خانمه ئه‌كته‌ر و مۆدێلی هیندی سوشمیتا سێن یادی 29 ساڵه‌ی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی شاجوانی گه‌ردوونی كرده‌وه وه‌ك یه‌كه‌م خانمه ئه‌كته‌ری هیندی ئه‌م نازناوه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، هاوكات وێنه‌یه‌كی جوانی به‌و بۆنه‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكی ئه‌م دواییه‌دا، سوشمیتا سێن باسی له ساته‌وه‌ختی بردنه‌وه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بردنه‌وه‌كه وه‌ك شۆكێكی گه‌وره بوو، چونكه بردنه‌وه‌ی نازناوی شاجوانی گه‌ردوون مێژوو بۆ وڵاته‌كه‌م تۆمار ده‌كات، من چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد، بێگومان سه‌ركه‌وتنه‌كه به‌لامه‌وه ناوازه بوو، له ساڵیادی سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌دا بۆ خۆی و وڵاته‌كه‌ی، سوشمیتا سێن وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكرده‌وه و له ژێر وێنه‌كه‌دا نووسیویه‌تی (ئه‌م وێنه‌یه رێك ته‌مه‌نی 29 ساڵیمه، وێنه‌كه له‌لایه‌ن فۆتۆگرافه‌ری ئه‌فسانه‌یی پرابودا داسگوپتاوە گیراوه)، سه‌باره‌ت به ئه‌زموونه‌كه، سوشمیتا سێن وتی، نوێنه‌رایه‌تیكردنی وڵات و سه‌ركه‌وتن شه‌ره‌فێكی هێنده گه‌وره‌یه، ئه‌مڕۆش كه بیری لێده‌كه‌مه‌وه ده‌مگریه‌نێت، من ئاهه‌نگ ده‌گێڕم و به شانازییه‌كی زۆره‌وه ئه‌م رۆژه له‌بیر ناكه‌م، چونكه مێژوو شایه‌تحاڵی سه‌ركه‌وتنی هیندستانه كه من وه‌ك شاجوانی گه‌ردوون بۆ یه‌كه‌مجار له 21 ی ئایاری 1994 له شاری مانیلا له فلیپین هه‌ڵبژێردرام.
سوشمیتا سێن خانمه ئه‌كته‌ر و مۆدێلی هیندییه، ته‌مه‌نی 47 ساڵه، له ساڵی 1994 نازناوی شاجوانی گه‌ردوونی به‌ده‌ستهێناوه، نازناوی شاجوان بۆ سوشمیتا رێگه‌خۆشكه‌ربوو تا بچێته نێو جیهانی بۆڵیوود.
دیانا ئه‌حمه‌د