمان لاناچێت، وه‌كو ئالووده‌بوون به ئه‌لكهول و ماده‌ی هۆشبه‌ر و باقی حاڵه‌ته‌كان كه پێشان وه‌كو فاكته‌ری بێچه‌ندوچوونی به‌دبه‌ختی ناوم بردن. ئه‌م جۆره حاڵه‌تانه به‌جۆرێك نین كه بتوانین خوویان پێوه‌بگرین و هه‌رگیز به‌لای ئێمه‌وه ئاسایی و قابیلی به‌رگه‌گرتن نابن. له راستیدا ئه‌مانه هه‌میشه ژه‌هری خۆیان له ژیانی ئێمه‌دا ده‌ڕێژن و له ژیانێكی باش بێبه‌شمان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رمایه‌گوزارانه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوو بوون وه‌كو (وارن بافێت و چارلی مه‌نگه‌ر) فڕوفێڵی ده‌روونیی زۆر به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه وره‌ی خۆیان به‌رز بكه‌نه‌وه و خۆیان له شكست به‌دوور بگرن، یه‌كێك له فڕوفێڵه‌كان هه‌مان شێوازی روانینی نێگه‌تیڤانه‌یه كه له‌سه‌ره‌وه به‌درێژی باسم كرد. به‌و مانایه‌ی ئه‌م دوانه له سه‌ره‌تادا له‌و باوه‌ڕه‌دا نین چۆن ده‌توانن قازانجی خۆیان بكه‌نه دوو ئه‌وه‌نده، به‌ڵكو ئه‌وله‌ویه‌تیان خۆبه‌دوورگرتنه له زه‌ره‌ر و زیانی له ده‌ستدانی سه‌رمایه‌كه‌یان. (بافێت) هه‌میشه ده‌ڵێت: «من و چارلی هیچ كاتێك هه‌وڵناده‌ین كێشه گه‌وره‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵكو هه‌وڵده‌ده‌ین له كێشه گه‌وره و تاقه‌ت پڕوكێنه‌كان دوور بكه‌وینه‌وه، بێگومان بۆ دووركه‌وتنه‌وه له كێشه‌كان پێویستت به هۆش و گۆشێكی زۆر نییه«. له جێگایه‌كی دیكه‌دا چارلی ده‌ڵێت: «هه‌وڵی ئێمه هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بووه گه‌مژه نه‌بین و ئیشی گه‌مژانه نه‌كه‌ین له جیاتی ئه‌وه‌ی بمانه‌وێت خۆمان وه‌كو كه‌سانی زیره‌ك نیشان بده‌ین».
به‌م پێیه به‌شی سه‌ره‌كی ژیانێكی باش په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه ئیشی گه‌مژانه نه‌كه‌ین و وه‌كو مه‌ڕ ره‌فتار نه‌كه‌ین، باشتروایه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام به‌دوای به‌خته‌وه‌ریدا وێڵ بین خۆمان له به‌دبه‌ختی به‌دوور بگرین. له راستیدا پێویست ناكات شتێك بۆ ژیانی خۆت زیاد بكه‌یت، ته‌نیا ده‌بێت هه‌ندێك شت له ژیانی خۆت ته‌رك بكه‌یت. هه‌روه‌كو (چارلی مه‌نگه‌ر) به‌گاڵته‌وه له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: «ته‌نیا شتێك كه پێویسته بیزانم ئه‌وه‌یه له كوێ ده‌مرم و ئیتر پێ ناخه‌مه ئه‌وێ.»
سه‌رچاوه: كتێبی هنر خوب زیستن