جووڵە و هەنگاوەکانی گەنج لەناو یەکێتیدا

09:31 - 2022-08-29
حەسەن بێگەڵاسی
261 خوێندراوەتەوە

گەنجان هەمیشە داینەمۆ و پێشەنگ و ئیلهام بەخشی کۆمەڵگەن، لەو رەهەندەوە گەنجان ئەرک و بەرپرسیارێتییان لەسەرشانە، چونکە ئەوانیش وەکو توێژەکانی تری ناو کۆمەڵگە بەردەوامن لە خزمەتکردن بەجڤاک و یەکێتیەکەیان. 
گەنجان توێژێکی پڕ لە وزە و هێز و توانستێکی پڕ لە جووڵەن، ئەو هێزەش بەردەوام لە گۆڕانکاری و نوێبوونەوەدایە، لەهەردوو رەهەندی هزری و جەستەیی، لەو سۆنگەیەوە رۆڵی گەنج لەناو یەکێتیدا تا هەنووکە رۆڵێکی ئەکتیڤی بووە، هەمدیسان دافع و کارەکتەرێکی عەقڵانی و سەرکەوتوو بووە، لەسەرجەم جومگە و سێکتەرەکانی حزب.

گەنجانی یەکێتی هەمیشە گەنجینەی لە بن نەهاتوون

  لەو دەلاقەوە گەنج ئێستا بەشدارن لە پایە بەرزەکانی حزب و ئەرکی قورسیان لەسەرشانە، وەکو فریادڕەس و کاریزما و سەرکردەیەکی هەڵکەوتوو سەیرەوتوو رۆڵی دلێر دەبینن، بەنموونە رۆڵی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی وەکو گەنجێک وەکو سەرکردەیەک لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و پێشەنگ و چرایەکی پڕشنگدار بۆ یەکێتییەکان.
 ئەو هێز و توانستەی جەنابی سەرۆک بافڵ وەکو گەنجێک کەدەوری کاریگەر دەگێڕێت چ وەکو کارەکتەرێکی سیاسی و دیپلۆماسی گەورەی عەقڵانی و سەرکەوتوو لەعیراق و هەرێمی کوردستان، بۆتە جێگای ئومێدی گەورە و دڵخوازی کادر و جەماوەر و لایەنگرانی یەکێتی.
 ئەو لێهاتووییەی جەنابی سەرۆک بافڵ وەکو گەنجێک هێدی هێدی هەنگاوەکانی گەورەتر و پڕشنگدارتر دەبێت بۆ خزمەتکردنی زیاتر بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و بەرجەستەکردنی ئایدیاکانی یەکێتییەکان، بەڵام گەنجان لەناو یەکێتی چ لە راگەیاندنەکان چ لە رێکخراوەکان چ لە سێکتەری سەربازی و چ لە مەکتەب و مەڵبەند و کۆمیتەکان رۆڵێکی گەورەدەگێڕن و دەبینن بۆ سەرکەوتن و بەرەوپێشەوەچوونی حزبەکەیان.
رۆڵێکی دیکەی گەنج، لایەنی ئەکادیمی و زانستی و رۆشنبیرییە، گەنجان چ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یاخود لە گۆڤار و رۆژنامەکان رۆڵی بەرچاو دەبینن بە نووسین و بەرگریکردن لە دەسکەوتەکانی یەکێتی و وەڵامدانەوەی نەیارانی یەکێتییەکەیان. 
گەنجان رۆژ بەرۆژ لەناو یەکێتیەکەیاندا لەبەرەو پێشەوەچووندان، بەڵام گەنجان توانای لەوە زیاتریان هەیە کە ئاوڕیان لێبدرێتەوە و خزمەتی زیاتریان بکرێت، بەڕاستی گەنجان شایەنی خزمەتکردنی زیاترن، بەدابینکردن مووچەیەک کە شایستەی ژیانی کادر و کارمەندانی خۆی بێت، لەگەڵ ئەوەدا ئەرک و بەرپرسیارێتی زیاتریان پێبسپێردرێت، چونکە گەنجان ئایندەی وڵاتن و خاوەن هزر و بیرێکی جوانن. 
یەکێتی ئومێدێکی گەورەی لەسەر دواڕۆژی ئەو گەنجانە هەڵچنیوە، کە لەئائیندەدا بەئەجێندا و بەرنامەیەکی رادیکاڵ خزمەت بە کۆمەڵگە و یەکێتییەکەیان بکەن، چ لەبواری دەوڵەتداری چ لە بواری سەربازی و فەرهەنگی و رۆشنیری، هونەری.
 بەدڵنیاییەوە گەنجانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان هەر ئەوەیان لێ چاوەڕواندەکرێت و چاوەڕوانکراوە، کە خزمەتی زیاتری کۆمەڵگەکەیان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە تێکۆشەرە دێرینەکان و زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر بکەن. 
ئەمەش بۆ گەنجانی یەکێتی چ لە ئاستی باڵا و چ لە مەکتەب و ئۆرگانەکانی تری حزب گەورەترین سەرمایەیە و تۆمارکردنی مێژوویەکی جوانە.

وتارەکانی نوسەر