ئازاد جۆڵا
لە مێژووی بەشێک لە گەلانی جیهان، خیانەتی نەتەوەیی و نیشتمانی هەبووە و کراوە دواجار بۆتە پەڵەیەکی رەش لە مێژووی نەتەوە و نیشتمانەکەیان، بەڵام لەهەمان کاتیشدا زۆرجار وانەیان لێوەرگرتووە و بۆتە خاڵی وەرچەرخان بۆ بەهێزبوونی ئینتیما و دروستبوون و بنیادنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆیان .
لێرەدا چەند نموونەیەک لە خیانەتی نەتەوەیی و نیشتمانی لە جیهان بیردەهێنینەوە .
1-جۆلییەس و ئێسڵ رۆوسنبێرگی ئەمریکی، ئەم دوو هاوسەرە سیخوڕییان دەکرد بۆ یەکێتی سۆڤیەتی جاران، زانیاری نهێنییان لەسەر دروستکردنی چەکی ناوەکی دەدا بە دەزگای هەواڵگری KGB سۆڤیەت، دواجار وەک خائین بە ئەمریکا لەسێدارەدران.
2-لامالینچێ، ئازتیکی یارمەتی ئیسپانییەکانی دەدا بۆ ئەوەی ئیمراتۆریی ئازتیکی بڕوخێنن کە هی خۆی بوو، بۆ ئەوەی وڵاتی مەکسیکی ئەمڕۆ بنیادبندرێت.
3-میر جەعفەری هیندی ،هیندستانی فرۆشت بە بەرتانییەکان بۆئەوەی خۆی دەوڵەمەندببێ، هەر ئەم خیانەتەش وایکرد ژێردەستەیی و داگیرکراوی هیندستان 200 ساڵ بخایەنێت .
4- ڤیدکون کیشلینی نەرویجی، لەپێناوی بەدەستهێنانی دەسەڵاتێکی کەم خۆی فرۆشت بە نازییەکان، دواتر وەک خائین گوللەبارانکرا .
5-ئەلفرێد رێدلی نەمسایی، بەپێدانی زانیاری هەڵە بە هاونیشتمانیانی خۆی خیانەتی کرد لە ئیمراتۆریی نەمسا، دواجار بووەهۆی رووخانی ئیمراتۆرییەکە لەلایەن رووسەکانەوە .
6-بێنێدیکت ئارنۆڵدی ئەمریکی، هەرچەندە جۆرج واشنتۆن کردبووی بە ژەنەڕاڵێکی متمانە پێکراو لە جەنگی شۆڕشگێڕیی ئەمریکادا، بەڵام ئاڕنۆڵد پیلانی خۆبەدەستەوەدانی داناو دای بە بەریتانییەکان، لەبەرئەوە تائێستاش ئاڕنۆڵد وەک هێمای خائین دەبیندرێت لای ئەمریکییەکان .
لەکۆتاییدا دەڵێین خیانەتی نەتەوەیی و نیشتمانی لەکەیەکی رەش و کارەساتێکی لەبیرنەکراوە، بەڵام لەوە کارەساتتر ئەوەیە بەردەوام بی و وەک دەستکەوت و شانازی بە هاونیشتمانیانی بفرۆشیەوە!