ئازاد به‌رزنجی
ئه‌مه ناونیشانی كتێبێكه له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه و هزری فه‌لسه‌فی لای چه‌ند فه‌یله‌سووفێك، كه ئێستا به‌شێكی زۆریم لێ وه‌رگێڕاوه و ئومێدمه به‌مزووانه ته‌واوی بكه‌م و له‌مساڵدا به چاپ بگات.
له‌و فه‌یله‌سووفانه‌ی له‌م كتێبه‌دا باسیان لێ كراوه: هیراكلیتس، سوكرات، دێكارت، شۆپنهاوه‌ر، كانت، هیگڵ، كێركه‌گۆر، بێرتراند راسڵ، هێربرت سپنسه‌ر و داروین، ڤۆڵتێر، ئه‌فلاتوون، ئه‌لبێر كامۆ، سپینۆزا، بێرگسۆن، شپنگله‌ر، ماركۆزه، فۆكۆ، ڤیتگنشتاین، هایدیگه‌ر، ده‌یڤید هیوم، مه‌كیاڤێللی، نیچه، ژان ژاك رۆسۆ، ماركس و سارته‌ر».
فه‌لسه‌فه و بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فییانه بۆ به‌لای منه‌وه گرنگه؟
له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌ڵێم كه جگه له‌وه‌ی له سه‌ره‌تای لاویمه‌وه خولیای فه‌لسه‌فیم هه‌بووه، لێ به‌ته‌نها خولیا وه‌ڵام نییه بۆ گرنگیبوونی فه‌لسه‌فه و هزری فه‌لسه‌فی، بۆیه ده‌بێ وه‌ڵامێكی قه‌ناعه‌تپێكه‌رمان هه‌بێت بۆ ئه‌و پرسیاره.
ئه‌وه راستییه‌كه كه ئێمه‌ی كورد چه‌شنی هه‌ندێ میلله‌تی زیندووی دونیا خاوه‌نی كه‌له‌پوورێكی فه‌لسه‌فی نه‌بووین و فه‌یله‌سووفیشمان نه‌بووه و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه بۆشاییه‌كی گه‌وره له مێژووی فیكری و له بیركردنه‌وه‌ماندا دروست ببێت، به‌ڵام خۆ ناكرێ ئه‌مه ببێته بیانوویه‌ك بۆ به هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی فه‌لسه‌فه و هزری فه‌لسه‌فی. به پێچه‌وانه‌وه، یه‌كێك له فاكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی پاشه‌كشێی بیركردنه‌وه له كۆمه‌ڵگای كوردیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاماده‌نه‌بوونی بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی له رابردووماندا، بۆیه ناكرێ لای میلله‌تێك كه له ئاستانه‌ی چاره‌كی دووه‌می سه‌ده‌ی بیستویه‌كه‌مدایه و ژماره‌ی هاووڵاتییه‌كانی ده‌یان ملیۆنه، تا ئێستا بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی جێگه و پێگه‌ی شایسته و تایبه‌ت به خۆی نه‌بێت و بایه‌خی پێویست به كایه‌یه‌ك نه‌دات، كه له كایه زۆر گرنگه‌كانی زانینی مرۆییه، ئه‌ویش بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فییانه‌یه.
بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی بۆ گرنگه؟
بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی گرنگه له‌به‌رئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه له پرسیاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی بوون و ژیان و مه‌عریفه و ئاكار و چاكه و خراپه و مانای ژیان و هه‌روه‌ها سروشت و گه‌ردوون و خودا و مه‌رگ و سروشتی مرۆیی و هه‌قیقه‌ت و زه‌مه‌ن و شوێن و ...هتد.
فه‌لسه‌فه یارمه‌تیمان ده‌دات به شێوه‌یه‌كی باشتر له بواره‌كانی تری توێژینه‌وه له سروشت و مرۆڤ و گه‌ردوون تێبگه‌ین. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه له زووه‌وه وتراوه فه‌لسه‌فه زانستی زانسته‌كانه. هه‌ر بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فییه كه تێڕوانینێكی هه‌مه‌گیرمان سه‌باره‌ت به بوون ده‌داتێ. پاشان هه‌ر فه‌لسه‌فه‌یه كه په‌ره به توانای بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ییمان ده‌دات و وامان لێ ده‌كات به سانایی راده‌ستی هیچ دۆگمایه‌ك نه‌بین و به چاوی ره‌خنه‌وه له هه‌موو دیارده‌كانی گه‌ردوون و سروشت و شته‌كانی ده‌وروبه‌رمان بڕوانین و لێیان بكۆڵینه‌وه؛ گه‌ردوون بۆ هه‌یه؟ ئه‌ی بوونی مرۆیی بۆ هه‌یه؟ ئایا ژیان ماناداره؟ زه‌مه‌ن چییه؟ چاره‌نووسی جیهان به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات؟ چ مانا و ئامانجێك له مێژوودا هه‌یه؟ ئه‌ی ئامانج له ژیان خۆی چییه؟ سروشتی زمان چییه و رۆڵی له په‌یوه‌ندیسازیی نێوان مرۆڤه‌كاندا چییه؟ كه‌لتور چییه؟ ماناكانی ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌ت و ئازادی و یه‌كسانی و دیمۆكراسی چین؟ مافه‌كانی مرۆڤ چین و له كوێوه سه‌رچاوه‌یان گرتووه؟ فه‌لسه‌فه‌ی زانست چییه؟ ئه‌خلاق چییه؟ له ئاسمانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت یان له كۆمه‌ڵگاوه و یانیش له ناخی مرۆڤ خۆیه‌وه؟ ئایین چییه؟
به‌ڵێ فه‌لسه‌فه یارمه‌تیی مرۆڤ ده‌دات كه خودی خۆی بێت، خۆی بناسێت، زیاتر دونیا و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی خۆی بناسێت و به‌مجۆره‌ش ڕێگایه‌كی باشتر له ژیاندا بۆ خۆی هه‌ڵبژێرێت.
له‌م كتێبه‌دا و له گه‌شتێكی فه‌لسه‌فیدا له‌گه‌ڵ بیست وپێنج فه‌یله‌سووف و بیرمه‌نددا، رووبه‌ڕووی زۆربه‌ی ئه‌م پرسیارانه ده‌بینه‌وه و له‌گه‌ڵیاندا بیر له پرسیاره‌كان و وه‌ڵامه‌كانیان ده‌كه‌ینه‌وه. بیست و پێنج فه‌یله‌سووف كه به درێژایی مێژوو توانییان بیركردنه‌وه‌مان و تێڕوانینمان بۆ ژیان و بۆ دونیا بگۆڕن.