سی و یەك ساڵەی تەمەنی كوردستانی نوێ پیرۆز بێت لە سەرنووسەر و جێگران و هەموو ستاف و كارمەندانی رۆژنامەكە.
كوردستانی نوێ تەمەنێك خزمەت لە بزاڤی رۆژنامەگەری كوردی، سەرەڕای هەوراز و نشێوەكان، سەرەڕای ئاستەنگ و قەیرانەكان، بەڵام كۆڵی نەداوە و بەردەوام بووە، هەمیشە رووبەرێك بووە بۆ دەربڕین، گۆشەیەك بووە بۆ روانین، بوارێك بووە بۆ بیركردنەوەی جیاواز، كایەیەك بووە بۆ خوێندنەوە.
كوردستانی نوێ ئەگەر جارێك دەرگایەكی داخستبێ، پەنجەرەیەكی كردۆتەوە، هەمیشە دەنگێكی ئازادیخواز و دیموكراتخواز بووە، وێستگەیەكی دەنگ و رەنگە جیاوازەكان بووە، بەندەش خۆم بە ئەندامێكی پێكهێنەری خێزانی رۆژنامەكە ئەزانم و ناوبەناو بابەتەكانم بڵاودەكەنەوە، هیوادارم كوردستانی نوێ هەمیشە نوێگەر بێت و بەهیچ جۆرێك پاشەكشە نەكات لە ئازادی و زیاتر لیبراڵ بێت.
دووبارە پیرۆزە و رووبارێك دەستخۆشی بۆ ستافی كوردستانی نوێ.