77
له‌به‌رده‌م لووتكه‌ی كوڕه‌كاژاودا له دۆڵێكی قووڵدا هه‌ڵكه‌وتووه، به شاخه‌كانی تری مله‌ی سییه‌ر، دۆڵی ماڵان، قجی، هه‌واری سازنان، خه‌ربنێره، قه‌ڵای كوڕێ و كچێ ده‌وره‌دراوه.
گوندێکی سنووری شارباژێڕی ته‌خته، سه‌ربه ناحیه‌ی به‌رزنجه‌یه، كه‌رتی كشتوكاڵیی 21، رووبه‌ری زه‌وییه‌كانی 11285 دۆنمه، 136 دۆنم به‌راو، 1165 دۆنم دێمه، شاخه‌كانی به داری: به‌ڕوو، مازوو، كه‌وت، داره‌به‌ن، چواله، گۆیژ، به‌ڵاڵووك، دار شه‌هێن، تووتڕك، هه‌ڵووژه كێویله داپۆشراوه.
به‌ر له700 ساڵ، «حاجی مامه‌ند» ناوێك ئاوه‌دانی كردۆ‌ته‌وه له شوێنێكدا پێیده‌تورێت دێكۆن، دواتر هاتوونه‌ته ئه‌م شوێنه‌ی ئێستا، دراوسێی پاڕه‌زان، باراو، باساك، گوێزه‌كوێره‌یه.
شوێنێكی سه‌خته، سروشتێكی دڵڕفێنی هه‌یه، 36 كانیی تیایه هه‌ندێكیان به‌هاره‌ن و وشكده‌كه‌ن، چه‌ندین شه‌خسی تێدایه. دانیشتوانه‌كه‌ی شێخ و مسكێنن، هه‌میشه گوندێکی قه‌ره‌باڵغ بووه، كۆن خه‌ڵكه‌كه‌ی به ئاژه‌ڵداریی، كشتوكاڵ، تووتن و باخدارییه‌وه خه‌ریكبوون.
ساڵی 1949 نزیكه‌ی 95 ماڵی تێدابووه، دواتر گه‌یشتۆ‌ته 150 ماڵ، ساڵی 1946 قوتابخانه‌ی له ماڵی مامۆستا مه‌لا شێخ حه‌مه‌ئه‌مین تێداكراوه‌ته‌وه، كوڕان و كچان تێیدا خوێندوویانه، له چله‌كاندا بنكه‌ی ته‌ندروستی و مزگه‌وتیشی هه‌بووه، سێ ئاشی ئاوی تیابووه. له‌به‌رئه‌وه‌ی رێگه‌ی رێبواری به‌سه‌ره‌وه بووه چوار دوكان، دوو چایخانه، نانه‌واخانه، ده‌ڵێن دوكانی زه‌ڕه‌نگه‌ریشی تێدابووه.
هه‌ر له‌كۆنه‌وه بنكه‌یه‌كی خه‌باتی چه‌كداریی و ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه‌كان بووه، هه‌میشه هه‌واری حه‌وانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بووه. شێخ مه‌حمودی مه‌لیك به میوانیی چووه‌ته ماڵی سه‌ید ئه‌حمه‌دی حاجی مامه‌ند، مه‌حمود خانی دزڵیش له خۆرهەڵاتی کوردستانەوە دێته حاجی مامه‌ند 7 رۆژ ده‌مێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ سه‌ید ئه‌حمه‌ددا به له‌شكرێكه‌وه ده‌چنه شاخی گۆیژه، كه سه‌ید ئه‌حمه‌د و هه‌ندێ حاجی مامه‌ندییش به‌شداریی شه‌ڕی بازیانیان كردووه.
له شۆڕشی ئه‌یلولدا رێكخستن و پێشمه‌رگه‌ی پارتی، باڵی مه‌كته‌بی سیاسی، شیوعی، باره‌گای پارتیی تێدابووه، شه‌هیدیشیان هه‌بووه، له شۆڕشی نوێشدا رێكخستن و پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی، پارتی، شیوعی، سۆسیالیست، ئیسلامی تێدابووه.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی 28/11/1983 جاشه‌كانی رژێم دزه‌یانكرده ناو حاجی مامه‌نده‌وه، كه خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی ئێران_عیراقه‌وه چۆڵیان كردبوو، په‌لاماری ئه‌و بنكه‌یه دەدەن کە له گوندەكه‌دا مابۆوە، جاشه‌كان ده‌شكێن، فه‌رمانده‌ی كه‌رت فه‌ره‌ج وه‌نده‌رێنه‌یی شه‌هید ده‌بێ، چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كیش بریندارده‌بن. له هێرشێكی دوژمن‌دا له‌كاتی به‌هاردا 50 سه‌رباز له به‌ری كوڕه‌کاژاو ره‌ق ده‌بنه‌وه.
ساڵی 1991 نزیكه‌ی 30-40 خێزانێكی حاجی مامه‌ندیی گه‌ڕانه‌وه، كه‌پریان دروستكرد، له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانه‌وه كۆمه‌ككران و ماڵه‌كانی زۆرتربوون، دواتر به‌هۆی خراپیی رێگاوبانه‌كه‌یه‌وه چۆڵكرا، ئێستا بنكه‌ی ته‌ندروستی بێ كارمه‌ندی هه‌یه، ساڵی 1992 قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تیی و ناوه‌ندیی تێداكرایه‌وه، ئێستا داخراون، موه‌لیده، پڕۆژه‌ی ئاو، كاره‌با، جاده‌ی چه‌وڕێژیان بۆ كراوه، ساڵی 1996 له‌لایه‌ن رابیته‌ی ئیسلامییەوە مزگه‌وتی تێداكرایه‌وه. ئێستا 12 ماڵی تێدایه، وه‌كو بنه‌ش زۆرتر له 60 ماڵ ده‌بن، بژێوییان له‌سه‌ر ئاژه‌ڵداریی، چاندنی تووتن، ته‌ماته، باخدارییه، جۆره‌ها ره‌ز و داری گوێز، قۆخ، هه‌نار، قه‌یسی، هه‌ڵووژه‌ی تێدایه، به ترێی باخه‌كانی گه‌نه‌ڵ، قه‌ڵه‌خانی، دۆڵه‌ته‌نگ، خه‌ربنێر به‌ناوبانگه کە باسووق و سجووق و دۆشاوی لێ دروستده‌كه‌ن.