(11)
ئه‌م هه‌فته‌یه، هه‌فته‌ی حه‌سه‌ن زیره‌كه چونكه له 26ی 6، په‌نجاو یه‌ك ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر كۆچی دوایی زیره‌كی نه‌مردا، ئه‌مه له كاتێكدایه شوهره‌تی زیره‌ك ئه‌وه‌نده دوور رۆیشتووه، ته‌نانه‌ت هونه‌ره‌كه‌ی گه‌یشتۆته وڵاتانی ئه‌وروپاش و به قسه‌ی براده‌رێكی هونه‌رمه‌ند كه به‌مدواییه له یۆنان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بۆی گێڕامه‌وه كه زۆربه‌ی گۆرانیبێژ و موزیكژه‌نه دێرینه‌كانی ئه‌و وڵاته، زیره‌ك ده‌ناسن و ئاشنان به هونه‌ره به‌رزه‌كه‌ی.
بێگومان، نه‌ك ته‌نیا نووسین له رۆژنامه و گۆڤار، به‌ڵكو چه‌ندین كتێبیش له باره‌ی زیرەكەوە نووسراوه چ له‌باره‌ی هونه‌ره‌كه‌ی، یان له‌سه‌ر سه‌رگوزشته‌ی ژیانی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره من ده‌مه‌وێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م، ئه‌و توانا و ده‌ربڕینه به‌هێزه‌یه، كه زیره‌ك له شیعرێكدا له باره‌ی ژیانی مناڵی خۆی تا گه‌وره‌بوونی وه‌سفی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات، كه چۆن دوای كۆچی دوایی باوكی، یه‌كسه‌ر دایكی شوو ده‌كاته‌وه و مناڵه‌كانی جێدێڵێت، زیره‌ك له یه‌كێك له كۆپله‌كانی شیعره‌كه‌یدا ده‌ڵێت:
دەستی قەدەربوو، بابم كۆچی كرد
دایكم مێردی كرد، زۆر بە دەست و برد
بەو جۆرە ماڵی ئێمەی بە قوڕ گرت
بزنی دەفرۆشت، دەیگوت مانگا مرد
خوشك و برامی وا دەربەدەر كرد
خەڵكی بۆكانی لێمان خەبەر كرد
بناغەی ماڵی لە بن دەرهێنا
سەبارەت بە مێرد گشتمانی دەركرد
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌یته ئه‌م كۆپله‌یه، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت، كه حه‌سه‌ن زیره‌ك وه‌كو چۆن هه‌موو ژیانی ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌یی و ماڵوێرانی و نه‌خۆشی بووه، هه‌ر له‌مناڵییه‌وه به‌وخه‌مه‌وه گه‌وره بووه. ته‌نانه‌ت بۆی ده‌ركه‌وتووه كه هه‌موو شاری بۆكان-ی زێدی خۆی، له تێكچوونی شیرازه‌ی خێزانی زیره‌ك وه‌ئاگابوون، ئه‌مه‌ش خودی زیره‌كی زۆر بریندار و بێ تاقه‌ت كردووه.
هه‌روه‌ك له كۆپله‌یه‌كی تری ئه‌م شیعره‌دا، زیره‌ك دان به‌وه داده‌نێت كه ئه‌و تا ته‌مه‌نی 15 ساڵی زۆر دركی به ژیانه خراپه‌كه‌ی خۆیان نه‌كردووه، بۆیه ده‌نووسێت:
لە (15) ساڵە فكرم هاتە سەر
خۆم رازاندەوە جلم كردە بەر
دەم گو كوا براكان كوا خوشكەكانم
ئەی كوا وەتەن و خاكی بۆكانم
كوانێ جیران و كوا خزمەكانم؟
بۆ دەربەدەر بووم لە نیشتمانم؟
زیره‌ك، چ له دیوی رۆژهه‌ڵات، یان باشوور له هه‌ردوولا ده‌رده‌سه‌ری زۆر دیوه، بۆیه كاتێك ته‌نیا باس له هونه‌ره‌كه‌ی ده‌كرێت، من پێموایه غه‌دری لێده‌كرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ژیان و ژانه‌كانی زیره‌ك شرۆڤه بكرێت و لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێت، جارێكی تر حه‌سه‌ن زیره‌ك هونه‌ره‌كه‌ی گه‌وره‌تر و باڵاتر ده‌بێت، چونكه به‌م هه‌موو ناخۆشی و تاڵی و تفتیيه‌ی ژیان كه هه‌ر له‌مناڵییه‌وه رووی له زیره‌ك كردووه، كه‌چی توانیویه‌تی سه‌دان گۆرانی بچڕێت و ئه‌وه‌ی وتویه‌تی، بێگومان نه‌یوتۆته‌وه و گه‌نجینه‌یه‌كی بۆ جێهێشتووین بۆ هه‌تاهه‌تایه جێگای شانازییه.