ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، تاقانه ده‌نگی نێو پانتایی رووبه‌ری میدیای شۆڕش و خه‌باتی ئازادیخوازان و تۆماری پڕشنگداری نه‌مران و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه، له‌پاش نسكۆ بۆ قۆناغی شۆڕشی نوێ، تاكه سه‌رچاوه‌ی گه‌یاندنی هه‌واڵی نه‌به‌ردی و هه‌ڵمه‌تبه‌رییه‌كانی خه‌باتگێڕانه، هه‌روه‌ك گه‌یاندنی چالاكییه‌كانی قاره‌مانانی ناوشار و نیشاندنی وێنای وره‌به‌رزیی شۆڕشگێڕان و خستنه‌ڕووی دیمه‌نی هه‌ڵمه‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌یه.
خوێندنگەی كوردایه‌تی
ئێستاش له‌پاش (45) ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر یه‌كه‌م په‌خش و دامه‌زراندنیدا، هێشتا له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه بێ لادان وه‌ك خوێندنگای فێربوونی كوردایه‌تی و حه‌قخواز، به‌ڕاستگۆیی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر و گوێگری ئه‌وسا و ئێستای له‌ده‌ست نه‌داوه و به‌ره‌و پێش بێ دابڕان به ئامانجی خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و به‌مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری، رێنوێنی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی (سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاوه‌دانی و په‌روه‌رده، ته‌ندروستی و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و وه‌رزش)، به‌ئاگابوون له‌هه‌رچی ده‌گوزه‌رێ له‌ڕووی سیاسی و رووداو و پێشهات و گۆڕانكارییه خێراكان له‌ناوخۆ و ناوچه‌كه و دنیای ده‌ره‌وه به‌گشتی و، به‌تایبه‌تی له‌بابه‌تی هه‌واڵی زانستی و پێشكه‌وتنه‌كانی ته‌كنۆ‌لۆژیا و گه‌یاندنی هه‌واڵه گه‌رم و به‌په‌له‌كان به‌رده‌وام بووه.
ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، هەمیشە ده‌نگی نێو پانتایی رووبه‌ری میدیای شۆڕش و خه‌باتی ئازادیخوازان و تۆماری پڕشنگداری نه‌مران و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بووە
به‌چه‌ندین قۆناغدا گوزه‌ری كردووه
ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان له رۆژی دامه‌زراندنیه‌وه لە نەورۆزی ساڵی 1979 وە تا ئه‌مڕۆ، به‌چه‌ندین قۆناغدا گوزه‌ری كردووه، هه‌ر له سه‌رده‌می خه‌باتی شاخ و شۆڕشگێڕیدا، له‌گه‌ڵ مژده‌ی له‌دایكبوونیدا هه‌واڵی سه‌رهه‌ڵدان و داگیرسانی مه‌شخه‌ڵی شۆڕشی نوێ و ئامانج و ده‌ستكه‌وته‌كانی به‌گوێی خه‌ڵكی تینوی ئازادی‌دا دا، له‌ڕاپه‌ڕینیشدا له‌پاڵ گیانفیدایی و خۆبه‌ختكه‌رانی شه‌هیدانی هه‌رگیز له‌یادنه‌چوو، ئازایه‌تی و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی راپه‌ڕیودا، ئێزگه‌كه كه به (ئێزگه‌كه‌ی خۆمان) ناوبانگی ده‌ركردبوو، فاكته‌ری كارا و سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕین بوو و تیایدا رۆڵی كاریگه‌ری گێڕا، بووه داینه‌مۆی وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره و له‌نێو لاپه‌ڕه‌كانی تۆماری مێژوودا جێی خۆی كرده‌وه.
زوڵاڵترین ده‌نگی شۆڕش
ئێستاش له‌پاش تێپه‌ڕبوونی (45) ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌م په‌خشی خۆیدا، جێی خۆیه‌تی وه‌ك سه‌كۆیه‌كی دیاری راوبۆچوونه جیاوازه‌كان و زوڵاڵترین ده‌نگی شۆڕشی نوێی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به ئومێدی خێراتركردنی هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌وپێشچوون بۆ گه‌شه‌پێدان و بره‌ودان به توانای كارمه‌نده ماندوونه‌ناسه‌كانی، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ته‌كنیكی و هونه‌رییه‌وه، تا هه‌رده‌م له ریزبه‌ندییه‌كانی پێشه‌وه و له‌پله باڵاكاندا بمێنێته‌وه، پێویسته یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌مه‌به‌ستی کردنی بە دەزگایەکی پڕۆفیشناڵتر، تا بتوانێ له رێگه‌ی دیجیتاڵ میدیاوه پێگه‌ی خۆی سه‌نگینتر بكات و له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه خێراكانی پێشكه‌وتنی سه‌رده‌مدا وه‌ك ده‌نگی راستبێژی و جێی باوه‌ڕی گه‌له‌كه‌مان بیهێڵێتەوە، كه به‌بێ ئاوڕدانه‌وه به‌ره‌وسه‌ر هه‌ڵكشان له‌ڕێیه، ئاوڕی زیا‌تری لێبداته‌وه.