چه‌مكی گه‌شه‌ی ئابووری به چه‌مكێكی رێژه‌یی، كه بڕی زیاده‌ی به‌رهه‌م له دوور مه‌ودادا پیشان ده‌دات داده‌نرێت و پێناسه‌ی گه‌شه‌ی ئابووریش بریتییه له: بڕی زیاده‌ی وه‌ده‌ست هاتووی به‌رهه‌می وڵات له دوورمه‌ودادا.
هه‌روه‌ها ده‌توانرێت ئاماژه بكرێت بۆ چه‌مكی فراوانبوونی ئابووری كه بریتییه له: زیاده‌ی كاتیی بۆ به‌رهه‌م، به‌هه‌مان شێوه ده‌توانین بڵێین كه گه‌شه‌ی ئابووری بریتییه له: وێستگه‌یه‌ك بۆ فراوانبوونی ئابووری به‌دوای یه‌كدا، جا له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌شه بریتییه له زیادبوونی وه‌ده‌ستهاتوو له‌به‌رهه‌مدا، ئه‌وا پشكی تاكیش له‌و به‌رهه‌مه له‌به‌رچاوده‌گیرێت، به واتای تێكڕای گه‌شه‌ی داهاتی تاك. به پێی ئه‌و پێناسانه‌ی سه‌ره‌وه گه‌شه‌ی ئابووری ده‌رده‌كه‌وێت له: یه‌كه‌م، زیاده‌ی به‌رهه‌می نیشتمانی راسته‌قینه له‌نێوان دوو كاتدا، دووه‌م، به‌رزبوونه‌وه‌ی تێكڕای داهاتی تاكه‌كه‌سی.
به‌رزبوونه‌وه‌ی دوور مه‌ودا
هه‌روه‌ها گه‌شه‌كردن ده‌توانرێت هاوڕێ یان هاوتا بێت له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ئابووریدا، ئه‌گه‌ر گه‌شه‌ی به‌رهه‌می نیشتمانی گه‌وره‌تر بوو له تێكڕای گه‌شه‌ی دانیشتوان، به‌ڵام هاوتا نابێت به پێشكه‌وتنی ئابووری ئه‌گه‌ر تێكڕای گه‌شه‌ی به‌رهه‌می نیشتمانی یه‌كسان بوو به تێكڕای گه‌شه‌ی دانیشتوان، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر تێكڕای گه‌شه‌ی دانیشتوان به‌رزتر بوو له تێكڕای گه‌شه‌ی به‌رهه‌می نیشتمانی ئه‌وا گه‌شه‌كردن هاوتا ده‌بێت به پاشه‌كشه‌ی ئابووری.
گه‌شه‌ی ئابووری به مه‌رجێكی پێویست داده‌نرێت، به‌ڵام به‌س نییه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گوزه‌رانی مادی تاكه‌كان، مه‌رجه‌كه‌ی تر بریتییه له رێگه و چۆنێتی دابه‌شكردنی زیاده‌ی وه‌ده‌ستهاتوو به‌سه‌ر تاكه‌كاندا، كه بابه‌تێكی ئاڵۆزه و په‌یوه‌سته به سروشتی سیستمی ئابووری و سیاسی هه‌ر ده‌وڵه‌تێكه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سیمۆن كازنت، كه خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی ساڵی 1971یه له ئابووریدا، گه‌شه‌ی ئابووری به‌وه پێناسه ده‌كات كه بریتییه له: به‌رزبوونه‌وه‌ی دوور مه‌ودا له تواناكانی خستنه‌ڕووی كاڵای ئابووری هه‌مه‌جۆر به‌شێوه‌یه‌كی زۆر بۆ دانیشتوان، ئه‌و توانا گه‌شه‌سه‌ندووانه‌ش پشت ده‌به‌ستن به ته‌كنۆلۆجیای پێشكه‌وتوو گونجاندنی داموده‌زگایی و ئایدیۆلۆژی داواكراو بۆی.
له‌و پێناسه‌یه‌وه كۆمه‌ڵێك نیشانه و خه‌سڵه‌تی گه‌شه‌ی ئابووریمان ده‌ستده‌كه‌وێت له‌وانه:
1- جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر گه‌شه‌ی دوورمه‌ودا، دواتر له‌سه‌ر گه‌شه‌ی به‌رده‌وام نه‌ك هاكه‌زایی و كورتمه‌ودا.
2- ڕۆڵی ته‌كنۆلۆجیا له‌گه‌شه‌ی دوور مه‌ودادا.
3- پێویستبوونی گونجاندنی داموده‌زگایی و ئایدیۆلۆژی، كه گرنگی سیستمی داموده‌زگایی ده‌رده‌خات له پڕۆسه‌ی گه‌شه‌كردندا.
كارێكی گرنگ له‌و پێناسه‌یه‌دا بریتییه له كه‌مككردنه‌وه‌ی بۆشایی له نێوان گه‌شه‌ی ئابووری وه‌ك كارێكی خۆڕسكانه، له نێوان گه‌شه‌پێدانی ئابووری وه‌ك كارێكی خوازراو، كه‌واته گه‌شه‌ی ئابووریی به‌رده‌وام بریتییه له به‌ره‌نجامی سیاسه‌تی داموده‌زگاكان و گۆڕینی په‌یكه‌ریی و زانستی ده‌زگاكان، دواتریش ته‌نها پڕۆسه‌یه‌كی خۆڕسكانه نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌ده‌بیاتی كلاسیكیدا باو بووه.
به‌ڵام جۆن ریفۆرا ئاوها پێناسه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری ده‌كات كه بریتییه له: په‌ڕینه‌وه‌ی له‌سه‌رخۆ و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له رێگه‌ی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنان، یان خۆشگوزه‌رانییه‌وه، به شێوه‌یه‌ك ئه‌و دۆخه‌ی كه پێی ده‌گات ته‌نها به‌یه‌ك ئاڕاسته‌یه به‌ره‌و زیاده‌ی ئه‌وه‌ی كۆتایی، كه خۆشگوزه‌رانییه‌كه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی وردتر ده‌توانرێت گه‌شه‌ی ئابووری پێناسه‌بكرێت به: زیاده‌ی كۆی داهاتی ناوخۆیی وڵات له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و زیاده‌یه‌ی كه به‌ده‌ستدێت له پشكی تاك له داهاتی راسته‌قینه‌دا.
ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م كه‌رته ئابوورییه‌كان بخرێنه‌گه‌ڕ، خۆشگوزه‌رانیی به‌دیدێت
وه‌به‌رهێنان له سه‌رمایه‌ی مرۆیی‌دا
له‌لایه‌كی تره‌وه كوزینتس، ئابووریناسی ئه‌مریكی وایداده‌نێت كه گه‌شه‌ی ئابووری بریتییه له: روودانی كاریگه‌ریی زیاده به‌رده‌وامه‌كان له به‌رهه‌مهێنانی سامانه مادییه‌كاندا، وه‌به‌رهێنانیش له سه‌رمایه‌ی مرۆیی و مادیدا سه‌ره‌ڕای پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆجیا و توانای سیستمه ئابوورییه‌كان داده‌نرێت به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بۆ گه‌شه‌ی ئابووری، پاشان سه‌رمایه‌ی مادی و مرۆیی به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی كرێكار و گه‌شه‌ی هێزی كار له رووی راهێنان و ئاماده‌كردنه‌وه تا ئه‌و سنووره‌ی كه رێژه‌ی هێزی كاریگه‌ری ئابووری زیاد ده‌كات، به‌ڵام پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆجیا مانای به‌كارهێنانی شێوازی ته‌كنه‌لۆجیایی نوێیه له رێگه‌ی داهێنان و دۆزینه‌وه‌وه، سه‌ره‌ڕای ره‌گه‌زی مه‌ترسی له دامه‌زراوه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كاندا، به‌ڵام سیستمه ئابوورییه‌كان تواناكانیان ده‌رده‌خه‌ن له رێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه سروشتییه‌كانه‌وه بۆ بواره‌كانی كه تیایدا ئابوورییه‌كان قه‌واره و دۆخی نمونه‌یی به‌رهه‌مهێنان وه‌ده‌ستدێنن.
زیادكردنی بڕی به‌رهه‌م
بۆیه گرنگه كه هه‌رسێ ره‌گه‌ز و هۆكاره هانده‌ره‌كه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری بوون و ئاماده‌ییان هه‌بێت له پلان و پڕۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئابووری هه‌ر كۆمه‌ڵگا و وڵاتێكدا كه ئه‌وانیش خۆیان ده‌بیننه‌وه له: وه‌به‌رهێنان له سه‌رچاوه مرۆیی و مادییه‌كاندا، به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆجیای نوێی پێشكه‌وتوو، سیستمێكی ئابووری گونجاو، كه به هه‌رسێكیان ده‌توانن پلان و سیاسه‌تێكی ئابووری سه‌ركه‌وتوو دابڕێژن و ئه‌نجامه‌كانیشی بریتی ده‌بێت له زیادكردنی بڕی به‌رهه‌مهێنان و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاری زیادبوونی داهاتی گشتی وڵات و كۆمه‌ڵگا و دواتریش ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر زیادبوونی داهاتی تاكه كه‌س ده‌بێت، كه دوو سیمای گه‌شه‌كردنی ئابوورین له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگا و وڵاتێكدا.
كه‌واته گه‌شه‌ی ئابووری كاریگه‌ریی گه‌وره و دیاری هه‌یه له‌سه‌ر گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگا و خۆشگوزه‌رانییه‌كه‌ی و هه‌ركات ئابووری كۆمه‌ڵگایه‌ك بوژایه‌وه و روو له هه‌ڵكشان و زیادبوونی به‌رهه‌م بوو ئه‌وا مانای زیادبوونی داهاتی گشتی و تاكه‌كه‌سیش ده‌گه‌یه‌نێت و به‌رئه‌نجامیش كۆمه‌ڵگایه‌كی خۆشگوزه‌رانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات
بۆیه گرنگه كه له هه‌رێمی كوردستانیش، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ساڵانه پلانی پێنج ساڵی و دوورتریش دابنرێت له‌بواری ئابووریدا، پێویسته هه‌موو تواناكان بخرێنه خزمه‌ت گه‌شه‌ی ئابوورییه‌وه و هه‌موو پێداویستییه مادی و مرۆییه‌كانیشی بۆ دابینبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت خواست و ویستی تاك و كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری وه‌دیبێت، له خۆشگوزه‌رانی و پێشكه‌وتنی زیاتر و دابینكردنی ئارامی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌خساندنی هه‌لی كاری به‌رده‌وام بۆ گه‌نجان، ئه‌وه‌ش به هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و پلانی ئابووری ده‌بێت، به پشتبه‌ستن به وه‌به‌رهێنان و وه‌گه‌ڕخستنی ته‌واوی كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی، كشتوكاڵ، گه‌شتوگوزار و سه‌رچاوه مرۆییه‌كان له‌پاڵ سه‌رچاوه‌كانی وزه له نه‌وتی خاو و غازی سروشتی و كانزاكان ..هتد، نه‌ك وه‌ك وڵاتێكی قازانجخواز، به ته‌نها پشت به داهاتی نه‌وت ببه‌سترێ و ئه‌و هه‌موو سه‌رچاوه سروشتیانه‌ش پشتگوێ بخرێن، ئه‌نجامیش ته‌نها كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌رخۆر و به‌كاربه‌ر دروستبكه‌ین كه بۆ دابینكردنی ته‌واوی پێداویستییه‌كانی رۆژانه پشت به وڵاتانی ده‌ره‌كی ببه‌ستێ، كه ئه‌مه مه‌ترسیدارترین هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر بوون و مان و ئاینده و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریمان و هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تریش.