جومعه كانی له‌له‌یی
كاتی ئه‌وه هاتووه به جدی له خۆمان و لایه‌نه سیاسییه‌كان بپرسین ئه‌رێ كێ ببێت به پارێزگاری كه‌ركوك؟ له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌م كه‌سایه‌تییه ده‌ستنیشان بكرێت؟ چ ئه‌ركێكی پێ بسپێردرێت؟ په‌یوه‌ندییه كارگێڕییه‌كانی چۆن بێت و چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌تنیك و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی کەرکوک بكات؟ مەهام و ئامانجه‌كانی چیبێت؟ ئایا كێ وه‌ڵامی ئه‌م هه‌موو پرسیارانه‌مان بداته‌وه؟
له‌م هه‌لومه‌رجه دژواره‌ی كه ناوچه‌كه‌ی گیرۆده كردوه، پێویسته لایه‌نه كوردی و عیراقییه‌كان مامه‌ڵه‌ی دروست له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی کەرکوک به‌گشتی و فایلی پارێزگاری شاره‌كه بكه‌ن.
مامه‌ڵه‌ی دروست ئه‌وه‌یه مه‌سه‌له‌ی کەرکوک نه‌خەنه ناو ئه‌و كێشمه‌كێش و بگره‌وبه‌رده سیاسییانه‌ی بوونه له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی ناوچه‌كه و خه‌ریكه ئاگری ململانێكان ناوچه‌كه ده‌كات به‌خۆڵه‌مێش، به‌ڵكو شاره‌كه دوور بخه‌نه‌وه له‌هه‌ر ململانێیه‌كی حزبی و ئه‌تنیكی.
له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌كان پابه‌ند بن به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و رێز له ده‌نگی دانیشتوانی شاره‌كه بگرن.
وه‌كو ئاشكرایه كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئه‌نجامی كۆتایی راگه‌یاند، كه تیایدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌نگی زۆرینه‌ی به‌ده‌ستهێنا، له پاڵ هه‌موو سه‌رنجه‌كانی یه‌كێتی كه پێیوابوو ئەگه‌ر زه‌مینه‌ی ره‌خساوتر بۆ ده‌نگده‌ر هه‌بوایه ده‌نگه‌كانی زۆر زیاتر ده‌بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته كۆمسیۆن و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راسپێرن بۆ ده‌ستنیشانكردنی پارێزگاری شاره‌كه، به لایه‌نیكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت بدرێت به هه‌ڵبژاردنه‌كان و جارێكی تر شاره‌كه نه‌كه‌وێته بۆشایی ده‌سه‌ڵاته‌وه.
ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وه‌یه باشترین كه‌سایه‌تی حزبه‌كه‌ی بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان بكات به‌و پێیه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی کەرکوک جیاوازه له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ر پارێزگایه‌كی تری هه‌رێمی كوردستان و عیراق، جیاوازییه‌كه له فره‌یی نه‌ته‌وه و ئه‌تنیكی و ئاینی و مه‌زهه‌بیی دانیشتوانی شاره‌كه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
خواسته سیاسی و ئاینی و مه‌زهه‌بی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كانی شاره‌كه جیایه له شاره‌كانی تر و تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌زموونێكی زۆری هه‌یه له شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه و ده‌مێك ساڵ تیایدا ئه‌زموونی خۆی له پێشخستنی شاره‌كه و پاراستنی ته‌بایی و بونیاتنان و چه‌سپاندنی برایه‌تی پێكهاته‌كان وه‌گه‌ڕ خسته‌وه.
ده‌توانم بڵێم شیاوترین كه‌س بۆ ئه‌م پۆسته، ئه‌ندامێكی كارای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، ئه‌ركی یه‌كێتیش ئه‌وه‌یه هه‌رگیز نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و ئه‌زموونه تاڵه‌ی كه هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی سه‌پاندیان به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا كه خۆی له جۆرێك له دوو ئیداره‌یی ده‌بینییه‌وه.