كـه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
ئه‌گه‌رچی هه‌موو سه‌رده‌مێك له مێژووی هه‌ر میلله‌تێكدا به‌خشنده و نیشتمانپه‌روه‌ری خۆی هه‌یه كه به‌درێژایی ساڵانێكی دوور و درێژ ناویان له‌سه‌ر زمانی خه‌ڵكه و به شكۆوه باسده‌كرێن، بێگومان مێژووی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كیش له پێچه‌وانه‌ی ئه‌م هێزه نه‌رم و كاریگه‌رانه خاڵی نییه، به‌ڵام ئه‌م جۆره‌ی دیكه‌یان به جۆرێك باسده‌كرێن كه بۆخۆیان هیوادارن هه‌رگیز ناویان له لاپه‌ڕه‌كانی مێژوودا نه‌بووایه و نه‌بێت. به‌خشنده و خێرخوازه‌كانیش نه‌ك هه‌ر خۆیان، نه‌وه‌ی نه‌وه‌كانیشیان شانازیی به چیرۆكی میهره‌بانیی باپیرە یان داپیره‌كه‌یانه‌وه ده‌كه‌ن..ده‌مه‌وێت به‌شێوازێكی جیاواز له ستایش ناوی ئه‌و نیشتمانپه‌روه‌ر و به‌خشنده مێژووییانه بهێنم و به‌بیری خوێنه‌ره ئازیزه‌كانمیان بهێنمه‌وه، به كه‌ریمی ئه‌له‌كه، عه‌بدولكه‌ریم ئه‌لیاس ده‌ستپێده‌كه‌م كه وه‌زیری دارایی حكومه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود بووه به به‌خشنده‌ییه‌كه‌ی وایكردووه له سه‌رده‌می قات و قڕی و گرانی و شه‌ڕدا خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه ژیانی ئاینه جیاوازه‌كان كارییگه‌رییه‌كی دوور مه‌ودا له ده‌روونی خه‌ڵكی سلێمانی و هه‌موو كوردێكدا دابنێت، ببێته نموونه‌یه‌كی باڵایش بۆ كارمه‌ندانی حكومیی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ویست له مێژوویه‌كدا كه به‌داخه‌وه زۆر به‌كه‌می چاوی لێده‌كرێت. ژماره‌یه‌ك له به‌خشنده نیشتمان و خه‌ڵك په‌روه‌ره‌كانی كورد هێشتا له ژیاندا ماون و تام و بۆنێكی زۆر خۆش و جیاواز به شار و شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانیان ده‌به‌خشن، حاجی رزگاری جه‌ڕاح یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تی و هێزه مرۆییه جوانانه‌ی ساڵانێكه بێبه‌رانبه‌ر هاووڵاتیانی كه‌م ده‌رامه‌ت چاره‌سه‌رده‌كات..
له یاده‌وه‌ریی هه‌موو شارێكدا میهره‌بانیی كه‌سایه‌تییه دیاره‌كان ئاماده‌یه و نه ژه‌نگی رۆژگار ده‌یگرێت و نه تێپه‌ڕینی ساڵه‌كان ده‌توانێت بیسڕێته‌وه. سسته‌ر خاتوونه ئه‌و فریشته میهره‌بانه‌ی زیاتر له په‌نجا ساڵ كاری مامانی كرد و وه‌ك یه‌كه‌م شۆفێری ژن له سلێمانی به ئوتۆمبێلی خۆی به‌ده‌م ژنانی دووگیانه‌وه ده‌چوو، ئه‌و خانمه مه‌سیحییه‌ی هیچ جیاوازییه‌كی له نێوان نه‌خۆشه‌كانیدا نه‌ده‌كرد و به هه‌موو توانایه‌كییه‌وه خزمه‌تی ده‌كردن تا له ساڵی 2002دا كۆچی دوایی كرد بەهیچ جۆرێ وازی له به‌خشنده‌یی نه‌هێنا. لیستی ناوه رۆشن و پڕ له هێزه خێرخوازییه‌كان له‌وانه‌یه هێنده‌ی لیستی نا نیشتمانپه‌ر و نا به‌خشنده‌كان دوور و درێژ نه‌بێت به‌ڵام هه‌ر یه‌كێ له‌و به‌خشندانه ئینجا له هه‌ر شار و شوێنێكی دنیابن هێنده‌ی وڵاتێك زۆر و پڕله خه‌ڵكن. هیوادارم مامۆستایان و په‌روه‌رده‌كارانی به‌ڕێز ناوی دره‌وشاوه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ره به‌خشنده‌كانمان به خوێندكاره‌كانیان بناسێنن، به ئومێدی ئه‌وه‌ی چاویان لێبكرێت و وه‌ك نموونه‌ی باڵا سه‌یر بكرێن. هه‌ر قوتابییه‌ك له رێی قوتابخانە و زانكۆ و ناوه‌نده زانستییه‌كه‌ی خۆیه‌وه میهره‌بانه‌كانی شاره‌كه‌ی خۆی بناسێت، بۆ نموونه با هه‌مووان بزانن نه‌خۆشخانه‌ی عه‌لی ناجی ماڵی كه‌سایه‌تییه‌كی خێرخوازبووه و به‌خشیوویه‌تی به خه‌ڵك. سڵاو له‌یاد و ناوی هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆشه‌ویستیان بۆ مرۆڤایه‌تی كردووه به پیشه و ئاكار و ره‌فتار.