د. عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا
له بابه‌تی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكادا له عیراق، چه‌ند پرسیارێكی ره‌وا هه‌ن، سه‌ره‌تا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه تا چه‌ند خودی ئه‌م پرسه، جدی و كار بۆ كراوه؟ ئایا په‌رله‌مانی عیراق كه له ساڵی (2018)دا به ده‌نگی زۆرینه‌ی شیعه‌كان، بڕیاریدا هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له عیراقدا بكشێنه‌وه، بۆ نه‌خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه؟
بڕیارەکانی پەرلەمان
ئایا هه‌مان په‌رله‌مان، دوای دوو ساڵ، جارێكی تر و دوابه‌دوای رووداوی کوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندس له(3ی یه‌نایه‌ری 2020ز)دا، بڕیارێكی پابه‌ندكاری بۆ حكومه‌تی عیراق ده‌ركرد كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا عیراق به‌جێبهێڵن، بۆ تائێستا و دوای چوار ساڵ، جێبه‌جێ نه‌كراوه؟
پرسیاری گه‌رماوگه‌رمیش ئێستا ئه‌وه‌یه، بۆچی نوێنه‌رانی سیاسیی پێكهاته‌كانی عیراق له په‌رله‌ماندا، ناتوانن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته رێكبكه‌ون له‌كاتێكدا له چوارچێوه‌ی ئیئتیلافی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا له‌وه‌دا كۆكن كه ئه‌مریكییه‌كان سه‌روه‌ریی عیراق پێشێل ده‌كه‌ن؟ ئایا بۆ زۆرینه‌ی كورد و سوننه‌كان ئاماده‌ی تازه‌ترین دانیشتنی په‌رله‌مان نابن (10/2/2024) و ته‌ناته‌ت هه‌ندێ په‌رله‌مانتاری شیعه‌كان خۆشیان، خۆیان له‌م پرسه لاده‌ده‌ن؟
بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا جێبەجێ نەکراوە
له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، پرسیاری تریش هه‌ن كه به‌رۆكی كابینه‌كانی حكومه‌تی عیراقیش ده‌گرن. به‌تایبه‌تی كابینه‌ی عه‌بادی (8ی سێپته‌مبه‌ری 2014 بۆ 25ی ئۆكتۆبه‌ری 2018) كه كابینه‌ی جاڕدانی سه‌ركه‌وتن بوو به‌سه‌ر داعشدا!، به‌دوایدا كابینه‌ی عه‌بدولمه‌هدی (24ی ئۆكتۆبه‌ر بۆ 7ی ئایاری 2020) و، پاشان كازمی (6ی ئایار 2020 بۆ 27ی ئۆكتۆبه‌ری 2022) و ئێستاش سودانی كه له (27ی ئۆكتۆبه‌ری 2022ه‌وه تا ئێستا) به‌رده‌وامه، پرسیار ئه‌وه‌یه: ئایا چۆن هیچ یه‌كێك له‌م كابینانه‌ی حكومه‌تی عیراق، له‌و مه‌ودا زه‌مه‌نییانه‌دا و تائێستا، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌وه‌ی بیرۆكه و بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراقدا، به‌دیبهێنن؟
جگه له‌وه، ئه‌مڕۆ به زه‌قی ده‌بینرێت كه ته‌نانه‌ت پێكهاته‌كانی خه‌ڵكی عیراقیش، به‌هۆی ئه‌زموونه سیاسی و ئه‌منییه خراپه‌كانی ناوچه‌كانیان و نه‌بوونی متمانه‌ی پێویست به پڕۆسه‌ی سیاسی، له‌سه‌ر پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق گه‌رم نین، ته‌نانه‌ت شیعه‌كانی عیراقیش بڕێك له جیاوازییان له نێواندا هه‌یه.
لیستی ره‌ش
ئێمه هه‌موو ئاگادارین كه گروپه چه‌كداره‌كان كه ئه‌مریكییه‌كان هه‌موویانی خستۆته لیستی ره‌شی خۆیه‌وه و ئه‌و هێزه سیاسییه شیعانه‌ش كه فه‌رمانڕه‌وای وڵاتن و زۆرترین كورسی په‌رله‌مانیان هه‌یه، له‌م پرسه‌دا ته‌واو هاودید نین. ئه‌وه‌ی كۆیان ده‌كاته‌وه ته‌نها پڕه‌نسیپی داواكردنی كشانه‌وه‌یه نه‌ك ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م پره‌نسیپه. واته چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی كه رووكاری سیاسیی شیعه‌كانی عیراقه، به ئارگیۆمێنتی ئه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره سیستماتیكییه‌كانی عیراق ده‌توانن به‌رگری له وڵات بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن هێزه بیانییه‌كان و به دیاریكراوی ئه‌مریكییه‌كان درێژه به مانه‌وه‌یان له‌عیراق نه‌ده‌ن، ئه‌مما ئه‌م پڕه‌نسیپه چۆن جێبه‌جێ بكرێت، میكانیزمه‌كانی چی بن، له كوێوه ده‌ست به پراكتیككردنی بكرێت و كه‌ی یه‌كلاببێته‌وه؟ پرسیارگه‌لێكن كه به ته‌واوی ناچنه ژێر به‌رپرسیارێتیی وه‌ڵامدانه‌وه‌یانه‌وه!، له باشترین حاڵیش‌دا ئه‌م لایه‌نه له ورده‌كاریی پره‌نسیپه‌كه‌یان له كۆڵی خۆیان كردۆته‌وه و بۆ حكومه‌ته‌كانی عیراقیان، به‌جێهێشتووه، حكومه‌ته‌كانی به‌غداش، له‌و چه‌ند كابینه‌یه‌دا، له سایه‌ی ئه‌و دۆخه له دابه‌شبوون و دڵەڕاوكێ و مه‌ترسی و به‌رپرسیارێتی، تائێستا جدی نه‌بوون و جێبه‌جێیان نه‌كردووه.
سودانیش، له‌ناو هه‌مان هاوكێشه‌دا ده‌ژی
ئێستا حكومه‌تی سودانیش، دیسانه‌وه له‌ناو هه‌مان هاوكێشه‌دا ده‌ژی، راسته گوشاری زیاتری له‌سه‌ره، به‌ڵام لەوەش تێده‌گات كه پرسه‌كه چاره‌نووسسازه. ئه‌و ئێستا به كردار سه‌رپه‌رشتیی لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازیی ئه‌مریكا و عیراق ده‌كات بۆ پرسی كشانه‌وه، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی نه له مینهاجی وزاریی خۆیدا بنمیچی بۆ كاتی به‌جێهێشتنی ئه‌و هێزانه له عیراق دیاریكردبێت، نه بشتوانێت ته‌نها له روانگه‌ی رووداوه ئه‌منییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی عیراقەوە، به‌تایبه‌تی به ئامانجكردنی حه‌شدی شه‌عبیدا، به ناوی هه‌موو عیراقییه‌كانه‌وه بڕیار بدات. پرۆسه‌كه، تا راده‌یه‌كی زۆر ئاڵۆزه، ئه‌مریكییه‌كان خۆیشیان ئاڵۆزتریان كردووه كاتێك كه ناوبه‌ناو ئه‌و ئاقیبه‌ت و سزایانه بیری عیراقییه‌كان ده‌خه‌نه‌وه كه به‌هۆی كارنامه‌ی هێزی ده‌ره‌كییه‌وه، له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان، كار بكه‌ن.
ئایا سوپای ئەمریکا لە عیراق دەکشێتەوە؟