شه‌هید سالم تۆبیان حاجی عه‌بدی، ساڵی 1953 له خێزانێكی هۆزی ئێزدی قائیدی-ی گوندی (داكا گه‌وره)ی سه‌ر به ناحیه‌ی ئه‌لقۆش له قه‌زای تلكێف-ی موسڵ له دایكبووه.
ساڵی 1981 بووه به پێشمه‌رگه له ریزی (پ.د.ك)دا، ساڵی 1986 رژێم برایه‌كی ده‌ستگیرده‌كات و مه‌رجی ئازادبوونی ده‌به‌ستێته‌وه به وازهێنانی سالم له پێشمه‌رگایه‌تی، ئه‌ویش به‌چاری مه‌رجه‌كه قبوڵ ده‌كات و خۆی راده‌ستی رژێم ده‌كاته‌وه و ده‌كرێت به سه‌رباز له سنووری رانیه، دوای دزه‌كردنی چه‌ند زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی له‌ناوبردنی له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی یه‌كه سه‌ربازییه‌كه‌ی، ساڵی 1987 خۆی ده‌رباز ده‌كات و ده‌بێته پێشمه‌رگه‌ی تیپی 12ی سۆران له سنووری مه‌ڵبه‌ندی سێی ی.ن.ك دا، پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا‌و چالاك بووه، له ئه‌نفالدا له باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی چواری بادینان گیرساوه‌ته‌وه كه له سنووری شاری شنۆی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان بووه.
یه‌كێك بووه له پێشمه‌رگه پارتیزانه‌كانی ره‌تڵی بادینان به‌دیاریكراوی له مه‌فره‌زه‌كه‌ی شه‌هید حه‌سه‌ن سه‌لیم نێروه‌ییدا.
به‌شداریی چه‌ندین نه‌به‌ردی و چالاكیی پێشمه‌رگانه‌ی كردووه.
به‌شدارییه‌كی ئازایانه‌ی كردووه له راپه‌ڕینی ساڵی 1991دا به‌تایبه‌ت راپه‌ڕینی ناوچه‌كانی بادینان و پارێزگای دهوك كه پێشمه‌رگه و رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی رۆڵی سه‌ره‌كییان بینی له ئازادكردنی ئه‌و شاره‌دا.
هه‌ڤاڵ سه‌لام لیناڤه‌ی پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له دهۆك وتی: ساڵی 1989 سالم تۆبیان ئێزدیم ناسی، ئه‌وكاته له باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كیتی بوو له شنۆ ان، پێشمه‌رگه‌یه‌كی دلێر و چالاك وله‌سه‌ر خۆ بوو، خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و قسه‌خۆش بوو.
وتیشی: ده‌نگی خۆش‌بوو، زۆرجار سترانی میللی كورده‌واری ده‌چڕی و تیایدا باسی له شه‌ڕ رووداوه‌كانی ناوچه‌ی ئێزدیایه‌تی و چیای شه‌نگالی ده‌كرد.
به‌داخه‌وه، هه‌ر له سه‌روبه‌ندی راپه‌ڕیندا و له هێرشێكی پێچه‌وانه‌ی سوپای به‌عسدا بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، له شه‌وی 25/ 3/1991 له چیای فه‌هیدیه كه به چیای داكا مه‌زن ناسراوه، دوای به‌رگرییه‌كی قاره‌مانانه، شه‌هید كرا‌و گه‌یشته كاروانی نه‌مران و بووه دووه‌م شه‌هیدی بنه‌ماڵه‌كه‌ی.
ئه‌یاز هه‌ركی