له‌ساڵی 2009 له هۆتیل شیراتۆن له هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ خولێك رێكخرابوو، بۆ هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، له‌لایه‌ن پسپۆڕێكی به‌تواناوه پێشكه‌شكرا كه له‌ساڵی 2008 سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆبامای كردبوو.
له‌و باسه‌دا، چه‌ند خاڵێكی گرنگی خسته‌ڕوو: كه حه‌زده‌كه‌م به‌كورتی باسی بكه‌مه‌وه، چونكه هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردندایه.
یه‌كه‌م: راگه‌یاندن، چۆنێتی جۆشدان و سازدانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، له خستنه‌ڕووی توانا و به‌رنامه‌ی حزب بۆ خزمه‌تی جه‌ماوه‌ر، به‌تایبه‌تی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كان بۆ جه‌ماوه‌ر، هه‌ڵبژاردنی كه‌سی به‌توانا بۆ وتاردان كه بنه‌ماكانی هونه‌ری وتاردان به باشی بزانێت، خۆپاراستن له هێرشكردنی راگەیاندن بۆ سه‌ر ركابه‌ره‌كان.
دووه‌م: به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن، راستگۆیانه، ئامانج پێكان، له توانا و به‌رنامه‌ی حزب نزیك بێت، توانای کردەیی هه‌بێت، واتا به‌ڵێنیكی خه‌یاڵی و مه‌تاتی نه‌بێت، چونكه خه‌ڵك به وردی له به‌رنامه‌ی حزبه‌كان ده‌پێچێته‌وه و له نێوان دوێنی و ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێدا به‌راوردی ده‌كات، واته پێویسته متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ستبێنیت.
سێهه‌م: هه‌ڵبژاردنی كه‌سی شیاو و خاوه‌ن رابردوو و بڕوانامه كه نه‌یاره‌كان هه‌ڵمه‌تی شكاندنی كاندیده‌كانت نه‌دات.
چواره‌م: چۆنێتی جیاكردنه‌وه و كار له‌سه‌ر كردنی ده‌نگده‌ر، ره‌ش و سپی و خۆڵه‌مێشی. ره‌ش ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ن كه خۆیان یه‌كلاكردۆته‌وه و ده‌نگ به نوێنه‌ری حزبه‌كه‌ی خۆی ده‌دات، ئه‌وانه هیچ پێویست ناكات كاتیان له‌گه‌ڵ بكوژیت .
ده‌نگده‌ری سپی ئه‌وانه‌ن كه ده‌نگده‌ری خۆتن و پێویسته باش رێكیان بخه‌یت و هۆشیاریان بكه‌یته‌وه و به‌سه‌ریان بكه‌یته‌وه كه ركابه‌ره‌كانت نه‌توانن فریویان بده‌ن.
ده‌نگده‌ری خۆڵه‌مێشی، ئه‌وانه له چه‌ند جۆرێك پێكدێن. ئه‌و ده‌نگده‌ره لای گرنگ نییه كێ ده‌رده‌چێت یان ده‌رناچێت، یان ئه‌و ده‌نگده‌ره هیچ له یاسا و ئامانجی هه‌ڵبژاردن نازانێت، یان به‌های ده‌نگه‌كه‌ی خۆی نازانێت و لای وایه ده‌نگی ئه‌و هیچ له تای ته‌رازووی بارودۆخه‌كه ناگۆڕێت، بۆیه ناچێت بۆ ده‌نگدان، یاخود ئه‌و ده‌نگده‌ره چاوه‌ڕێیه حزبێك بڕێك پاره‌ی پێبدات و ده‌نگی بۆ بدات، یان ئه‌وه ده‌نگده‌رێكی گه‌نجه و یه‌كه‌م جاریێتی ده‌نگ بدات و ئه‌وه‌ی لای گرنگه پێشانی هاوه‌ڵانی بدات كه ده‌نگیداوه، بۆیە ده‌نگده‌ری خۆڵه‌مێشی مه‌یدانی كاره، هه‌ر حزبێك بتوانێت زۆرترین ده‌نگده‌ریان به‌ده‌ست بێنێت.
لێره‌دا توانا و كارامه‌یی كادر و ئه‌ندامانی حزب ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆن ئه‌و ده‌نگه خۆڵه‌مێشییانه بكه‌نه ده‌نگی سپی خۆیان و وه‌ك ده‌نكه موروو كۆیان بكه‌نه‌وه.
لەو خولەدا من پرسیارێکم کرد و وتم: ئێمه وه‌ك كادر و ئه‌ندامانی یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ماڵبه‌ماڵ ده‌كه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ، به‌ڵام هه‌میشه حزبی ركابه‌رمان لە رێی ته‌زویرەوە به ده‌یان كورسی براوه‌یه، بۆیه پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه ئێمه چی بكه‌ین ؟
ئه‌و پرۆفیسۆره وتی: سه‌ره‌تا ئێوه هه‌رگیز بیر له ته‌زوویر مه‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو رێ له ته‌زویره‌كانی حزبی ركابه‌ر بگرن، بۆ نموونه سه‌رژمێریی بكه‌ن، ئاگاتان له سندوقه‌كانی ده‌نگدان بێت و لێكۆلینه‌وه له‌و ته‌زویراته بكه‌ن و بزانن چۆن ده‌رگاكانی لێ داده‌خه‌ن، بۆ خه‌ڵك ئاشكرای بكه‌ن.
لێره‌دا جێی ئاماژه‌یه كه بڵێین ئه‌وا یه‌كێتی یه‌كه‌م هه‌نگاوی نا بۆ رێگریی له‌و ته‌زویره یاساییه‌ی كۆتای 11 كورسی به‌ناو پێکهاتە‌كان، پێویسته یه‌كێتی پێداگریی بكات هه‌نگاوی تر بنێت له‌پێناوی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد و دوور له ته‌زویر.