ئەلێكسی كۆكۆرین زانای بواری كەشناسی بەدووری نازانێت لە ئەگەری بەرزبوونەوەی تێكڕایی پلەی گەرمای گۆی زەوی بۆ پێنج پلەی سەدی پایتەختی روسیا لە مۆسكۆوە بۆ سیبیریا بگوازرێتەوە.
ئەو زانایە باسی لەوەشكردووە، پلەی گەرمای زەوی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و شەپۆلی گەرما لەبری 10 ساڵ جارێك سێ ساڵ جارێك روو لە گۆی زەوی دەكات.
كۆكۆرین بەدووری نازانێت تاكو ساڵانی هەشتاكانی ئەم سەدەیە تێكڕای پلەكانی گەرمای گۆی زەوی بۆ پێنج پلە بەرزبێتەوە ئەوەش ئەگەری گواستنەوەی پایتەختی روسیا لە مۆسكۆوە بۆ سیبیریا زیاتر دەكات.
سەرچاوە: كومسومولسكایا برافدا