له خوێندنگه قوڕه‌كه‌ی ئاوایی قه‌شقه‌وه زمانی به پیت و وشه‌ی شرینی كوردی پژا، له ئه‌رشیفی رۆژنامه‌ی باسه‌ڕه‌ی نووسه‌ر و پارێزر شاكر فه‌تاح و له كتێبه نایابه‌كه‌ی مامۆستا باڵداره‌وه فێری خۆشه‌ویستیی خاك و وڵات بوو.
ئیدی له ته‌مه‌نێكی منداڵییه‌وه به ده‌ستێكی چرای زانست و به ده‌ستێكی دیكه‌وه گڕی مه‌شخه‌ڵی رێكخستنه‌كانی شۆڕشی نوێی له ناو جه‌رگه‌ی باباگوڕگوڕه‌وه جۆشده‌دا.
شه‌هید غازی عه‌زیز ناسراو به مامۆستا گیڤارا، ساڵی 1968 له گوندی (قه‌شقه)ی دامێنی چیایی سه‌ڵباتووی شاره‌دێی قادركه‌ره‌م له‌دایكبووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی (عمار بنی یاسر)ی گونده‌كه‌ی ته‌واوكردووه و بۆ خوێندنی قۆناغه‌كانی دواتر چۆته شاری كه‌ركوك.
ساڵی 1984 په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخسته‌كانی یه‌كێتیی نشتمانیی كوردستانه‌وه، ساڵی 1985 كه له قۆناغی شه‌شه‌می ئاماده‌یی بوو، به هۆی دڵسۆزی و چالاكییه زۆره‌كانییه‌وه له رێكخستندا له ناو شاری كه‌ركوك، له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه ئاشكرا ده‌بێت و فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌رده‌چێت، به‌ڵام توانی خۆی ده‌رباز بكات و بگاته ناوچه رزگاركراوه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی شۆڕش.
له دوای ئه‌و مێژووه‌وه كه حكومه‌تی ئه‌وسای عیراق بڕیاری داخستنی دام و ده‌زگاكانی له گونده‌كان و ناوچه ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌یدا، شۆڕشی نوێ به پشتیوانی و هاوكاری خوێنده‌واره‌كانی ناو شۆڕش نه‌یهێشت پرۆسه‌ی خوێندن په‌كی بكه‌وێت.
مامۆستا غازی ( گیڤارا) یه‌كێك بوو له‌وانه و رۆڵی گرنگی بینی له‌ناو مامۆستایانی شۆڕشدا، جێپه‌نجه‌ی دیاربوو له به‌ره‌وپێشبردنی خوێندنی كوردی له گونده‌كانی ناوچه‌ی گه‌رمیان، به تایبه‌ت له سنووری تیپه‌كانی 51ی گه‌رمیان و 59ی حه‌مرین.
له‌گه‌ڵ هاوڕێ مامۆستاكانی وه‌ك: مامۆستا (جه‌وهه‌ر جه‌بار و لوقمان ئه‌مین ره‌شید و شێرزاد عه‌بدولڕه‌حمان) نه‌یانهێشت چرای زانست له ناوچه‌كه بكوژێته‌وه و درێژه‌یاندا به پرۆسه‌ی خوێندن.
شه‌هید مامۆستا گیڤارا له ساڵی 1987دا به‌شداری خولێكی پێگه‌یاندن و گه‌شه‌پێدانی كادرانی یه‌كێتی كرد له سه‌رگه‌ڵوو كه سێ مانگی خایاند و سه‌ركه‌وتووانه ته‌وایكرد، له پای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش هه‌ڤاڵ مام جه‌لال خه‌ڵاتی كردووه.
رۆژی 12/4/1988 و له سێیه‌م قۆناغی ئه‌نفالدا، له‌گه‌ڵ 100 كه‌س له ئامۆزا و خزمه نزیكه‌كانی، كه‌ونته به‌ر ئه‌وشاڵاوه و شوێنبزركران.
حه‌سه‌ن مه‌لا