ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
کاتێک مێژوو دەیەوێت ئەمانەتپارێزی لە گێڕانەوەی راستییەکدا بکات، دەیان کتێبی قەبارە زل و لاپەڕە زۆری "ناوبۆش و خاڵی"، ناتوانێت ئەو رووداوە بشێوێنێت، کە مێژوو دەیگێڕێتەوە.
هەمیشە مێژوو لە بەردەم پیلانی دووجۆر لەنەیاردایە، نەیارێک چەندە تۆی وەک بکەرێک قبوڵ نەبێت و دژت بووەستێتەوە، دواجار لە خاڵێکدا بە ناڕاستەوخۆ قبوڵت دەکات کە تۆ وجودت هەیە و لە وێنە گەورەکەی تێکۆشاندا دەتهێڵێتەوە، واتە دواجار ئەم نەیارە خۆی رادەستی واقیعی تۆ دەبێت. جۆرێکی دیکەی نەیار کە مێژووی تۆی پێقبوڵ ناکرێت و ناتوانێت تێیپەڕێنێت و دەیەوێت بیشێوێنێت و هەموو وەسیلەیەکی نازانستی و نامۆراڵی و هەموو جۆرە میدیایەکی بۆ بەگەڕدەخات و هەزاران عەڕڕابی بۆ بەگەڕدەخات. بەڵام بێسوودە.
کەمال دیب و جەنگیز چاندار و جەواهیری و باراک ئۆباما و جاک شیراک و ....هەزارانی دیکە، مێژوو لە چەشنی (ئەمانەت) دا دەبینن کاتێک قسە لەسەر خەبات و مێژووی مام جەلال دەکەن و دەنووسن لەبارەیەوە، کاتێک مێژووش لە بابی ئەمانەتەوە قسەی خۆی کرد، ئیدی هەر دەستکاری و تێکدانێکی ئەم مێژووە جگە لە (خیانەت)، هیچی دیکە نییە.
کاتێک کە ساڵڕۆژی عەفوو عامەکەی 1988ی سەدام حسێنە بۆ هەموو کورد جگە لە (مام جەلال)، ئەمە مێژووە و دەدوێت، ئەمە مێژووە و واقیع دەگێڕێتەوە، سەدام چەندە دژ بووبێت بە خەباتی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی، بەڵام لەو خاڵەدا کە ٳستثناءی دەکات لەگەڵ هەموو کورد، واتە قبوڵکردنی وجوودێکی گەورە و تێکۆشەرێکی جیهانی، واتە رامنەکردن و لەدەستدەرچوونی مێژوو، ئەم خەباتە یەکەم جوڵەی سیاسییە کە سەدام و ستراکچەری حزبی بەعسیی جوڵاند.
ئەمە مێژووە و دەدوێت و قسەی راست و دروستی هەیە، گوێگرێکی باش و سەرڕاستی دەوێت لێی تێبگات و قبوڵی بکات، تا مێژووش بدوێت ئەم واقیعە نامرێت و جیل بەدوای جیلدا لەسەر ئەم خەباتە پێدەگات، تا ئەم مێژووەش بدوێت، باقی مێژووە هەڵواسراوەکانی سەردەمی دیجیتاڵی و نەوت و ...هتد، فارگۆنێکی خاڵین و جگە لە دەنگ هیچ بەها و قەبارەیەکیان نابێت.