ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
هه‌ردوو حزبه‌كه‌ی ئه‌مریكا واته دیموكراته‌كان و كۆماریخوازه‌كان، ته‌نیا چه‌ند رۆژێكیان ماوه بگه‌نه رێكه‌وتن سه‌باره‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی قه‌رزی وڵاته‌كه‌یان، ئه‌گه‌ر نا وه‌ك پسپۆڕان ده‌ڵێن كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی ئابووری به‌ڕێوه‌یه بۆ ئه‌و وڵاته‌و سه‌ره‌تاش له دواكه‌وتنی ئه‌مریكا له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانییه‌وه ده‌ستپێده‌كات، ره‌نگه دوا مۆڵه‌ت سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یران بێت، چونكه له‌وه بترازێ ئه‌مریكا له دانه‌وه‌ی سوودی قه‌رزه‌كانی دوا ده‌كه‌وێت، به تایبه‌تیش كه گه‌وره‌ترین قه‌رزداری جیهانه و قه‌رزدارییه‌كه‌شی گه‌یشتۆته 31,4 تریلیۆن دۆلار.
رۆژی هه‌ینی رابردوو گفتوگۆ گه‌رم بوو له‌ناو كۆنگرێسی ئه‌مریكادا، كیڤن ماكارتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، گفتوگۆكان دوای ئه‌وه‌ی به هیچ ئه‌نجامێك نه‌گه‌یشتن، بۆ چه‌ند كاتژمێرێك وه‌ستان، به‌ڵام دواتر ده‌ستی پێكرده‌وه، به‌رپرسێكیش له كۆشكی سپی ئاشكرایكرد، تا ئێستاش ئه‌گه‌ری رێكه‌وتن له‌ئارادایه، ئه‌گه‌ر هه‌موان به نیازی پاكه‌وه بێنه پێشه‌وه و خواستی سه‌ره‌كی گه‌یشتن بێت به رێكه‌وتن.
به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك
مه‌هدی عه‌فیفی ئه‌ندامی كۆنگرێس له دیموكراتخوازه‌كان رایگه‌یاند، دوو ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌م ئه‌مریكادایه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه هه‌ردوو حزبی دیموكراتخواز و كۆماریخواز بگه‌نه رێكه‌وتن سه‌باره‌ت به ئاستی قه‌رزه‌كانی ئه‌مریكا و دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌و رێگه‌یه به‌كار بهێنێت كه بۆی هه‌یه بڕیار بدات به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆنگرێس.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه هه‌ردوولا په‌رۆشن بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتن و چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی قه‌رزه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ڵام تا ئێستاش ناكۆكی له نێوانیاندا ماوه و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه. ره‌نگه چاره‌سه‌ر به‌كارهێنانی ماده‌ی 14ی ده‌ستووری ئه‌مریكا بێت، كه رێگه به سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌دات بڕیار بدات بێئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ كۆنگرێس، به‌ڵام ئه‌و ململانێیه‌ی له نێوان هه‌ردوو حزبی دیموكرات و كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكادا هه‌یه ره‌نگه رێگر بێت له‌به‌رده‌م ئه‌و رێگه‌چاره‌یه‌دا، بۆئه‌وه‌ی ناكۆكی توندی سیاسی و دادوه‌ری دروست نه‌بێت.
سوودی قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان
بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌وره‌یی قه‌یرانه‌كه تێبگه‌ین، ده‌بێ بزانین چی روو ده‌دات ئه‌گه‌ر هاتو هه‌ردوو حزبه‌كه‌ی ئه‌مریكا نه‌گه‌یشتنه رێكه‌وتن، بێگومان زۆر شت روو ده‌دات، كه له ئاستی كاره‌ساتدان و ناكرێ سه‌رپێی لێیان بڕوانین، بۆ نموونه، وه‌ك دێربیل جۆردان ئابووریناسی ئه‌مریكا ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر دیموكراته‌كان و كۆمارییه‌كان نه‌گه‌نه ئه‌نجام و رێكه‌وتن، ئه‌وا گه‌وره‌ترین ئابووری جیهان دواده‌كه‌وتێت له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی كه 31،4 تریلیۆن دۆلاره.
ئێل سایمۆن فرێنچ ئابووریناسی گه‌وره له بانكی (پانمۆر گۆردن)، وا باسی دۆخه‌كه ده‌كات، ئه‌گه‌ر دوو حزبه‌كه‌ی ئه‌مریكا نه‌گه‌نه رێكه‌وتن، پشێوی و هه‌ره‌سێكی ئابووری هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی 2008 روو ده‌دات. فرێنچ جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا نه‌توانێت به رێكه‌وتن ئاستی قه‌رزه‌كانی به‌رز بكاته‌وه، ئه‌وا توانای دانه‌وه‌ی سوودی قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی نابێت.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا گه‌شبینی خۆی ده‌ربڕی بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتن له نێوان هه‌ردوو حزبه‌كه‌ی ئه‌مریكادا و چاره‌سه‌ری قه‌یرانی قه‌رزه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ڵام هه‌ر ئیداره‌كه‌ی جۆ بایدن پێشتر هۆشداری دابوو له‌باره‌ی قه‌یرانه‌كه و رایگه‌یاندبوو، ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م گه‌وره‌ترین كاره‌ساتدایه، ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووی دواكه‌وتن له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی بێته‌وه و ئه‌وكاتیش گه‌وره‌ترین كاره‌سات له هه‌لی كاردا روو ده‌دات.
ره‌نگه هه‌موو جیهان بگرێته‌وه
به‌ر له جۆ بایدن، زۆر له سیاسه‌تمه‌داران و پسپۆڕانی بواری بانكیش هۆشدارییان داوه كه ئه‌مریكا له‌سه‌ر لێواری دواكه‌وتنه له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی و سه‌ره‌نجامه‌كه‌شی زۆر قورسه، ره‌نگه قورسترین ئه‌نجامی ئه‌و دواكه‌وتنه له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان داكشانی قورسی ئابووری بێت و پاشانیش ئه‌و داكشانه ته‌شه‌نه بكات و سه‌رتاپای ئابووری جیهان بگرێته‌وه.
والی ئه‌دیمۆ جێگری وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له كه‌ناڵی سێ ئێن ئێن رایگه‌یاند، پێویسته یاسادانه‌ران به‌زووترین كات كۆتایی به قه‌یرانه‌كه بهێنن و ده‌سه‌ڵاتی قه‌رزكردن بۆ ئیداره‌ی ئه‌مریكا فراوان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ن و له كاتی دیاریكراودا ئاستی قه‌رزی ئه‌مریكا به‌رز نه‌كه‌نه‌وه، وڵات به گشتی له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان دواده‌كه‌وێت و كاره‌سات روو ده‌دات، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه ئه‌مریكا هه‌ریگیز له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی دوا نه‌كه‌وتووه.
ئێستا گفتوگۆی نێوان دیموكراته‌كان و كۆمارییه‌كان به‌رده‌وامه و جۆ بایدن داوا ده‌كات ئاستی قه‌رزه‌كانی ئه‌مریكا به‌رز بكرێته‌وه، به‌ڵام كۆمارییه‌كان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی قه‌رزه‌كاندا كۆت و به‌ندی توند بخرێته سه‌ر خه‌رجی گشتی، سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م مشتومڕه‌ش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئابووری و بازاڕی دراوی ئه‌مریكا دروست كرد، به جۆرێك نیشانده‌ره‌كانی ۆڵ ستریت رۆژی هه‌ینی رابردوو پێش داخستنی بازاڕ زۆر دابه‌زی.
بازاڕی دراو پاشه‌كشه‌ی كرد
ئه‌و دابه‌زینه چاوه‌ڕوانكراو بوو، چونكه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكانه‌وه، گه‌شبینی باڵی به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا كێشابوو، بازاڕی دراو پێی وابوو هه‌ردوولا ده‌گه‌نه رێكه‌وتن و كێشه‌كه به ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام دوای چه‌ند دانیشتنێك گفتوگۆكان راگیران، ئه‌وه‌ش وایكرد نیشانده‌ره‌كانی ۆڵ ستریت پاشه‌كشه بكه‌ن، ئه‌وه بوو رۆژی هه‌ینی نیشانده‌ری ستاندارد ئاند بورز به رێژه‌ی %0.14 دابه‌زی و ناسداك به رێژه‌ی %0.24 و داوجۆرنز-یش به رێژه‌ی %0.33 دابه‌زین.
دیمۆكراته‌كانی ئه‌مریكا كۆمارییه‌كان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه زیاده‌ڕۆییه‌كی زۆریان كردووه له تاكتیكه‌كانیاندا بۆ سه‌پاندنی ئه‌جێندا سیاسییه‌كانی خۆیان و په‌له‌شیان كردووه له نانه‌وه‌ی پشێوی و دروستكردنی ئاڵۆزی به‌رله‌وه‌ی ئه‌مریكا بگاته ئه‌و واده‌یه‌ی كه رووبه‌ڕووی دواكه‌وتنی دانه‌وه‌ی قه‌رز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام وه‌زیر خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا زۆر به روونی هۆشداری دا، كه له سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانه‌وه ئه‌مریكا توانای دانه‌وه‌ی هه‌موو شایسته‌ییه‌كان و قه‌رزه‌كانی نامێنێت، ئه‌و واده‌یه‌ش دوور نییه.
كوێخایه‌تی خه‌رجی گرانه
ئه‌مریكا له دوای رووخانی یه‌كێتی سۆڤێته‌وه، خۆی به كوێخای سه‌ر زه‌وی ده‌زانێت، كوێخایه‌تیش خه‌رجی زۆر، زۆرترین بودجه بۆ سه‌ربازی و زۆرترین بودجه بۆ یارمه‌تی وڵاتانی شوێنكه‌وتووی خۆی و خه‌رجی ناوخۆیی به هه‌موو كه‌رته‌كانییه‌وه، ئه‌مانه وایانكردووه ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام قه‌رز بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی له رووی ئابووریشه‌وه سه‌رده‌سته‌ی سه‌رمایه‌داری جیهانه و دراوه‌كه‌ی تا ئێستاش دراوی یه‌ده‌كی زۆرێك له وڵاتانی جیهانه، له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بووه كه رۆژێك دێت تووشی دواكه‌وتنی دانه‌وه‌ی قه‌رز ده‌بێته‌وه، قه‌رزه‌كانیشی ساڵ به ساڵ زیاتر و زیاتر ده‌بێت، قه‌رزیش ساڵانه سوودێكی زۆری ده‌چێته سه‌ر، ئێستاش ئه‌گه‌ر كار بگاته ئه‌وه‌ی له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی دوابكه‌وێت، كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی ئابووری روو ده‌دات، كه پریشكی هه‌موو وڵاتانی جیهان ده‌گرێته‌وه.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان