لە هەولێر گەنجێک دەستگیردەکرێت و پاشان تەرمەکەی رەوانەی پزیشکیی داد دەکرێت

08:23 - 2023-06-06
کوردستان
586 جار خوێندراوەتەوە

لە شاری هەولێر گەنجێک لەسەر کارەکەی دەستگیر دەکرێت و پاش چەند سەعاتێک تەرمەکەی رەوانەی پزیشکیی داد دەکرێت.
بەوتەی کەسوکارەکەی ئەو گەنجە ناوی زیرەک شەهید عەلی محەمەدە، لە سەعات 12ی نیوەڕۆ لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە لە شاری هەولێر لەسەر کارەکەی  دەستگیر دەکرێت، دوای چەند سەعاتێک ئاگاداری کەسوکارەکەی دەکەن کە تەرمەکەی لە پزیشکیی دادی هەولێر وەربگرنەوە.
کەسوکارەکەی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، زیرەک شەهید عەلی محەمەد، کێشەی لەگەڵ کەسدا نەبووە و نەخۆشیشی نەبووە.
زیرەک شەهید عەلی محەمەد، باوکی شەهیدی ی.ن.ک و لە دایکبووی ساڵی 1982ە و خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە، کاسبکار بووە لە بازاڕی هەولێر.
تا ئێستاش ھێزە ئەمنییەکانی ھەولێر ھیچ روونکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، تەرمەکەی ھەر لە پزیشیکیی دادی ھەولێر دەمێنێتەوە چونکە بنەماڵەکەی گەنجەکە داوایان کردووە کە پزیشکیی دادی سلێمانیش بێت و لە ھەولێر شیکاری تەرمەکەی بکرێت بۆ ھۆکاری دەستنیشانکردنی مردنەکەی.

#هەولێر #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان