ساڵانێكه جه‌نگی ئاو به جه‌نگی ئاینده له نێوان وڵاتانی جیهان ناوده‌برێت، به‌ڵام وادیاره عیراق و هه‌رێمی كوردستان وه‌كو یه‌كه‌مین ناوچه‌كانی جیهان پریشكی ئه‌و جه‌نگه‌یان به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش به روونی له چه‌ند ساڵی كه‌می رابردوودا ره‌نگی به‌سه‌ر عیراق داوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی وڵاتانی دراوسێ ده‌یان به‌نداویان له‌سه‌ر رووبار و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ ناو عیراق دروستكرد.
ئێمه ده‌زانین سه‌رچاوه‌ی رووباره‌كان دیجله و فورات له توركیا و به دیاریكراویش باكووری كوردستانه‌وه‌یه، ئه‌م دوو رووباره‌ش له دێر زه‌مانه‌وه ناوی (میزۆبۆتامیا) وڵاتی نێوان دوو رووباری به‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه به‌خشیوه، كه به‌لانكه‌ی شارستانییه‌ت هه‌ژمار ده‌كرێت و ئاو بووه‌ته هۆكاری دروستبوونی ئاوه‌دانی و دامه‌زراندنی چه‌ندین ده‌وڵه‌ت و شارستانیه‌تی كۆن.
ئه‌گه‌ر ئاو له كۆندا هۆكارێكی ژیان و رێگری بووبێت له قات و قڕی له عیراق و زۆرێك ناوچه‌ی جیهان، ئه‌وا له ئێستاشدا ئه‌و گرنگییه‌ی له‌ده‌ست نه‌داوه‌و زۆرێك وڵات بۆ دروستكردنی فشار له‌سه‌ر وڵاتانی تر به‌كاری ده‌هێنن به‌مه‌به‌ستی سه‌پاندنی ئه‌جێندا و سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به سه‌ریاندا.
جه‌نگی ئاو ساڵانێكی زۆره له‌لایه‌ن شیكار و پسپۆڕانی سیاسیی وه‌كو چه‌مكێك به‌كاردێت بۆ جه‌نگی ئاینده له‌جیهاندا، كه هه‌ندێك وڵات له دوو ده‌یه‌ی پێشووه‌وه ده‌ستیان به جێ به‌جێكردنی كردووه، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێمه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌یبینین له نێوان توركیا و ئێران و عیراق و هه‌روه‌ها له نێوان ئه‌سیوپیا و سودان و میسر.
ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه، ململانێی و جه‌نگی ئاوه له نێوان توركیا و ئێران و عیراق، به‌تایبه‌ت كه توركیا به پله‌ی یه‌كه‌م و ئێران به‌پله‌ی دووه‌م ده‌یان به‌نداویان له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هاتوو بۆ عیراق و سوریا دروستكردووه، ئه‌وه‌ش پشكی ئه‌و دوو وڵاته‌ی له‌و سه‌رچاوانه به شێوه‌یه‌كی كاره‌ساتبار كه‌مكردۆته‌وه.
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه دروستكردنی به‌نداو له‌سه‌ر رووبار و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له نێوان توركیا و ئێرانیش، قه‌یرانی له نێوان ئه‌و دوو وڵاته دروستكردووه، له‌و رووه‌وه حسێن ئه‌میرعه‌بدولهه‌یان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌م دواییه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد، وڵاته‌كه‌ی په‌نا ده‌باته به‌ر دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، دژ به توركیا، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین به‌نداوی له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رچاوانه دروستكرد، كه ده‌ڕژێنه ناو خاكی ئێران.
حكومه‌تی عیراقیش ناره‌زایی خۆی نیشانداوه له‌سه‌ر دروستكردنی به‌نداو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له سه‌ر رووبار و سه‌رچاوه ئاوییه هاتووه‌كان بۆ عیراق، كه ئه‌وه‌ش كه‌مبوونی پشكی ئاوی عیراق به‌ره‌و كاره‌ساتی زیاتر ده‌بات، دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵانی رابردوو توركیاش چه‌ندین به‌نداوی زه‌به‌لاحی له‌سه‌ر هه‌ردوو رووباری دیجله‌و فورات دروستكرد.
ووشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ساوه و ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین و كه‌مبوونی ئاوی دیجله و فورات گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ی ئه‌و ململانێی و جه‌نگی ئاون كه له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، كه كاریگه‌ری وێرانكه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر عیراقه‌وه، كه خۆی رووبه‌رووی ووشكه ساڵی بۆته‌وه له چه‌ند ساڵی رابردوودا، به‌تایبه‌تی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور، كه به‌هۆیه‌وه زۆرێك كێڵگه و زه‌وی كشتوكاڵی له‌ناوچوون و زه‌ره‌ر و زیانی گه‌وره‌ش به ئابووری عیراق و جورتیارانی گه‌یشت.