حزبه سیاسییه كوردییه‌كانی سوریا داوایان له رژێمی سوریا كرد ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات و به‌رپرسیاریی ئه‌و دۆخه هه‌ڵگرێت كه له سوریادا روو ده‌دات، حزبه كوردییه‌كان ده‌ڵێن: چاره‌سه‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه له نێوان قامیشلو و دیمه‌شقدایه، نه‌ك له نێوان دیمه‌شق و ئه‌نكه‌ره، جگه له‌وه‌ش ئاشته‌وایی نیشتمانیی باشتره له ئاشته‌وایی ئیقلیمی، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه مۆسكۆ خوازیاره و هانی دیمه‌شق و ئه‌نكه‌ره ده‌دات لێك نزیك ببنه‌وه.
هه‌ر چاره‌سه‌رێكی سیاسی، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتمانی نه‌بێت له ناوخۆی سوریادا و له‌سه‌ر بنه‌مای ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی بێت سوودی نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ لایه‌نه ناوخۆییه‌كان گرنگه چاره‌سه‌رێك بدۆزرێته‌وه و ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه كۆتایی پێ بێت، كه‌واته پێویسته حكومه‌تی دیمه‌شق له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره دوور بكه‌وێته‌وه، ئه‌و ئه‌نكه‌ره‌یه‌ی رۆڵی زۆر خراپی هه‌بوو له قووڵكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی سوریادا و گروپه چه‌كداره‌كانی نارد تا سوریا وێران بكه‌ن و شكۆی هاووڵاتیانی سوریا پێشێل بكه‌ن.
دۆخه‌كه به گشتی پێویستی به چاره‌سه‌ری سه‌ربازی و سیاسی و ئابووری ناوخۆیی هه‌یه، كه له پێش هه‌مووشیانه‌وه، واته خاڵی یه‌كه‌م، قبووڵ كردنی ئاشته‌واییه له‌لایه‌ن دیمه‌شقه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدا، وه‌ك سوپایه‌كی پیشه‌یی و مه‌شق پێكراو، كه به‌ره‌نگاری تیرۆر بۆته‌وه و پارێزگاریی یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی سوریای كردووه، به پێچه‌وانه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئه‌نكه‌ره‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌و گروپانه‌ش كه سه‌ر به رژێمن له ناوچه‌كانی حه‌ما و حومس و ده‌رعا و ئیدلب.
دووه‌م: ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی خۆجێیدا، ئیداره ناوچه‌ییه‌كاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جوگرافیایه‌كی فراوانی به‌ده‌سته‌وه‌یه و پڕۆژه‌یه‌كی سیاسیشه بێ ئه‌وه‌ی هیچ سیمایه‌كی تایه‌فی، یان ره‌گه‌زیی و نه‌ته‌وه‌یی پێوه دیار بێت.
سێیه‌م: سوود وه‌رگرتن له سامانی گشتی سوریا به تێكڕا، له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕی بازرگانی ناوخۆیی به ئاشكرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌م كاته‌دا به گرنگترین بنه‌مای هاوبه‌شی داده‌نرێت، به تایبه‌ت كه زیاتر له 10 ساڵه ئیداره‌ی خۆجێیی و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له چاره‌سه‌ره ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دوور ده‌خرێنه‌وه و پڕۆژه سیاسییه‌كه‌شیان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی په‌راوێز ده‌خرێت، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته رژێمی سوریا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی وا بكات، نه‌ك هه‌ر بۆ نیازپاكی، به‌ڵكو بۆ لێدانی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی نا نیشتمانی و بۆ ئه‌وه‌ی سوریا پارچه پارچه نه‌بێت و لایه‌نه‌كانی دان به پڕۆژه‌ی یه‌كدیدا بنێن.
نزیكبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی سوریا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ناو سوریا، خواستی ئه‌مریكاشه، له قۆناغێكدا خواستی روسیاش بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی مۆسكۆ ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گۆڕی و له ئه‌جێنداكانی ئه‌نكه‌ره نزیك بۆوه، قه‌یرانه‌كه قووڵتر ده‌بێته‌وه، له‌م دۆخه‌شدا، نه روسیا سوود له سوریا وه‌رده‌گرێت و نه توركیاش، به‌قه‌د ئه‌وه‌نده‌ی كورد و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و ئیداره‌ی خۆجێیی سوودی لێوه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ر رژێمی سوریا په‌له نه‌كات له ئاشته‌واییه، ئه‌وا كاتێك به خۆی ده‌زانێت باری شانی زۆر قورس بووه، به تایبه‌ت دوای داڕمانی ئابووری و قه‌یرانی مرۆیی ره‌نگه سه‌رهه‌ڵدانی بیری تایه‌فه‌گه‌ریشی بێته‌سه‌ر، كه پێشتر به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.