گەرچی هێشتا زووە بۆ هەڵسەنگاندنی پێدراوەکانی ململانێی سەرۆکایەتی، بەڵام وەک ئاشکرایەو ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی گشتیی له ئەمریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی میدیایی به ناوی ((team trump)) هه‌یه و لە ئێستاوە كه‌مپینی تره‌مپ رۆژانه به چڕی بانگه‌شه‌ی ناڕاستەوخۆی بۆ دۆناڵد تره‌مپی کاندیدی کۆمارییەکان دەستپێکردووە. ئه‌و پێگه‌یه له دوایین پۆستی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه تره‌مپ جارێكی تر فیگه‌رێكی دۆمینه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكایه.
هاوكات جۆ بایدن به رەسمی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه خۆی كاندید ده‌كاته‌وه و له‌گه‌ڵ تره‌مپدا شه‌ڕی سه‌ركه‌وتن ده‌كات.
كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان تائێستا هیچ كه‌سێكی دیكه بانگه‌شه‌ی خۆكاندیدكردنی نه‌كردووه.
دیموكراته‌كان هه‌موو هه‌وڵێكیان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له‌مپه‌ری گه‌وره بۆ تره‌مپ دروست بكه‌ن، كه‌یسی گێچه‌ڵی سێكسی بۆته چه‌كێكی گه‌وره بۆ دژایه‌تیکردنی، کە بەم دواییە دادگا تره‌مپی به بڕی 5 ملیۆن دۆلار سزادا، ئەگەرچی ترەمپ سکاڵاکە رەتدەکاتەوە و دەڵێت: کەیسەکە هی ساڵی 1992-ە و
بە وتەی ناوبراو بایدن گوشاری خستۆته سه‌ر دادگا و بایدن یش بە سه‌رۆكێكی ساخته‌یه تۆمەتبار دەکات کە گوایە ده‌ستكاری ئه‌نجامی هەڵبژاردنەکە لە بەرژەوەندیی ئەو کراوە.
په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا له حوکمڕانیی ئەم دوو کاندیدەدا
لایەنگرانی ترەمپ بانگەشەی ئەوە دەکەن کە «لە سەردەمی ترەمپدا جیهان بەرەو ئاشتی دەڕۆیشت، وەک ئەوەی ترەمپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور كۆبۆوه، کە كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مێژوویی بوو لە نێوان دوو نەیاری سەرسەختدا لەپاش چه‌ندین ساڵ کە به‌سته‌ڵه‌كی نێوان هه‌ردوو وڵاتی به‌ره‌و توانه‌وه دەبرد و هه‌ڕه‌شه‌كان و تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكوور به ته‌واویی به‌ره‌و وەستان ده‌چوو. ئه‌مه‌ش تا راده‌یه‌ك جیهانی له مه‌ترسی دوورخسته‌وه». به‌ڵام له‌سه‌رده‌می جۆ بایدندا گه‌یشته‌وه ئه‌وپه‌ڕی گرژی، ئه‌وەی تره‌مپ بنیاتی نابوو، بایدن هه‌ڵیوه‌شانده‌وه.
په‌یوه‌ندی ئه‌مریكا و روسیا
یه‌كێكی تر له‌و كارانه‌ی تره‌مپ كردی به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و روسیا بوو كه دوو نه‌یاری تەقلیدیی یه‌كترن لە بواری كۆنتڕۆڵكردنی سیاسه‌تی جیهان.
گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌ره‌و خاوبوونه‌وه دەچوو و دانوستانی به‌رده‌وامیشیان هه‌بوو، کە ئەوە جیهانی له مه‌ترسی دووردەخسته‌وه و ترەمپ دەڵێت «ئەگەر من سەرۆک بوومایە هەرگیز نەمدەهێشت گرژیی نێوان کیێڤ و مۆسکۆ بگاتە جەنگ، بەڵام بایدن هه‌ڕه‌شه و ئابلۆقه‌دانی كرده به‌رنامه بۆ هەموو پەیوەندییەکان له بری دانوستان و لێکتێگەیشتن.
ئه‌مڕۆ به هۆی شه‌ڕی روسیا و ئۆكرانیاوه جیهان رووبه‌ڕووی داهاتوویه‌كی مه‌ترسیدار و نادیار بۆ‌ته‌وه. ئه‌و مه‌ترسیه گه‌ورەیە‌ش به‌هۆی سیاسه‌تی ئیداره‌ی بایدنەوە هاتۆته ئاراوه، به جۆرێك ئێستا ئه‌مریكا بۆته سپۆنسه‌ری سه‌ره‌كی ئۆكرانیا به‌رامبه‌ر روسیا. بۆیە روسیاش هه‌موو دانوستانێك ده‌رباره‌ی كۆتاییهاتنی جه‌نگ ره‌ت دەكاته‌وه و روسەکان ئاماژه به‌وه دەکەن كه پێداگرییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هاوكاریی ئۆكرانیا جیهانی خستۆته به‌رده‌م ئەگەری روودانی جه‌نگی سێیەمی جیهان.
په‌یوه‌ندی ئه‌مریكا و چین له سه‌رده‌می تره‌مپ و بایدن
یه‌كێكی تر له نه‌یاره دیاره‌كانی ئه‌مریكا، وڵاتی چینه، كه ئێستا زۆر به خێرایی هه‌وڵده‌دات بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی. په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و چین له سه‌رده‌می تره‌مپ به‌ره‌و ئاستێكی باش چووبوو، گرژییه‌كانیان به‌ره‌و ساردبوونه‌وه رۆیشتبوو، ئه‌مه‌ش رێگایه‌كی باش بوو بۆ زیاتر به‌رجه‌سته‌بوونی ئارامی جیهان.
پاش دۆڕانی تره‌مپ و گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن بایدنه‌وه هاوشێوی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆریای باكوور و روسیا گرژی نێوان ئه‌مریكا و چین په‌ره‌یان سه‌ندووه، به جۆرێك به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ چین له به‌ره‌ی روسیایه، هاوشێوی كۆریای باكوور. ئه‌م جۆره له كاردانه‌وه‌ش دروستبوونی دوو جه‌مسه‌ری دیار دژ به‌یه‌ك له جیهان، ئاینده‌ی مرۆڤایه‌تی خستۆته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسیدار، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌رئه‌نجامی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئیداره‌ی بایدنه.
په‌یوه‌ندی ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌رده‌می تره‌مپ و بایدن دا
ئه‌مریكا و ئێران یه‌كێكن له‌و دوو نه‌یاره دیارانه‌ی جیهان، له سه‌رده‌می تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له ئاستێكی باش‌دا نه‌بوو، به جۆرێك دوای تیرۆركردنی قاسم سلێمانی و هاوڕێكانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان زۆرتر ئاڵۆز بوون، به‌ڵام تا راده‌یه‌كی زۆر تره‌مپ ئێرانی له زۆر بواردا راگرتبوو.
په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا له‌سه‌رده‌می دسه‌ڵاتدارێتی بایدن هیچ به‌ره‌وپێشچوونی به خۆیه‌وه نه‌دیوه. له كاتێكدا ئێران هیوای زۆری هه‌بوو به دووركه‌وتنه‌وه‌ی تره‌مپ، ئاڵۆزییه‌كانی نێوانیان به‌ره‌و خابوونه‌وه بڕۆن، ئه‌م هیوایه نه‌ك نه‌هاته‌دی، به‌ڵكو گرژییه‌كانیان زیاتر بوون. ئه‌مه له كاتێكدایه به‌ر له‌وه‌ی بایدن ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد بۆ دانوستانی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانیان له ئاستێكی زۆر خراپ دایه، به جۆرێك ئه‌مریكا ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه ئێران بۆته پاڵپشتێكی سه‌ره‌كی بۆ روسیا له شه‌ڕی به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا، فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئێران رۆڵی دیاریان له پاڵپشتیكردنی سوپای روسیا هه‌یه.
تیرۆر له سه‌رده‌می تره‌مپ و بایدن دا
داعش له سه‌رده‌می تره‌مپ له عیراق و سوریا له‌و په‌ڕی به‌هێزی دابوون و چالاكی گه‌وره‌یان ده‌كرد و رۆژ به رۆژ زیاتر ده‌بوونه مه‌ترسی بۆ سه‌ر جیهان. كوشتارێكی زۆریان له عیراق و سوریا كرد. به‌ڵام ئیداره‌ی تره‌مپ گورزی گه‌وره‌ی لێدان و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ی ئه‌و رێكخراوه‌ی كوشت، بۆ نموونه ئه‌بوبكر به‌غدادی و تره‌مپ له عیراق و سوریا كۆتایی به خه‌لافه‌تی داعش هێنا. به‌و كاره‌شی مه‌ترسی زیاتری تیرۆری له عیراق و سوریا و جیهانیش كه‌م كرده‌وه و به شێوه‌یه‌كی گشتی تا راده‌یه‌كی باش له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاسایشی به‌رقه‌رار كرد.
سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی بایدن به جۆرێكه خه‌ریكه ته‌واوی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی جیهان گه‌شه ده‌كه‌نه‌وه، ئێستا هه‌م له عیراق و هه‌م له سوریا شانه نووستووه‌كانی داعش به‌رده‌وام هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی و سوپای عیراق و له سوریاش به هه‌مان شێوه‌یه.
راستكردنه‌وه‌ی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی بایدنه‌وه به تاڵیبان ده‌ریخستووه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بایدن بووه چونكه ئێستا ئه‌فغانستان به‌ره‌و ئه‌وه هه‌نگاو ده‌نێته‌وه ببێته‌وه به مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌كی گرووپه تیرۆریستییه‌كان له هه‌موو جیهان. راسته تاڵیبان له‌م كاته‌دا ئه‌مه ره‌ت ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به دڵنیایی مانه‌وه‌ی بایدن له خولێكی تری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌مه ده‌كاته ئه‌مری واقیع. كه واته ئیداره‌ی بایدن ده‌رفه‌تی زیندووكردنه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریسته‌كانی له هه‌موو جیهاندا له باركردۆته‌وه. له هه‌مان كات ئارامی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش به‌ره‌و مه‌ترسی زیاتر ده‌ڕوات، بۆ نموونه شه‌ڕی ناوخۆی سوودان و گرژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و ئێران و ئه‌مریكاش له لایه‌كی تر.
ئابووری ئه‌مریكا له سه‌رده‌می تره‌مپ و بایدن
سه‌رده‌می تره‌مپ سه‌رده‌مێكی زێڕین بوو له به‌ره‌و پێشچوونی ئابووری ئه‌مریكا به جۆرێك بێكاری به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له كۆتاییدا گرفتی بۆ تره‌مپ دروست كرد، بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا بوو كه رێكاری زۆر توندی خۆپارێزی له ئه‌مریكا هاته ئاراوه و رێژه‌یه‌كی زۆری ئه‌مریكییه‌كان كاره‌كانیان له ده‌ستدا، هه‌ر چه‌نده پاڵپشتی دارایی زۆر له لایه‌ن ئیداره‌ی تره‌مپه‌وه دابین كرا بۆ ئه‌وانه‌ی كاره‌كانیان له ده‌ستدا. به‌ڵام مانه‌وه‌ی خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بێزاری لای خه‌ڵك دروست كردبوو، هه‌ڵبژاردنه‌كانیش كه‌وتنه ئه‌و كاته له ئه‌مریكا. دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا ئه‌مه‌یان قۆسته‌وه دژی تره‌مپ و به كاریان هێنا. له رێگه‌ی میدیایه‌كی گه‌وره و ئاڕاسته‌كراو توانیان كاریگه‌ری گه‌وره بخه‌نه سه‌ر سایكۆلۆژی ئه‌مریكییه‌كان، به‌ڵام ئابووری ئه‌مریكا له‌سه‌رده‌می تره‌مپ به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی كۆڕۆنا ده‌ره‌وشانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به خۆیه‌وه دیت.
ئابووری ئه‌مریكا له سه‌رده‌می بایدن هیچ به‌ره‌و پێشچوونی به‌خۆیه‌وه نه‌دیت. له كاتێكدا دیموكراته‌كان و بایدن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه ئابووری ئه‌مریكا زۆر به‌ره‌و پێش ده‌به‌ن. هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو خاڵی سه‌ركه‌وتنیان، به‌ڵام ته‌واوی بانگه‌شه‌كانیان پێچه‌وانه‌ی ده‌رچوو. ئێستا به‌هۆی به‌رپابوونی شه‌ڕی روسیا و ئۆكرانیا قه‌یرانی ئابووری له ئه‌مریكا به‌رپابووه به جۆرێك سه‌رجه‌م كاڵاكانی ژیان و سووته‌مه‌نیش له‌ناوخۆی ئه‌مریكا له ئاستێكی به‌رزدان، به‌هۆی پاڵپشتی ئۆكرانیان له لایه‌ن ئه‌مریكاوه بارگرانییه‌كی گه‌وره كه‌وتۆته سه‌ر شانی ئابووری ئه‌مریكا، چونكه ئه‌مریكا به رێژه‌ی زۆر هاوكاری ئۆكرانیا ده‌كات.
ئیداره‌ی بایدن هه‌میشه ده‌ڵێت به‌رده‌وام ده‌بن له‌و هاوكارییانه‌ی بۆ ئۆكرانیای ده‌نێرن. ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه بارگرانی خستۆته سه‌ر ئابووری ئه‌مریكا قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئابووری له جیهانیش دروستكردووه، به جۆرێك كه نرخی كاڵاكان به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی نێوان روسیا و ئۆكرانیا له‌گه‌ڵ دوای جه‌نگه‌كه جیاوازییان زۆره. بۆیه جیهان خوازیاره ئه‌مریكا ده‌ست له هاوكاری ئۆكرانیا هه‌ڵگرێت، یان كۆتایی به‌و جه‌نگه بهێنێت كه ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی جه‌مسه‌رێكی ده‌كات.
ده‌رئه‌نجام
به‌و پێوه‌رانه‌ی باسمان كرد جۆ بایدن ده‌رفه‌تی مانه‌وه‌ی بۆ خولی داهاتووی ئه‌مریكا زۆر لاوازه، لای هاووڵاتیانی ئه‌مریكا متمانه‌ی زۆری له‌ده‌ستداوه. ته‌واوی ئه‌و راپرسیانه‌ی له‌باره‌ی بایدن و تره‌مپ كراون به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو تره‌مپ پێش بایدن كه‌وتووه.
له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش، بایدن متمانه‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهانی له ده‌ستداوه، ئێستا هه‌م ئه‌مریكییه‌كان و هه‌م جیهان خوازیاری ئه‌وه‌ن كه كۆتایی به‌و جۆره سیاسه‌ته‌ی ئیداره‌ی بایدن بێت. له هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كاندا كۆمارییه‌كان سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، چونكه دیموكراته‌كان سیاسه‌تێكی زۆر هه‌ڵه‌یان بۆ ئه‌مریكا و جیهان په‌یڕه‌و كرد.
دیسانەوە سەرۆکایەتی لەبەردەم ململانێی ترەمپ و بایدندا