تۆیۆتا كراون گەڕایەوە عیراق

10:42 - 2023-06-12
هەمەرەنگ
866 جار خوێندراوەتەوە

لە رێوڕەسمێكدا لە شاری بەغدا، كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی نوێترین مۆدیلی ئۆتۆمبیلی تۆیۆتا كراون 2024ی نمایش كرد و چاوەڕوان دەكرێت لە پێشانگەكانی عیراق و كوردستان بخرێتەڕوو.
ئێوارەی رۆژی یەكشەممە 11/6/2023 كۆمپانیای تۆیۆتا عیراق، لقی كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی لە بەغدا، لە رێوڕەسمێكدا نوێترین مۆدیلی ئۆتۆمبیلی تۆیۆتا كراون 2024ی نمایش كرد كە بۆ یەكەمجارە لە ماوەی دەیان ساڵی رابردوودا ئەو ئۆتۆمبیلە دەگەڕێتەوە بۆ عیراق.
پێشتر، تۆیۆتا كراون ئۆتۆمبیلێكی بەناوبانگ بوو و لە عیراق و كوردستان خواستێكی زۆری لەسەر بوو، بەڵام دەیان ساڵە تەنها لە ناو ژاپۆن و لە دەرەوەی ئەو وڵاتەش لە ناو بازنەیەكی بچووكدا دەفرۆشرێت، بۆ یەكەمجارە ئەو ئۆتۆمبیلە دەگەڕێتەوە بازاڕەكانی عیراق و كوردستان.

 

 

 

 

#ئۆتۆمبێل #هەمەڕەنگ #ئابووری

بابەتە پەیوەندیدارەکان