84
دوای گه‌ڕانه‌وه له‌و ژوانه سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه، وه‌كو رۆژانی تر ده‌ته‌وێت سه‌رخه‌وێك بشكێنیت، كه‌چی خه‌و نایه‌ته چاوت. ماڵه‌كه‌ت ئارام و بێده‌نگه ئه‌مما داڵغه‌ی ره‌فتاری ئه‌و كابرایه‌ی بۆره خزمایه‌تییه‌كتان هه‌یه نایه‌ڵێ بخه‌ویت. ماوه‌یه‌كه بۆژۆت ده‌كات و داواده‌كات هه‌رچۆنێك بێت له جێگایه‌ك پێكه‌وه دابنیشن. گوایه بابه‌تێكی گرنگی هه‌یه و ده‌یه‌وێ عه‌رزت بكات. ئاخری قایل ده‌بیت. سه‌عات سێی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له كافتریایه‌ك به‌رامبه‌ر یه‌ك داده‌نیشن. كابرا خۆی له ته‌ل داوه و تۆش به جلوبه‌رگێكی ئاساییه‌وه به‌رامبه‌ری داده‌نیشیت. له چه‌ند چركه‌یه‌كدا، حاڵ و باڵی خۆت و ئه‌و ده‌بینیت. حه‌وت ساڵ زیاتره مێرده‌كه‌ت له شه‌ڕی داعشدا شه‌هید بووه و به ته‌نیا ده‌ژیت، خاوه‌نی كه‌سایه‌تی، خانوو، مووچه و ئوتومبێلی خۆتی و له هیچت كه‌م نییه. جارجاره‌ش بیر له‌وه ده‌كه‌یته‌وه ئه‌گه‌ر پیاوێكی باش هه‌بێت، بۆ نا، مافی خۆته شوو بكه‌یته‌وه و مناڵی خۆت بگریته باوه‌ش. ئه‌ویش دوای بیست ساڵ ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق ده‌دات و مناڵه‌كانی به‌ره‌ڵا ده‌كات. كه‌واته به‌رله‌وه‌ی ده‌م بكاته‌وه ده‌زانیت نیازی چییه؟
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كی كه‌مێك له شه‌ربه‌ته پرته‌قاڵه‌كانی به‌رده‌متان ده‌خۆنه‌وه، قسه ده‌كات، یه‌ك دنیا باسی ئازادی، مافی ژن، په‌ره‌وه‌رده‌ی دروستی مناڵ، رێزگرتن له گه‌وره، خۆشه‌ویستیی نیشتمان، به‌رگری له خاك و ئازادی ده‌كات. تۆ نازانیت ده‌یه‌وێت وه‌كو مامۆستایه‌ك ده‌رس به خوێندكاره‌كه‌ی بڵێته‌وه یان ئاستی رۆشنبیری خۆی پیشانی تۆ بدات. ئه‌وه‌نده سه‌ری بۆ ده‌له‌قێنی هه‌ست ده‌كه‌یت ملت دێشێت. ئاخری زمانی شیعری گوڵ ده‌كات و دێته سه‌ر بابه‌ته‌كه. به سه‌ر و قژێكی بۆز، دووچاوی ماندووی پشت چاویلكه‌یه‌كی پزیشكییه‌وه:
«ده‌مه‌وێت پێكه‌وه زماوه‌ند بكه‌ین، به‌ڵێنت ده‌ده‌مێ پیاوێكی به‌وه‌فا بم بۆت، ژیانێكی لێوان‌لێو له كامه‌رانیت بۆ دابین بكه‌م.»
«یانی دوای بیست ساڵ خه‌بات، تۆش ده‌ته‌وێت سه‌نگه‌ر بگوازیته‌وه؟»
«ئه‌مه په‌یوه‌ندی به سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه‌وه نییه، به‌ڵام، با قسه‌ی تۆ بێت.»
«بمبووره كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نائومێدت ده‌كه‌م، به‌ڵام، پێم باشه له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌نگاوێك بنێی بۆ پێشه‌وه دوو هه‌نگاو بنێ بۆ دواوه، یانی وه‌فا و كامه‌رانی بۆ ژن و مناڵه‌كانت، مه‌یبه‌خشه به من. په‌ندێك له‌وانه وه‌ربگره كه سه‌نگه‌ریان گواسته‌وه ...»
كاتێ هه‌ڵده‌سیت بڕۆیت ده‌ڵێت:
«بمبه‌خشه، هه‌رچه‌نده رووقایمیشه، به‌ڵام، پرسیارێك: باشه تۆ تڵپی ته‌ڕت تیاماوه بۆ من؟»