پڕوپاگه‌نده‌ی روسیا دژی هێزی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا‌و ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له نێوان ئه‌مریكاو هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدا هه‌یه، به‌شێكه له پڕوپاگه‌نده‌ی روسیا دژی هه‌ر هێزێك كه له سوریادا هه‌بێت، جگه له خۆی، ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه‌ی ناوی لێ نابوو سه‌رده‌می جه‌نگ له سوریا، وه‌ك رۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف باسی ده‌كات چه‌ته‌كانی روسیا دروستیان كردووه‌و تیایدا هه‌موو هه‌وڵێكیان خستۆته گه‌ڕ بۆ شێواندنی سه‌رجه‌م راپۆرته‌كانی تایبه‌ت به شه‌ڕی ناخۆی سوریا‌و له بری راستییه‌كان زانیاریی چه‌واشه‌كاریی بڵاو كردۆته‌وه.
روسیا كۆتایی به بوونی گروپه هه‌واڵگرییه‌كانی ناهێنێت له سوریادا، چونكه سوریا بۆ ئه‌و هاوپه‌یمانێكی ستراتیژییه‌و خانه‌خوێیه‌كی باشه بۆ روسیا‌و وه‌گه‌ڕ خستنی ئابوورییه‌كه‌ی، به تایبه‌تیش كه له په‌نجا ساڵی رابردوودا كۆمه‌ڵێك رێكه‌وتنی ئابووریی له نێوانیاندا جێبه‌جێ كراوه.
گومان له‌وه‌دا نییه كه جه‌نگی ئۆكرانیا كۆتایی به مانه‌وه‌ی روسیا له سوریا ناهێنێت، به پێچه‌وانه‌وه زیاتریش پێداگری ده‌كات، ره‌نگه له هه‌ندێك ناوچه هه‌ژموونی كه‌م بێته‌وه، به‌ڵام مانه‌وه‌ی له سوریا بژارده‌یه‌كی ستراتیژییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو خۆرئاواشدا بكه‌وێته‌وه شه‌ڕه‌وه.
هاوكات توركیاش مه‌كینه‌ی پڕوپاگه‌نده‌و چه‌واشه‌كارییه‌كانی خستۆته‌گه‌ڕو كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی راسپاردووه تا وێنه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ناشیرین بكه‌ن، ئه‌وانیش پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان بڵاو كردۆته‌وه گوایه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ناردووه بۆ ئۆكرانیا تا دژی روسیا بجه‌نگن، هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیش به ره‌سمی ئه‌و هه‌واڵه‌یان به‌درۆ خسته‌وه.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌و باره‌یه‌وه رایانگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵانه له راستی به‌دوورن و هه‌وڵێكی نه‌زۆكی هه‌ندێك لایه‌نی سه‌ر به توركیای داگیركه‌ره بۆ ناشیرین كردنی هێزه‌كانیان، له كاتێكدا هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، هێزێكی نیشتمانییه‌و خه‌بات ده‌كات له پێناو پاراستنی خاك و گه‌لانی ناوچه‌كه، دژی هه‌ر مه‌ترسی و هێرشێك كه تیرۆریستان ده‌یكه‌نه سه‌ر ناوچه‌كه، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات و به‌ره‌ی ئازادی و ئاشتی بڕیار بوو له مۆسكۆ‌و به سه‌رپه‌رشتی روسیا كۆ ببنه‌وه، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به په‌یمانێكی نوێ كه پشتیوانی له پڕۆژه‌ی سیاسی باكوور‌و خۆرهه‌ڵاتی سوریا بكات، هه‌روه‌ها پشتیوانی له سه‌قامگیریی سیاسی له سه‌رتاسه‌ری سوریادا بكات، ره‌نگه ئه‌مه‌ش توركیای نیگه‌ران كردبێت، ره‌نگه جه‌نگی ئۆكرانیاش كه‌م تا زۆر ئه‌و پڕۆژه گه‌وره‌یه‌ی دوا خستبێت.
راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌یه‌ی توركیا‌و روسیا له سوریا پیاده‌ی ده‌كه‌ن و دژی ئیداره‌ی خۆجێیی ده‌وه‌ستنه‌وه، رژێمیش كه چه‌واشه‌كاری ده‌كات، رۆڵێكی خراپی گێڕاوه له ئاڵۆزتر كردنی بارودۆخه‌كه‌دا، به جۆرێك ئێستا وای لێ هاتووه قه‌یرانه‌كه خه‌ریكه په‌ل ده‌هاوێت بۆ وڵاتانی دیكه‌ش، ئێستا قه‌یرانه‌كه گه‌یشتۆته ئاستێك، لایه‌نه نه‌یارو ناكۆكه‌كان هه‌ر یه‌كه‌یان روو ده‌گاته ئاراسته‌یه‌كی جیا، چونكه داهاتوو روون نییه، ره‌نگه به روو بكه‌نه ئاراسته‌یه‌ك كه كێشه‌و قه‌یرانی سوریا هێنده‌ی دیكه ئاڵۆز بكه‌ن، ره‌نگه واش نه‌بێت و به ئاراسته‌یه‌كی باش، واته به ئاراسته‌ی هێوركردنه‌وه هه‌نگاو بنێن. ئه‌مه قه‌یرانی سوریایه‌و داهاتووش ده‌یسه‌لمێنێت، كه رووداوه‌كان به كام ئاراسته‌و به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێن.