له سایه‌ی ئه‌و ناكۆكیانه‌ی تا ئێستاش به‌رده‌وامه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی عیراق، له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا به تایبه‌ت ماڵی شیعه و دواتریش ناو ماڵی كورد، قورسه رێكه‌وتنێك و ته‌وافوقێك بێته ئارا بۆ ده‌رچوون له‌و دۆخه سیاسییه ئاڵۆزه به‌رده‌وامه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عیراق كه له ساڵێك نزیك ده‌بێته‌وه.
ئاڵۆزی ماڵی شیعه
ماڵی شیعه كه له دوو به‌ره‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، به‌ره‌یه‌ك سه‌درییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت و به‌ره‌یه‌ك هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه زۆربه‌ی حزبه شیعییه‌كانی عیراقی تێدایه و سه‌ركرده باڵاكانی شیعه له عیراق سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن له نموونه‌ی نوری مالیكی و عه‌مار حه‌كیم و قه‌یس خه‌زعه‌لی و هادی عامری، ئه‌م دوو لایه‌نه‌ی ناو ماڵی شیعه روئیای جیاواز و ناكۆكی قووڵیان له نێواندا هه‌یه، كه یه‌كگرتنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانیانی له مه‌حاڵ نزیك كردۆته‌وه.
ناكۆكییه‌كانی ئه‌م دوو به‌ره‌یه زۆره و ته‌نها جیاوازی بۆچوون و روئیاش نییه سه‌باره‌ت به سیاسه‌ت و ئیداره‌دانی وڵات، به‌ڵكو ره‌هه‌ندێكی مێژوویشی هه‌یه، ئه‌مه چ جای خوێنڕشتن له نێوانیاندا، به تایبه‌ت له‌نێوان سه‌درییه‌كان و سوپای مه‌هدی و هێزه ئه‌منییه‌كان له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی نوری مالیكی له عیراق، كه سه‌دان كه‌س له هه‌ردوولا بوونه قوربانی و هه‌زارانیش له سوپای مه‌هدی و سه‌درییه‌كان خرانه زیندانه‌وه، ئه‌وه‌ش رقێكی زۆری له نێوان خودی سه‌در و مالیكی‌دا دروستكردووه، كه ره‌وینه‌وه‌ی ئاسان نییه.
ناكۆكی نێوان سه‌در و خه‌زعه‌لیش به هه‌مان شێوه له‌و ناكۆكییه‌ی پێشووتر كه‌متر نییه و هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی شیعه خۆشیان به چاره‌ی یه‌كتر نایه‌ت و گومان ده‌كرێت له‌سه‌ر یه‌ك مێزی گفتوگۆ كۆببنه‌وه چ جای ئاماده‌یی بۆ رێكه‌وتن.
چاره‌ی كێشه‌ی ماڵی كورد پێش هه‌ر ماڵێكی تر
ماڵی كورد كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، پایه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی پێكده‌هێنن، چه‌ندین كێشه‌ی تێدایه كه سه‌ره‌كیترینیان مه‌سه‌له‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراقه، كه هه‌رچه‌ند له‌ناو پڕۆسه‌ی سیاسیی عیراقدا پشكی كورده و له‌ناو ماڵی كوردیشدا به‌پێی رێكه‌وتنی خودی هه‌ردوو حزب له ساڵانی رابردوودا پشكی یه‌كێتی نیشتمانیی بووه‌و به‌و جۆره‌ش چه‌ندین كه‌سایه‌تی سه‌ركرده و سیاسیی پۆسته‌كه‌یان وه‌رگرتووه، هه‌ر له خوا لێخۆش‌بوو مام جه‌لال تا دكتۆر فوئاد مه‌عسوم و دكتۆر به‌رهه‌م، به‌ڵام ئێستا بابه‌تی سه‌ره‌كی و چاره‌نه‌كراوی نێوان یه‌كێـتی و پارتییه، كه كاریگه‌ری نه‌ك له‌سه‌ر ماڵی كورد به‌ڵكو له‌سه‌ر خودی پڕۆسه‌ی سیاسیی عیراقیش به‌جێهێشتووه.
ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه له‌ناو ماڵی كورد به‌و جۆره‌یه، ئه‌وا پێویست بوو، سه‌ره‌تا كێشه‌كانی ناو ئه‌م ماڵه چاره‌سه‌ر بكرێن، ئینجا كار بكرێـت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناو ماڵی شیعه، هه‌رچه‌ند یه‌كێتی هه‌وڵی خۆی داوه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی هه‌م ماڵی كورد و هه‌میش ماڵی شیعه‌ی، له‌به‌ر ئه‌وه گه‌یشتن به رێكه‌وتن له‌ناو ماڵی كورد له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار و باقی كێشه‌كانی ناو ئه‌م ماڵه واده‌كات كورد وه‌كو ژماره‌یه‌كی قورس‌تر روو له‌به‌غدا بكات و رۆڵی گه‌وره ببینێت و چاره‌ش بۆ كێشه‌كانی ماڵی شیعه بدۆزێته‌وه به هاوكاری هێزه سیاسییه‌كانی تری وڵات.
ئەرشیف - خۆپیشاندانی سەردییەکان لەبەردەم ناوچەی سەوزی بەغدا
مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناره‌زایی و خۆپیشاندانه‌كان
به‌هۆی نه‌بوونی هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ نزیك بوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی شیعه، مه‌ترسی زۆر هه‌یه، جارێكی تر، ناڕه‌زاییه‌كان و خۆپیشاندانه‌كان به‌تایبه‌ت سه‌درییه‌كان ده‌ست پێبكاته‌وه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌غدا و ناوچه‌كانی تری ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق كه بینیمان تا ئاستی شه‌ڕی چه‌كداری هه‌نگاوی نا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا جۆرێك له هێوربوونه‌وه له شه‌قامدا هه‌یه دوای ناڕه‌زایی و پێكدادانه‌كانی نێوان هه‌واداران و گروپی سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به سه‌در و هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق، كه ئه‌وه‌ش به هۆی نێوه‌ندگیری لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق له كورد و سوننه و هه‌روه‌ها چه‌ند لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تیش بوو. به‌ڵام سووربوونی سه‌درییه‌كان له‌سه‌ر وه‌لانانی به‌شێكی هێزه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی و له‌و لاشه‌وه سووربوونی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر به‌ستنی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كان و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ بۆ وڵات، واده‌كات دۆخه‌كه جارێكی تر به‌ره‌و ئاڵۆزی و ته‌قینه‌وه بچێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه لایه‌نه‌كانی نزیك له ره‌وتی سه‌دریش له سوننه (سیاده) و كورد(پارتی) ئاماده‌ن به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بن كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای به‌ستنی ده‌كات.
له‌به‌ر ئه‌مانه، ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی ژیر و هێمن په‌یڕه‌ونه‌كرێت، له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌كانه‌وه به‌تایبه‌ت، شیعه، ئه‌وا نزیك ده‌بینه‌وه له ئاڵۆزییه‌كی قورس‌تر له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌درییه‌كان له هه‌ڵوێسته‌كانی خۆیان به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تی یاسا و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پاشگه‌ز نه‌بوونه‌ته‌وه‌و روونیان كردۆته‌وه دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ناكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و به‌ره‌یه‌ی شیعه كه چوارچێوی هه‌ماهه‌نگی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات له‌هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ له وڵات به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی و به‌ستنی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا، بێ گوێدانه هه‌ر ته‌حه‌فوزێكی سه‌درییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و دانیشتنه.
لایه‌نه سیاسییه‌كان چاوه‌ڕوانی كۆتایی هاتنی زیاره‌تی چله‌ی ئیمام حسێنن، بۆ ده‌ستكردنه‌وه به جووڵه و هه‌روه‌ها ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و هه‌روه‌ها پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق، بۆ رێگرتنیش له‌هه‌ر هێرش و ناره‌زاییه‌كیش، هێزه ئه‌منییه‌كان له چوارده‌وری بینای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڵاوه‌یان پێكراوه و به‌ربه‌رستی كۆنكرێتیشیان له ناوچه‌كه داناوه و ده‌رگایه‌كی ئاسنینیشیان بۆ داخستنی پردی كۆماری كه ده‌چێت بۆ ناوچه‌ی سه‌وز داناوه.
له چاوه‌ڕوانی گه‌ڕه‌ێكی تری گه‌مه و جووڵه‌ی سیاسیی لایه‌نه شیعه‌كان، عیراقییه‌كان چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ری دۆخی چه‌قبه‌ستووی وڵاته‌كه‌یان و پێكهێنانی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزارن، نه‌ك نغرۆبوون له ناكۆكی و ململانێی تاقه‌ت پروكێن كه ره‌نگه به‌ره‌و شه‌ڕێكی ناوخۆییان ببات و وڵاتیش به‌ره‌و تونێلێكی تاریك ببات كه ئه‌وسه‌ری دیار نه‌بێـت.