هه‌وێنی گۆشه‌ی ئه‌مجاره، موناقه‌شه‌یه‌كی نێوان دوو گه‌نجی چایخانه‌كه‌ی (حه‌سه‌ن زیره‌ك) بوو له شاری سلێمانی، من چا-م ده‌خوارده‌وه و ئه‌وانیش موناقه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان بوو، ئایا گۆرانیبێژی هه‌میشه نه‌مر و خاوه‌ن ده‌نگه تایبه‌تییه‌كه (جه‌لال سه‌عید) خه‌ڵكی سلێمانییه یان هه‌ولێره؟!.
جه‌لال سه‌عید، له هه‌ولێر ژیا، به‌ڵام ده‌نگ و سه‌داكه‌ی له‌سلێمانی زیاتر بوو. من ئه‌گه‌ر 20 ساڵ له هه‌ولێر ژیابم، وا 23 ساڵه له سلێمانیم، به‌ڵام هیچ ده‌نگێكم نه‌بیستووه له ده‌نگی جه‌لال سه‌عید بچێت و له نێوان هه‌زار گۆرانیبێژ ده‌نگه‌كه‌ی ده‌ناسرێته‌وه... ئێستاش خه‌ڵكی سلێمانی (سه‌م سه‌م سه‌میره) و (ده‌یژه‌نم ده‌یژه‌نم) و (لاده لاده)ی ده‌نگه زوڵاڵه‌كه‌ی جه‌لال سه‌عید و كه‌ریم خه‌مزه‌ییان هه‌ر له گوێدا ماوه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ نووسینی ئه‌م گۆشه‌یه، سه‌یری بینه‌ری یوتوبی گۆرانی (سه‌م سه‌م سه‌میره)م كرد نزیكه له 100 هه‌زار بینه‌ر...
هه‌ولێرییه‌كان، هه‌رگیز گۆرانی (چاوی ره‌شی جوانه و بێریڤان و نه‌مزانی و بۆچی ده‌گری ده‌ناڵێنی و تۆی نازه‌نینم) یان بیرناچێته‌وه و كه‌س دوای ئه‌و نه‌یتوانیوه بیانچڕێته‌وه...
جه‌لال سه‌عید، به‌ڵێ به فه‌قیریی و ده‌رده‌سه‌ری ژیا‌و به نه‌خۆشییه‌كی كوشنده سه‌ری نایه‌وه‌و ته‌نیا 60 به‌هاری ته‌مه‌ن بوو، به‌ڵام ده‌نگ و كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی بۆ هه‌میشه به نه‌مری ده‌مێنێته‌وه و سه‌داكه‌ی ره‌سه‌نایه‌تی هه‌ر ماوه.
جه‌لا سه‌عید، 40 ساڵی ره‌به‌ق، خزمه‌تی هونه‌ریی كوردیی كرد، زۆربه‌ی هه‌ڵپه‌ڕكێیه‌كانی تیپی میللی هه‌ولێر له هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كان، گۆرانییه‌كانی ئه‌م زاته وتوونی.
جه‌لال سه‌عید ، ساڵی 1978 یه‌كه‌م گۆرانی خۆی به‌ناوی (چاو ره‌شی جوانه)ی تۆماركردووه و هه‌ر به‌و گۆرانییه‌ش ناوبانگی په‌یدا كردووه. زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی له‌گه‌ڵ (تیپی هونه‌ری هه‌ولێر و تیپی هونه‌ری میللی هه‌ولێر)دا به‌رهه‌مهێناوه، به‌ڵام زۆرینه‌ی دانیشتنه‌كانی له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ و به‌ندبێژه‌كانی سلێمانی و شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه، له سلێمانی له‌گه‌ڵ كه‌ریم خه‌مزه‌یی و مه‌حمود محه‌مه‌د و میدیا حسێن و سابیر كوردستانی و ئاواتی ئامه قه‌ره‌ج و زۆری تر دانیشتنی كردووه.
به‌و پێیه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش سه‌رچاوه و بنه‌چه‌ی به‌ند و گۆرانی میللییه جگه له‌مه‌ش چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌ڵێن له‌وێ له دایكبووه، بۆیه هه‌ر گۆرانیبێژێك باش و به سه‌لیقه نه‌بوایه، نه‌یده‌وێرا بچێت بۆ ئه‌و دیو، به‌ڵام ئه‌م جه‌لال سه‌عیده‌ی خۆمان، دانیشتن و ئاهه‌نگی ئێجگار زۆری كردووه له‌و دیو، هه‌موویان سه‌رسام بوونه به ده‌نگ و سه‌دا و ئه‌داكه‌ی...
كه ئه‌م بابه‌ته‌م ده‌نووسی، قسه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كێك له خاوه‌ن تۆمارگه دێرینه‌كانی هه‌ولێر كرد، ئه‌و وتی: جه‌لال سه‌عید كاتێك له ساڵی 1983 گۆرانی (بێریڤان)ی بڵاوكرده‌وه، له فرۆشتنی كاسێت ره‌قه‌م قیاسیی شكاند و زۆرترین كاسێت له‌و ساڵه هی ئه‌و بوو كه فرۆشراو.