تراموا هێڵێكی دیكەی گواستنەوەی ئاسن

10:04 - 2024-03-26
هاشم غەمگین
182 خوێندراوەتەوە

هاشم غەمگین


پێش پەیدابوون و داهێنانی هێڵی گواستنەوەی ئاسنی تراموا، لەناو شارە گەورەكاندا بۆ گواستنەوەی خەڵك لەشوێنێكەوە بۆ شوێنێكی دیكە، پشت بە گواستنەوەی ئەسپ و گالیسكە بەستراوە، بەڵام دواتر كە هێڵی تراموا هاتۆتە ئاراوە، كە ئێستا بە سێیەمین هێڵی گواستنەوەی ئاسن دادەنرێت،بەسەر زەویدا لەناوەڕاستی شەقامەكاندا تۆڕێكی فراوانی ئاسن بە نێو گەڕەك و بازاڕ و شوێنە گشتیەكاندا جێگیر دەكرێت، بۆ گواستنەوەی خەڵك بەم هێڵی تراموای ئاسنینە،ئەم هێڵی ئاسنە لەگەڵ ئەوەی دیمەنێكی جوان و شارستانی بە شارەكان دەبەخشێت،لەگەڵ ئەوەشدا بە هۆكارێك بۆ پاراستنی ژینگە دادەنرێت و كارئاسانییەكی بەرچاوی بۆ هاووڵاتیان دەستەبەر كردووە.
هێڵی تراموا لە وڵاتانی پێشكەوتوودا لە زۆربەی شارە گەورەكاندا جێگیر كراوە،لەبەرئەوەی نرخی بلیتی هەرزانە لەچاو هێڵەكانی دیكە، چینی خوێندكاران و فەرمانبەران و كرێكاران سوودێكی ئێجگار گەورە لەم هێڵی ئاسنە دەبینن. 
هێڵی تراموا وەك هێڵەكانی دیكەی ئاسن تەنها لەو وێستگانەدا ڕادەوستێت كە بۆی دیارییكراوە،تاكە جیاوازییەكی دیكەی ئەم هێڵی تراموایە ئەوەیە، كە دەتوانێت بەو شوێنانەدا بجووڵێت كە هیچ هێڵێكی دیكەی گواستنەوە بۆیان نییە هاتوچۆی لێبكەن بەتایبەتی لەناو سەنتەری بازاڕە فراوان و گەورەكاندا، ئەمەش وایكردووە خەڵكێكی زۆر بەهرەمەند و سوودمەند بن لەم هێڵی گواستنەوەیە.
جموجوڵ و كارپێكردنی تراموا بە تەزووی كارەبایە و هیچ بۆن و دەنگ و دوكەڵێكی نییە،كە ببێتەی مایەی پیسكردنی ژینگە و بێزاركردنی خەڵك وەك هێڵەكانی دیكەی ئاسن. هەروەها چەندین كارمەند و جابی و شۆفێری لەخۆگرتووە بۆ راپەڕاندن و بەڕێوبردنی كارەكانی.
چاودێرییەكی ورد هەیە لەسەر هێڵكە تاوەكو خەڵكی بەبێ بلیت و كارتی بەشداریكردنی مانگانە سەر نەكەون،هەر كەسێك بەبێ بلیت سەر بكەوێت،غەرامە دەكرێت. كاركردنی ئەم هێڵە لە سەعات (6) ی بەیانییەوە دەست پێ دەكات تاوەكو (12) ی شەو.

وتارەکانی نوسەر