دانیشتوانی كەمپی هاووڵاتیانی کوردی باکووری کوردستان له مه‌خموور ناڕه‌زایی دژی هێزه عیراقییه‌كان ده‌رده‌بڕ‌ن و داوا ده‌كه‌ن ناوچه‌كه جێبهێڵن.
غازی فه‌یسه‌ڵ، لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی مه‌خمووری یه‌كێتی به سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند، "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕ‌ۆ شه‌ممه 20-5-2023 دانیشتوانی كه‌مپی مه‌خموور به مه‌به‌ستی ده‌ربڕ‌ینی ناڕه‌زایی، خۆپیشاندانیان دژی هێزه عیراقییه‌كان کرد".
وتیشی، " دانیشتوانی كه‌مپه‌كه ره‌تیده‌كه‌نه‌وه به‌بیانووی جیاجیاوە له نزیكیان بازگه دروستبكرێت و داوایان له هێزه عیراقییه‌كان كرد ناوچه‌كه جێبهێڵن".
هێزێكی عیراقی كه به وته‌ی خۆیان به‌مه‌به‌ستی دانانی چه‌ند بازگه‌یه‌ك بۆ پاراستنیان هاتبوون، به‌ڵام دانیشتوانی كه‌مپه‌كه به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕ‌ینی ناڕه‌زایی خۆپیشاندانیان کرد و دژیان وه‌ستانه‌وه.