خزمێكی نزیك و خۆشه‌ویستم هه‌یه، له‌و ئینسانه كاسبكاره خاوێنانه‌یه به‌ره‌نجی شانی پێگه‌یوه، له رۆژانی كار و هه‌ڵسوكه‌وت، وه‌ك سونه‌تی ژیان رووداوی زۆری بینیوه و هه‌ندێكی كه بۆمان ده‌گێڕێته‌وه شایانی له‌سه‌ر وه‌ستان و هانی تیفكرین ده‌دا.
رۆژێ بۆیگێڕاینه‌وه و وتی: (به‌یانیه‌ك له‌ماڵه‌وه ده‌رچووم بچم بۆ سه‌ر ئیشه‌كه‌م، ده‌ستم له ته‌كسییه‌ك راگرت و پێم وت بمگه‌یه‌نێ بۆ شوێنی كاره‌كه‌م، ئه‌وسا نرخی كرێی ته‌كسی ناوشار به دوو دیناری بۆ دیاری‌کرا بوو، له‌به‌ر ئه‌وه مامه‌له‌ی بۆ نه‌ده‌كرا، سواربووم و گه‌یاندمیه شوێنی مه‌خسه‌د، كه‌وه‌ستا ده‌ستم درێژ كرد كرێ دیاریكراوه‌كه‌ی بدەمێ، لێی وه‌رنه‌گرتم و وتی: سێ دیناره، وتم ئه‌م كرێیه به ره‌سمی دیاریكراوه له‌به‌ر ئه‌وه مومكین نییه فلسێ زیاترت بده‌مێ، شۆفێرەکە هه‌ر زۆر بێباكانه وتی: وه‌ڵڵا دینارێكم نه‌ده‌یتێ ده‌تبه‌مه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه لێوه‌ی هێنامی، سه‌رم سوڕما وامزانی قسه‌كه‌ی وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی بی مانایه تا پاره‌كه‌ی بۆ زیادكه‌م، بۆیه منیش وتم : كه‌یفی خۆته چی ده‌كه‌ی بیكه! كه‌چی كردی به‌راست و پێی پیانا و گه‌ڕانمیه‌وه بۆ لای ماڵی خۆمان و منیش ناچار دابه‌زیم و ئه‌و رۆشت نه نیودیناری وه‌رگرت و نه دینار و به‌خۆڕایی ئه‌و هه‌موو رێگایه‌ی بڕی و له‌هه‌مووی سه‌یرتر كه من دابه‌زیم سه‌یرێكی ده‌م و چاویم كرد وه‌ك سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌دیهێنابێ وا دیاربوو).
ئه‌م حیكایه‌ته بیری هێنامه‌وه كه له به‌غدا ده‌ژیاین قسه‌یه‌كی باو له‌ناو به‌غدادیه‌كاندا هه‌بوو ده‌یانوت: (كورد کە وتی نا ئیتر «نا»یە و به‌دیلی نییه) ئه‌م وه‌سفه چاكیشه و چاكیش نییه، چاكه ئه‌گه‌ر كورد خوا ئیرادهیه‌كی به‌نسیب بكردایه ژیرانه بزانێ كه‌ی ئیختیاری (نا) و كه‌ی (به‌ڵێ) ده‌كات ئه‌وه نیعمه‌ت ده‌بوو، به‌ڵام له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌وه تا ئیستا (نا) كانمان وه‌ك (نا) كه‌ی ئه‌و شۆفێر ته‌كسییه وایە، بۆ ده‌ستكه‌وت ده‌مانبه‌ن و ده‌ستبه‌تاڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه و خۆشمان به‌سه‌ركه‌وتوو ده‌زانین.
• دوا قسە
بەخوا ئەگەر تۆ عال و سال ئەبی
لەهەردوو دنیا بێ سوئال ئەبی
تەماتە ماسی بگری و تەڕنەبی
قوماربازیش بی و ئاخر شەڕ نەبی؟
پیرەمێرد