ته‌مه‌نی هه‌ر یه‌ك له‌ئێمه كانگای بوێریی و ئیراده‌یه، هه‌وڵدان و به‌رده‌وامی هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنن، كاتێك كۆت و به‌ند ده‌خه‌یته ده‌ست و پێت و له‌دووره‌وه له‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌وانی تر راده‌مێنیت، جگه له‌چه‌قبه‌ستوویی ژیان هیچیتر به‌ده‌ست ناهێنیت، به‌ڵام كاتێك بووێریی ده‌كه‌یته سه‌رمه‌شقی ژیانت و به‌بوێرییه‌وه كۆت و به‌نده‌كانی ژیانت، كه زۆربه‌یان خۆت بۆ خۆتت درووست كردووه تێك ده‌شكێنیت، ئه‌وا هه‌ست ده‌كه‌یت چركه به‌چركه سه‌ركه‌وتن باڵای ته‌مه‌نت به‌رزتر و ئاستی ژیانت خۆشتر ده‌كه‌یت.
پێش ده‌ست پێكی هه‌ركارێك به‌ته‌واوی لایه‌نه‌كانی هه‌ڵبسه‌نگێنه، ئامانجت دیاریی بكه و هه‌موو ئه‌و رێگایانه شه‌ن و كه‌و بكه، كه له‌به‌رده‌متن بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كه‌ت، درووستترین رێگا هه‌ڵبژێره و به گونجاوترین رێگادا بڕۆ، بوێریی و ئیراده‌ت هه‌بێت و به‌رده‌وامبه، زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌نیوه‌ی رێگادا كۆڵیان داوه و شكستیان هێناوه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیراده‌ی به‌رده‌وامییان نه‌بووه یان توانای هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه‌یان نه‌بووه، شكست خواردووه‌كانی مێژوو ئه‌وانه‌ن كه بوێری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرفته‌كانیان نه‌بووه.
هه‌موو هزر و بیرت له‌گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كه‌ت دا كۆبكه‌ره‌وه، كاتێك بیر و ئه‌ندێشه‌ت به‌شتی لاوه‌كی و بێ سوود و بچووكه‌وه سه‌رقاڵ ده‌كه‌یت، ئیراده‌ی به‌رده‌وامیی و گه‌یشتنت به ئامانجه‌كه‌ت نامێنێت و سه‌ره‌نجام خۆشت وونده‌بیت، ئه‌وكاتیش سه‌رقاڵی خۆ دۆزینه‌وه ده‌بیت و بیر‌و هزر و ئیراده‌ت له‌و پێناوه‌دا له‌ده‌ست ده‌ده‌یت به‌بێ ئه‌وه‌ی خاڵێكت خستبێته سه‌رپیته‌كانی ته‌مه‌نت، به‌ڵكو به‌بێ سوود كاتت به‌فیڕۆ داوه و كاتێك ده‌زانیت ده‌گه‌یت به‌خاڵی كۆتایی.
گومان له‌وه‌دا نییه كه‌س ناتوانێت له‌وسه‌ری رێگای ژیانه‌وه بگه‌ڕێته‌وه، بوونی تۆ له‌م گه‌شتی ژیانه‌دا ئه‌وه‌یه بگه‌یت به ترۆپكی سه‌ركه‌وتن و ئیراده‌ی مانه‌وه‌ت، كاتێك نه‌مریی به‌ده‌ست ده‌هێنیت كه له‌دوای خۆت شانازیی به‌بوونته‌وه بكرێت، هه‌رگیز مه‌هێڵه هیچ شكستێك له ره‌وڕه‌وه‌ی ژیان دوات بخات و بتوه‌ستێنێت .