کارتی بە کارهێنانی شەقام ئەنجامی چی دەبێت؟

09:28 - 2022-08-29
مستەفا محەمەد
353 خوێندراوەتەوە

تەکتیک و مانۆڕی سیاسی لایەنە ناکۆکەکان بەتایبەت نێو ماڵی شیعە هەر رۆژەو پێشهاتێکی نوێ له گۆڕەپانی عیراقدا دەخولقێنێ و دۆخەکە لە مەترسی روودانی پێکدادانی لایەنگرانیان لە شەقامی پەرتبوودا زۆر نزیک دەکاتەوە!

داواکاری سەدرییەکان 
لەلایەک لایەنگرانی سەدر لەنێو پەرلەماندا لەسەر داوای سەرۆکی رەوتەکەیان لە مانگرتن بەردەوامن و دەیانەوێ بەو هەنگاوە و «خۆپیشاندانی ملیۆنی» هەروەک پێشتر بانگەشەیان بۆ کردبوو بە مرازی خۆیان بگەن، کە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنە، لەولاشەوە لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی زیاتر لە هەفتەیەکە بە هەزارانیان لە چواردەوری ناوچەی سەوز گردبوونەتەوە و خۆپیشاندانی پێچەوانەیان بۆ نیشاندانی هێزی خۆیان رێکخستووە و داوای چۆڵکردنی حەرەمی پەرلەمان و گرێدانی دانیشتن دەکەن تا کابینەی نوێ بە سەرۆکایەتی کاندیداکەیان پێکبهێنرێ.
ئەم پێشهاتانە هێندە مەترسیدارن سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەریان «کە خۆی بەشێکە لە گەمەکەی سەدر»  هێناوەتەگۆ بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان داوای «گفتوگۆی بەپەلەی نیشتمانی» بکات، وەزیری داراییشیان خستە هەڵوێستی کشانەوە لە کابینەکەی کازمی، هەروەها سەدریشیان ناچارکرد لە خۆپیشاندانە ملیۆنییەکە پاشگەزبێتەوە کە بڕیاربوو شەممەی رابردوو بەڕێوەبچێت.

درێژە کێشانی قەیرانی سیاسی بەم فۆڕمەی ئێستا و بەردەوامیدان بەو ئاراستەیە، پێمان دەڵێ هیچکام لە تەڕەفە ناکۆکەکان تا ئەمڕۆ لەبەدیهێنانی خواستی شەقام و دەنگدەر سەرکەوتوونەبوون

گەرمکردنی شەقامی عیراقی
بێگومان خۆشکردنی ئاگر و گەرمکردنی شەقامی عیراقی بۆ یەکلایی کردنەوەی ململانێ سیاسییەکان هەم کارتێکی دووسەرەیە و هەمیش یارییەکی سیاسی سوتێنەر و سامناکە، تا ئەوکاتە بەکارهێنانی ئاسایی دەبێ و بڕ دەکات کە هێڵەکان یەکتر نەبڕن، دەنا لە بەزاندنی ئەو هێڵانەدا تەنها یەک تێکچڕژان و رووداو و تەکتیکێکی شەڕەنگێزانە بەسە کە عیراق نغرۆی شەڕێکی خوێناویی و کارەساتێکی وا ببێتەوە، تەڕ و وشک بەیەکەوە هەڵپڕوکێنێ و بە تەواویی سستمی حکومڕانی و دامەزراوە دەستورییەکانیش لەو وڵاتەی کە فرە پێکهاتەیە، هەرەس پێ بێنێ!
درێژە کێشانی قەیرانی سیاسی بەم فۆڕمەی ئێستا و بەردەوامیدان بەو ئاراستەیە، پێمان دەڵێ هیچکام لە لایەنە ناکۆکەکان تا ئەمڕۆ لە بەدیهێنانی خواستی شەقام و دەنگدەر سەرکەوتوو نەبوون، بگرە لە بچووکترین پێناسەدا مانای نوقڵانەی هەڵگیرسانی شەڕ و تێکدانی ئاشتی سیاسی و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی عیراقە کە دواجار ماڵوێرانییەکە هەر لەسەر حسابی زیانی هاووڵاتیان تەواو دەبێت!
پێشتر وتمان بەکارهێنانی مانگرتن لەناو پەرلەمان و بانگەشەی خۆپیشاندان لەلایەن سەدرەوە ئاماژەی روونن بۆ پەشیمانیی ناوبراو لە کشاندنەوەی نوێنەرەکانی، ئێستا دەکرێ ئەوەشی بۆ زیاد بکەین کە دووبارە پاشگەزبوونەوەشی لە خۆپیشاندانە ملیۆنییەکەی شەممەی رابردوو، نیشانە و دەرخەری ئەو راستییەن کە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە هێمنی و دوور لە هەڵچوون لەم گەڕەشدا بەسەر روئیا و تەکتیکی سەدردا بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەکە براوەبوون!

خۆپیشاندانەکانی بەغدا و ئەگەری پێکدادانی ناو ماڵی شیعە

بژاردەکانی بەردەم سەدر
 ئیتر بژاردەکان لە بەردەم سەدردا تەنها دووانن، یا هەڵگیرساندنی شەڕێک کە پێش هەمووان ماڵی شیعە خۆی زەرەرمەندی سەرەکییەتی، یا بەخۆداچوونەوە و جارێکی تر کردنەوەی دەروازەی گفتوگۆ و دانوستان و زاڵبوونی ئیرادەی عەقڵ بەسەر ئیرادەی بەرژەوەندیی و قۆرخکاریی دەسەڵات، ئەویش تەنها بە چۆڵکردنی پەرلەمان و  رێگەدان بەلایەنی سێیەمی نێوەندگیر  دەبێت جا«دەرەکی بێ یا ناوخۆیی» بۆ گەڵاڵەکردنی بژاردەی نوێ و رێگەدان بەدانیشتنی یاسایی سیاسی بەم فۆڕمەی ئێستا و بەردەوامیدان بەو ئاراستەیە، پێمان دەڵێ هیچکام لە لایەنە ناکۆکەکان تا ئەمڕۆ لەب ەدیهێنانی خواستی شەقام و دەنگدەر سەرکەوتوونەبوون، پەرلەمان و دواجاریش پێکهێنانی کابینەیەک، زۆرینەی لایەنەکان پێی رازی بن و لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە.

وتارەکانی نوسەر