هه‌رێمی كوردستان كه له دوای 1991ه‌وه نیمچه سه‌ربه‌خۆ بووه‌و دوای ساڵی 2003یش وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی ده‌ستووری له عیراق ده‌ركه‌وتووه، هه‌رده‌م له به‌رده‌م مه‌ترسیی هێرشی و په‌لاماردا بووه، كه بوونی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاتانه له هه‌رێم پاساوێكی له‌بار بووه بۆ ئه‌و وڵاتانه بۆ پێشێلكردنی خاكه‌كه‌ی له‌رێگه‌ی بۆردومانی ئاسمانی و تۆپ و مووشه‌ك و هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی زه‌مینیه‌وه.
هه‌رێمی كوردستان وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری
مێژووی كورد له باشووری كوردستان یان له باكووری عیراق، مێژوویه‌كی خوێناوی پڕ له شۆڕش و راپه‌ڕین و هه‌روه‌ها سه‌ركوتكردن بووه بۆ ئه‌م گه‌له له عیراقدا، به‌ڵام كورد هه‌رده‌م له‌هه‌وڵه‌كانیدا بۆ ئازادی و مافی نه‌ته‌وه‌یی كۆڵی نه‌داو دواجاریش له راپه‌ڕینی ساڵی 1991دا توانی زۆربه‌ی ناوچه‌و شاره كوردییه‌كانی باشوور ئازاد بكات به شاری كه‌ركوكیشه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش دواجار بوو به‌هه‌وێنی دروستبوونی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، دواتریش پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌م ئازادییه‌ی كورد جێی ناره‌زایی هه‌ندێك لایه‌ن بوو، كه بوونی ئه‌م قه‌واره‌یه‌یان به مه‌ترسی بۆ سه‌ر خۆیان ده‌زانی، به‌ڵام سیاسه‌تی هێزه كوردییه‌كان له‌و ساڵانه‌دا ده‌ریخست كه كوردی باشوور هه‌وڵی گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی ده‌دات له‌ناو عیراقدا‌و ده‌ستوه‌ردان ناكات له‌كاروباری هیچ له‌وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، ئه‌وه‌ش وایكرد، په‌یوه‌ندی باش له‌نێوان هه‌رێم و ئه‌و وڵاتانه دروست ببێت و نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌و وڵاتانه بكرێته‌وه.
ئه‌مه چ جای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ره‌سمی له‌نێوان به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه‌ش هه‌بێت بۆ لای یه‌كتر، ئه‌وه‌ش وایكرد هه‌رێمی كوردستان بووژانه‌وه‌یه‌كی ئابووری و سیاسی باش به‌خۆوه ببینێت، ئاڵوگۆڕی بازرگان‌یش زیاد بكات له‌نێوان هه‌رێم و ئه‌و وڵاتانه‌دا، كاڵای بازاڕه‌كانی هه‌رێمیش زیاتر له وڵاتانی دراوسێوه بێت.
هه‌رێم دوای روخانی رژێمی به‌عس
دوای روخانی رژێمی به‌عس و ئازادبوونی گه‌لانی عیراق له‌و رژێمه توند‌و خوێنڕێژه، ئاسۆكانی به‌رده‌م كوردیش وه‌كو گه‌لێك له‌عیراق فراوانتر بوو، كورد و هێزه كوردییه‌كان وه‌كو ژماره‌یه‌كی قورسی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی عیراق ده‌ركه‌وتن و رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بوو له پێكهێنانه‌وه‌ی عیراقی تازه و دام و ده‌زگا سه‌ربازی و مه‌ده‌نییه‌كانی ئه‌م وڵاته.
بێگومان به هه‌وڵ و كۆششی سه‌ركردایه‌تی كورد به‌تایبه‌تیش مام جه‌لال، كورد رۆڵی سه‌ره‌كی گێڕا له جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌تدا و پۆستی سه‌رۆك كۆمار و چه‌ندین پۆستی تری باڵای ده‌وڵه‌ت به‌ر كورد كه‌وت، ئه‌مانه‌ش هه‌موو بوون به پاڵپشت بۆ هه‌رێمی كوردستان و چه‌سپاندنی وه‌كو هه‌رێمێكی فیدراڵی له‌عیراقدا، كه ئه‌وه‌ش بێگومان گه‌ره‌نتی مانه‌وه‌و پاراستنی هه‌رێمی كوردستانی گه‌یاند، له هه‌ر هه‌وڵێك بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م هه‌رێمه له‌داهاتوودا ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه ده‌ره‌كی بن یان ناخۆیی.
بوونی به‌هێزی كورد و دواتریش ناساندنی هه‌رێم وه‌كو هه‌رێمێكی ره‌سمی له‌عیراقی فیدراڵ‌دا، وایكرد، زۆرێك له وڵاتانی جیهان به وڵاتانی ده‌وروبه‌ریشه‌وه، توركیا و ئێران و سعودیه و میسری و هتد، كونسوڵگه‌ری خۆیان له هه‌رێم بكه‌نه‌وه به‌ره‌سمی، ئه‌مه چ جای به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاتانه سه‌ردانی هه‌رێم بكه‌ن و پێشوازیش له به‌رپرسانی هه‌رێم بكه‌ن له وڵاته‌كانیان.
باش بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش وایكرد، به‌شێكی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی جیهانیش بێن و كار له كیڵگه نه‌وتیی و غازییه‌كانی هه‌رێم بكه‌ن به وڵاتانی ده‌وروبه‌ریشه‌وه، كه ئه‌مه‌ش رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بوو له به‌هێزبوونی پێگه‌ی هه‌رێم له رووی ئابووری و هه‌روه‌ها سیاسییش له‌عیراق و ناوچه‌كه‌دا.
كێشه‌و ململانێ و پێشێلكردنی خاكی هه‌رێم
له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی به وڵاتانی ده‌وروبه‌ر به‌ستۆته‌وه، له رووی سیاسیی و ئابووریشه‌وه، به‌ڵام كێشه‌و ململانێش جاروبار بۆ هه‌رێم و هه‌روه‌ها عیراقیش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا دروستبووه، هه‌ر له‌مه‌سه‌له‌ی بوونی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاتانه له‌عیراق و هه‌رێم و هه‌روه‌ها كێشه‌ی ئاو‌و به‌نداوه‌كانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری له‌سه‌ر سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عیراق له هه‌ردوو رووباری دیجله‌و فورات، ئه‌مه چ جای كێشه‌ی تری مێژوویی له‌نێوان ئه‌م وڵاتانه‌و عیراقدا و هه‌روه‌ها هه‌ستیاری ئه‌و وڵاتانه به‌رامبه‌ر بوونی هه‌رێمێكی كوردی له‌سه‌ر سنووره‌كانیان، به‌تایبه‌ت كه ئه‌وانیش رێژه‌یه‌كی زۆری هاووڵاتی كورد له چوارچێوه‌ی وڵاته‌كانیاندا ده‌ژین..
بۆردومانێکی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كێشه‌ی ئێستای ئه‌و وڵاتانه كه به جۆرێك له جۆره‌كانیش كراوه به پاساو بۆ بوردومانكردنی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان، بوونی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاتانه‌یه له‌ناو خاكی هه‌رێمدا، كه خودی هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم رێگریان كردووه له‌هه‌ر چالاكییه‌كی سه‌ربازی و چه‌كداری ئه‌و هێزه كوردییه ئۆپۆزسیۆنانه به‌رامبه‌ر به وڵاتانی دراوسێ، به‌تایبه‌تیش ئه‌و هێزه كوردییانه‌ی ئێران كه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه، هێرش له‌خاكی هه‌رێمه‌وه بۆ سه‌ر ئێران نه‌كه‌ن و هه‌رواش بووه، سه‌باره‌ت به پارتی كرێكارانیش كه ساڵانێكی زۆره‌و له‌ناوه‌راستی هه‌شتاكانه‌وه بوونیان هه‌یه، واتا پێش دروستبوونی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
چۆنێتی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆزه‌دا
ئه‌وه‌ی پێویسته له‌م دۆزه‌دا كاری پێ بكرێت، وه‌كو چاره‌سه‌ر، گرتنه‌به‌ری شێوازی دیپلۆماسییه له لایه‌ن هه‌رێم و به‌غدا پێكه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا (توركیا و ئێران)، بۆ ئه‌وه‌ی پێشێلكارییه به‌رده‌وامه‌كانی هاوشێوه‌ی بوردومانی ئاسمانی و تۆپ و مووشه‌ك بۆ سه‌ر هه‌رێم رابگیرێت و هه‌روه‌ها رێگریش بكرێت له‌ئه‌گه‌ری هاتنه ناوه‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌م دوو وڵاته بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانی عیراق، كه ئێستا ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه‌و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه به‌ئاشكرا باسی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسیارێتی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه و پاراستنی سنووره‌كانی خاكی عیراق ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی به شێوه‌ی سه‌ره‌كی و به‌هائاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا، كه ئه‌وه‌ش بێگومان پێكه‌وه‌یی ده‌وێت له‌هه‌ڵوێست و كاردا له‌نێوان هه‌ردوولا (هه‌رێم و به‌غدا)، ئه‌م مه‌له‌فه‌ش واتا كێشه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ یه‌كێك له مه‌له‌فه پڕ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌كانی به‌رده‌م كابینه‌كه‌ی سودانییه، كه پێویسته كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی بكات له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا.