مەریوان مەسعود
(14)
یه‌كێك له كێشه‌كانی بواری گۆرانی و موزیك له كوردستان، نه‌بوونی نووسه‌ری بواره‌كه‌یه واته نووسه‌ری تایبه‌ت به ره‌خنه و توێژینه‌وه و نووسین له‌باره‌ی ئاست و هه‌ڵسه‌نگاندنی گۆرانی و موزیكی كوردییەوە. دیاره ئه‌م گرفته له بواره هونه‌رییه‌كانی تر كه‌متره، بۆ نموونه له‌بواری شانۆ و سینه‌ما و تا راده‌یه‌كیش له بواری شێوه‌كاری هه‌یه. به‌ڵام نووسه‌ری ئه‌م بواره نه‌گاته په‌نجه‌ی یه‌ك ده‌ستیش له كوردستان، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه ماف و ئاست و هه‌ڵسه‌نگاندنی پێویسته له موزیكی كوردی كه‌م بێت و له‌گه‌ڵ رێزمدا هه‌مووان ته‌نیا به دوو وشه كۆتایی پێدێنن و ده‌ڵێن فڵانه موزیك یان گۆرانی (خۆش‌بوو یان ناخۆشبوو) (باشبوو یان خراپبوو) !.
ئه‌م پێشه‌كییه‌م بۆ ئه‌وه‌بوو تا بڵێم گوناهه هونه‌رێكی به‌رزی وه‌كو (به‌هجه‌ت یه‌حیا) تا ئێستا كه‌مترین قسه و نووسین له باره‌ی هونه‌ره‌كه‌یه كراوه یان نووسراوه، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌م زاته له وڵاتێكی تر بوایه، بایه‌خێكی ئێجگار زۆر به هونه‌ره‌كه‌ی و ستایڵ و ته‌نكیكی گۆرانی و موزیكه‌كانی ده‌درا.
به‌هجه‌ت یه‌حیا، له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكان، له ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوكه‌وه كاتێك گۆرانی (سۆزی شه‌وێك) كه لای خۆمان به (گوێم بۆ رادێره) ناسراوه ده‌ركه‌وت، كه شیعر و ئاواز و وتنیشی هه‌ر خۆی بوو، بەڕاستی به ده‌ركه‌وتنێكی راقیی و هێمن خۆی خسته نێو هه‌ست و سۆزی هه‌مووان، به شێوه‌یه‌ك ئه‌و گۆرانییه كه ته‌مه‌نی وا نزیك ده‌بێته‌وه له چل ساڵ، به‌ڵام هه‌ر هه‌مان تام و چێژی جارانی هه‌یه، چونكه هونه‌ری به‌هجه‌ت یه‌حیا له هی خه‌ڵكی تر نه‌چووه و ناچێت، به‌ڵكو ئه‌و ستایڵ و ریتمه‌ی ئه‌و له‌سه‌ری ده‌ڕوات، هی خۆیه‌تی و وه‌كو سۆفی به‌ر ده‌رگای هونه‌ری گۆرانی كوردیی دێته به‌رچاو، كه خه‌می پێشكه‌شكردنی هونه‌رێكی باڵایه‌تی، بۆیه ئه‌گه‌ر جیاوازی له نێوان ته‌مه‌نی هونه‌ری به‌هجه‌ت بكه‌ین له‌گه‌ڵ گۆرانییه‌كانی، ئه‌وه به‌رهه‌می كه‌مه، به‌ڵام كه‌مێكی پڕ له هونه‌ر و چێژ.
گوێگرتن له به‌هجه‌ت، شتێكی ئاسان نییه، چونكه ده‌بێت ئه‌و ساتانه‌ی گوێ له ده‌نگ و ئاوازی ئه‌و بگریت خۆت ته‌رخانكردبێت بۆ گوێگرتن له هه‌ست و سۆز و عیشق و جوانیی ، نابێت وه‌كو گۆرانییه‌كی ساده لێی بڕوانیت، چونكه هه‌ر گۆرانی و ئاوازه‌كه و ته‌نانه‌ت شیعره‌كانیش كه زۆربه‌ی هی خۆیه‌تی رێگات پێنادات سه‌رپێیانه‌ی گوێی لێبگریت، بۆیه هه‌ڵسه‌نگاندنی من بۆ كه‌سایه‌تی كه‌سه‌كان، زۆرجار گوێگرتن له گۆرانی ده‌كه‌مه پێوه‌ر، یه‌كێك له پێوه‌ره باڵاكانیش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه گوێگری به‌هجه‌ت یه‌حیا بێت، ئه‌وه كه‌سێكی خوێنه‌وار و هه‌ست جوانه.