مەریوان مەسعود
(23)
له میلله‌تانی رۆژهه‌ڵات، زۆرینه‌ی هونه‌رمه‌ندان، به‌تایبه‌ت له بواری میوزیك و گۆرانی خۆڕسكانه یان ئاره‌زوومه‌ندانه بوونه‌ته هونه‌رمه‌ند، به‌شێكیشیان خه‌می نه‌بوونی و هه‌ژاری یان عشق و دڵدار، یان خۆشه‌ویستی خاك و نیشتمان كردوونی به هونه‌رمه‌ند، چونكه كه‌مترین ئه‌كادیمیا و پڕۆفیشناڵی هه‌بووه و هه‌یه له ناوچه‌كه، بێگومان هونه‌رمه‌ندانی كورد پشكی شێریان به‌رده‌كه‌وێ له‌م بواره‌دا، چونكه به‌رده‌وام له‌ژێر سایه‌ی رژێمه سه‌ركوتكه‌ره‌كان هونه‌ریان پێشكه‌شكردووه.
حه‌مه‌ی نێرگز، یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ئه‌گه‌رچی وه‌كو خۆی له چه‌ند دیدارێكدا دووپاتیكردۆته‌وه كه ئه‌و خۆی به هونه‌رمه‌ند نه‌زانیوه، چونكه به‌هۆی ئه‌و چه‌رمه‌سه‌رییه‌ی خۆی و خوشك و براكانی له هه‌ڕه‌تی گه‌نجێتیدا رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، ئه‌ویش كوێربوونی هه‌ردووچاوی باوكیان، ئیتر تا مردنیشی ئه‌و خه‌م و شۆكه‌ی هه‌ر پێوه دیاربوو!.
حه‌مه‌ی نێرگز، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دایكی به‌خێوی كردوون و گه‌وره‌ی كردوون، هه‌ر به حه‌مه‌ی نێرگز ناسرا بوو، بۆیه ئه‌ویش به شانازییه‌وه ئه‌و نازناوه‌ی له خۆی ناوه. له‌وه‌سفی دایكی‌دا حه‌مه‌ی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ ناسك و نه‌رم و نیانه‌كه‌ی كورد، ده‌ڵێت: دایكم له عه‌با ره‌شه‌كه‌ی خۆی شەرواڵی بۆ ده‌دورین و به چێشتلێنان و خزمه‌تكردنی ماڵان گه‌وره‌یكردین، بۆیه نێرگز بۆ من هه‌موو شتێكه!.
حه‌مه‌ی نێرگز كه خاوه‌نی پێنج شه‌ش گۆرانی نه‌مره، كاتێك له ساڵی 1987 ده‌ستی بۆ نازدارترین شیعری شه‌هید دڵشاد مه‌ریوانی برد و ئاوازی بۆ دانا «بۆ بێ له‌و چاوه كاڵانه‌ت چی شك ئه‌به‌م» به‌ده‌نگی خۆی تۆماریكرد، ئیتر دوای ئه‌م گۆرانییه كه له‌هه‌وره‌بانی سه‌ره‌وه‌ی بینای تۆفیق قه‌زار به‌تسجیلێكی گڕۆندیكی ئه‌ڵمانی له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی تۆماركراوه، ئیتر كه دڵشاد مه‌ریوانی دوو ساڵ دوای ئه‌م گۆرانییه شه‌هید كرا، ئه‌م گۆرانییه‌ی حه‌مه‌ی نێرگز بووه وێردی سه‌ر زمانی گه‌نجانی سلێمانی!.
ده‌گێڕنه‌وه، له رێگه‌ی ئه‌دیبێكه‌وه، له سه‌ره‌تای ساڵانی شه‌سته‌كان ده‌چێت بۆ به‌شی كوردی ئێزگه‌ی به‌غدا و تێستی ده‌نگی ده‌كات تا گۆرانی تۆمار بكات، به‌ڵام هه‌ندێك براده‌ری لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن به داخه‌وه كه زۆرینه‌شیان كورد بوونه، ره‌تیده‌كه‌نه‌وه، ئیتر ئه‌وه دوا هه‌وڵی حه‌مه‌ی نێرگز ده‌بێت و له‌وه‌وه دڵی ده‌شكێت و وه‌كو مۆمێكی كز خۆی ده‌بینێت له كاتێكدا خاوه‌ن ده‌نگێكی ئه‌وه‌نده ناوازه بووه، بێ شك له‌و ده‌نگانه بووه كه میوزیك به‌دوای رایكردووه، چونكه سه‌دا و ئه‌دائه‌كه‌ی توحفه‌یه‌ك بووه له هونه‌ر.
حه‌مه‌ی نێرگز، له‌و مرۆڤانه‌ی بوو، مه‌گه‌ر به مه‌رگ پشووی دابێت، چونكه هه‌میشه به شاگردی بژێوی ژیانی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی په‌یدا كردووه، بۆیه بواری ئه‌وه‌شی نه‌بووه په‌ره به هونه‌ره‌كه‌ی و ده‌نگه ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی بدات، ته‌نانه‌ت داخه‌كه‌م مردنه‌كه‌شی ئاسایی نه‌بوو، به‌ڵكو ماوه‌یه‌كی زۆر به ده‌ست نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ناڵاندی ئینجا له 2013 بۆ هه‌تا هه‌تایه ماڵئاوایی كرد.