شه‌هید زێدان جاسم حسێن ناسراو به زێدان هه‌ركی، ساڵی 1989 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردپه‌روه‌ری عه‌شیره‌تی هه‌ركی له ناحیه‌ی گرده‌سێنی قه‌زای ئاكرێ له دایكبووه و ده‌رچووی قۆناغی ئاماده‌ییه.
هه‌ركی هه‌ر له منداڵییه‌وه خاوه‌ن هه‌ستی نیشتمانی بووه، ئاواته‌خواز بووه بۆی بگونجێت ببێته پێشمه‌رگه له ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا.
هه‌ربۆیه دوای گۆڕانكارییه‌كان و له ساڵی 2003دا په‌یوه‌ندی ده‌كات به رێكخستنه‌وه له سنووری مه‌ڵبه‌ندی حه‌وتی نه‌ینه‌وای یه‌كێتی و دواتر بوو به پێشمه‌رگه له لیوای چواری پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
له‌به‌ر لێهاتوویی له بواری سه‌ربازیدا كراوه‌ته مامۆستای مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی، پاشان له تیمی هه‌نده‌سه و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی میندا خزمه‌تی كردووه.
كاتی په‌لاماره‌كانی داعش بۆ سه‌ر كوردستان له ساڵی 2014 و داگیركردنی موسڵ، له زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی دژی ئه‌و تیرۆریستانه‌دا ئازایانه به‌شداریی كردووه.
شه‌هید زێدان وه‌ك تیمی هه‌نده‌سه راده‌سپێردرێت بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و خاوێن كردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ب ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی داعش له سنووری پارێزگای موسڵ، له ئه‌نجامدا و له رۆژی 6/8/2017 له ناحیه‌ی تلسقوفی پارێزگای موسل، له‌كاتی پشكنین وگه‌ڕان به‌دوای پاشماوه‌كانی داعشدا و له‌كاتی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینێك، مینه‌كه پێیدا ته‌قیه‌وه و بووه هۆی شه‌هیدبوونی و دوای خۆی دووكوڕی بۆ كوردستان به‌جێهێشتووه.
ئه‌یاز محه‌مه‌د سه‌لیم هه‌ركی