ره‌سوڵ بۆسكێنی
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆمه‌ڵێك پرس و بابه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی گرنگ هاته‌كایەوە، ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی له ده‌وری كۆبوونه‌وه به‌ئاراسته‌ی خه‌بات و تێكۆشانی پاك و بێگه‌رد له‌گه‌ڵ كاروانه‌كه‌یدا كه‌وتنه‌ڕێ، خاوه‌ن هزر و بیروباوه‌ڕێكی به‌هێزبوون، له به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌شدا (ی.ن.ك) بووه چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو چین و توێژه‌كان، له پێناوی كۆمه‌ڵێك پرەنسیپ و ره‌وشتی به‌رزی شۆڕشگێڕانەدا خه‌باتیان ده‌كرد، ئه‌مه بووه مایه‌ی خوشه‌ویستی و جێگای متمانه و مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست به‌گیانێكی به‌رزی هه‌ڤاڵانه، به‌خۆڕاگری و قاره‌مانێتی، كه به‌رزترین سه‌رمایه گیانیان بوو، به‌نیشتمان و رێبازی یه‌كێتیان به‌خشی، بۆ به‌دیهێنانی ئازادی و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و به‌ده‌ستهێنانی مافه مرۆیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ئه‌مه‌ش بووه هۆی به‌خشینی گه‌وره‌ترین متمانه به (ی.ن.ك) له لایه‌ن كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، كه له رۆژانی خه‌باتی شاخدا مێژوویه‌كی گه‌ش و پڕ شانازی و سه‌روه‌ریی تۆمار كرد.
یەکێتی و جەماوەرەکەی
سه‌ره‌ڕای بوونی هه‌مان به‌رنامه‌ی پرشنگداری یه‌كێتی، ئه‌گه‌ر ئێستا ساردی و جیاوازییه‌ك له نێوان یەکێتی و جەماوەرەکەیدا به‌دی ده‌كرێ، بێگومان كه‌موكوڕی له بەرنامە و دروشمەکانیدا نییە، بەڵکو نەتوانراوە ئەرکەکان وەک پێویست جێبەجێ بکرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێتی هێشتا ئومێدی هه‌ستانه‌وه‌ی مه‌حاڵ نییه، چونكه یه‌كێتی خاوەنی کەرەستەی باشی خۆڕێکخستنەوە و خاوه‌نی چه‌ندان كادری شاره‌زا و به‌توانا و شایسته‌یه، زۆر له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان پێیان وایه هێشتا یه‌كێتی له مه‌یدانی سیاسه‌تی هه‌رێمدا به‌دیلی نییه و هێشتا دەتوانێت بۆ نه‌خشی داهاتووی سیاسه‌تی خۆی، شانازی به‌ڕووبارێك خوێنی شەهیدان و مێژووه پڕشنگداره‌كه‌یه‌وه بكات.
بێگومان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تائێستاش شیاوترینی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانه، بۆیە هه‌میشه شایانی خۆ نوێكردنه‌وه‌یه، بەداهێنان و به‌رنامه‌ی نوێ باوه‌ش بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ده‌كاته‌وه، ئه‌مجاره‌ش یەكێتی ده‌یه‌وێت له رێگەی وێستگه‌یه‌كی ترەوە تێڕوانینی هزری و سیاسی و ئایدیۆلۆژی خۆی رێكبخاته‌وه و ئه‌و بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی سه‌رجه‌م حزبه‌كان به‌ره‌و رووی كۆمه‌ڵێك ره‌خنه و داواكاری جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان بوونه‌ته‌وه، یه‌كێتی تێده‌كۆشێ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سیمای حزبایه‌تی دروست و شكۆی یه‌كێتی، به‌دیهێنانی یه‌كسانی و هاوبه‌شی راسته‌قینه و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بایه‌خ و رێز بۆ كادر و ئه‌ندامانی خۆی و ئاشت كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.
چاره‌سه‌ری كێشه‌كان
له‌و روانگه‌یه‌وه، كۆتا هه‌وڵی یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بڕیاری سازدانی (دیداری یه‌كێتی) داوه، هه‌ڵبه‌ته هه‌ندێك ئه‌م دیداره به‌چاره‌سه‌ر ده‌زانن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی دنیابینی و دیاریكردنی ئاینده‌ی گه‌شی یه‌كێتی گۆڕانكاری باش بکات، هه‌ندێكیش به‌بێ هوده و كات كوشتنی ده‌زانن و پێیانوایه ئه‌گه‌ر بڕیاری جدی له گۆڕانكاریه‌كاندا به‌دینه‌یه‌ت گرنگی ئه‌وتۆی نابێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م دیداره باشترین هه‌وڵه، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و گۆڕانكاری به‌ئاراسته‌یه‌كی باش بكرێت.
بێگومان زۆرێك له‌وانه‌ی ره‌خنه له یه‌كێتی ده‌گرن كه‌موكوڕییه‌كان ده‌گێڕنه‌وه بۆ ئه‌و ململانێ و دووبەرەكی و تەكەتول و باڵباڵێن و بەرژەوەندخوازیه‌ی له نێو ریزه‌كانی یه‌كێتیداهه‌یه، بەڵام ئه‌وه‌ی ئاشكرایه یه‌كێتی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌هۆی فره‌مینبه‌ری و تێڕوانینی جیاواز هه‌میشه ناكۆكی و ناته‌بایی و ته‌نانه‌ت لێكترازان و جیابوونه‌وه‌ش له ریزه‌كانی یه‌كێتیدا هه‌بووه، به‌ڵام هیچ كات ئه‌و ناكۆكی و ناته‌بایی و لێكترازانه نه‌بۆته هۆی ئه‌و ساردی و نائومێدی و بێ متمانه‌ییه‌ی، كه ئێستا له ناو كادر و ئه‌ندامانی یه‌كێتیدا هاتۆته‌كایه، بۆیه ده‌توانین باوه‌ڕ به‌وه بێنین سه‌ره‌ڕای ئه‌و هۆكارانه‌ی باسكران، چه‌ندین هۆكاری تریش هه‌ن بوونه‌ته‌وه له‌مپه‌رێك له به‌رده‌م گۆڕانكاریه‌كاندا، له‌به‌رئه‌وه یه‌كێتی ده‌بێت به‌جدی له‌م دیداره‌دا بیر له چاره‌سه‌ریان بكاته‌وه.
دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌موان
چه‌ندان كادر و ئه‌ندامی یه‌كێتی زیزبوون و له ماڵه‌وه‌ن و پێیانوایه مافیان خوراوه، دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌موان وه‌ك یه‌ك نییه، له‌و لایه‌نه‌وه پێویسته یه‌كسانی و داپه‌روه‌ری په‌یڕه‌و بكرێ و ماف بۆ خاوه‌ن ماف بگه‌ڕێته‌وه. تۆراوه‌كان ئاشت بكرێنه‌وه، پاداشت و سزا په‌یڕه‌و بكرێت، به‌ڵام به‌ناوی ئاشتكردنه‌وه لافاوی خه‌ڵكی بێ كه‌ڵك و نه‌شیاو نه‌خرێته ناو ریزه‌كانی یه‌كێتییه‌وه، ریزه‌كانی ئه‌وه‌نده‌ی تر بشێوێنێ.
گه‌نده‌ڵی و كه‌موكوڕی ئه‌م حكومه‌ته خه‌ڵكی ته‌واو بێزاركردووه، هه‌ندێك كاری نه‌شیاو هه‌موو پلان و به‌رنامه‌كانی یه‌كێتی داپۆشیوه و به‌هۆی هاوبه‌شی له حوكمڕانیدا له لای خه‌ڵك پارتی و یه‌كێتی دوو رووی یه‌ك دراون، پێویسته نهێنیه‌كان بۆ خه‌ڵك ئاشكرا بكرێن و راستگۆیانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئاگاداره پێویسته ئاشكرا بكرێت و راشكاوانه بوترێت له چاكه و خراپه به‌شدارین و له ستایش و ره‌خنه‌دا هه‌ین، ده‌بێ ئه‌وه بزانین به‌هۆی ئه‌م بارودۆخه نه‌خوازراوهوە حكومه‌ت له به‌ره‌یه‌كه و جه‌ماوه‌ر له به‌ره‌كه‌ی تره، دیاره یه‌كێتیش ناتوانێ له هه‌ردوولا بێت، پێویسته ئه‌م دۆخه چاره‌سه‌ر بكات و داهاتوو له به‌رچاو بگیرێت.
كاتی ئەوە هاتووە سەرجەم بواره‌كان گفتوگۆی وردیان له‌سه‌ر بكرێت، داهاتی یەکێتی روون و شەفاف بێت، كاره‌كان له نهێنیدا نه‌مێننه‌وه و ئاشكرا بكرێن، بازاڕ و گومرگ و خاڵه سنوورییه‌كان رێكبخرێنه‌وه، به‌رپرسانی بازرگان له حزب دووربخرێنه‌وه و پۆستیان لێوه‌ربگیرێته‌وه، هه‌موو ئه‌وانه نه‌ك ته‌نیا دروشم و به‌ڵێن بێت، به‌ڵكو پێویسته سه‌رجه‌م بواره‌كانی تر گۆڕانكاری ریشه‌یی تێدا بكرێت، لێره‌وه ده‌توانرێت جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئاشت بكاته‌وه.
ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه یه‌كێتی ببێته‌وه به‌یه‌كێتی جاران، پاراستنی كۆمه‌ڵگا له ئه‌ستۆ بگرێت، رای ئازاد رێزی لێبگیرێ و بیروڕای جیاواز و كاری رۆژنامه‌گه‌ری گرنگی پێبدرێت، له‌سه‌ر پرەنسیپ و دنیابینیه‌كی رۆشن دابڕێژرێته‌وه، یەكێتی ببێتەوە بەحزبی تێكۆشەران و كادر و ئه‌ندامه زیز و دڵشكاوه‌كان ئاشت بكرێنه‌وه، جاسوس و ماستاوچی ئه‌وانه‌ی تاكه‌مه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان بۆ به‌رامبه‌ریان ده‌نوشتێنه‌وه دووربخرێنه‌وه. خانەوادەی شەهیدان و پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌ری دێرین تێڕوانین و گلەییەكانیان بەهەند وەربگرێت.
گیانی بەرپرسیارانە
پێویسته یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌گیانێكی بەرپرسیارانە پەیوەندی له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایەنە سیاسیەکان بره‌و پێبدات و بۆ داهاتووی گه‌شی نه‌ته‌وه‌كه‌مان پەیامێکی روون و نیشتمانی هەبێت، له هه‌موو بواره‌كاندا تاکتیکی نوێ و بایه‌خداری هه‌بێت، دیداری یەکێتی لە پێناوی سەرلەنوێ هەستانەوەی یەکێتیدا، پێدانی بایه‌خ و رۆڵی چالاك بەو كادر و خەڵکە پەراوێزخراوانەی هێشتا دڵسۆزی یەکێتین و دەتوانن له هەستانەوەی یه‌كێتیدا هاوكاری به‌هێزبن.
بۆ ئەوەی دیداری یەکێتی باشترین رۆڵ و زۆرترین سوود ببه‌خشێت، دیدار له‌گه‌ڵ ئەوانە بکات کە زۆرترین تێبینی سوودبەخشیان بۆ باشترکردنی یەکێتی هه‌یه، نابێت شوێن به كه‌سانێك پڕ بكرێته‌وه چاویان كه‌موكوڕیه‌كان نابینێت، هه‌ست به‌دۆخی سیاسی ئازاربه‌خشی یه‌كێتی و هه‌ڤاڵه‌كانیان ناكه‌ن، دیداری یه‌كێتی ده‌بێت دیداری هه‌موو ئه‌و هه‌ڤاڵانه بێت، كه له هه‌ر گۆشه‌یه‌كی یه‌كێتیدا جێی بۆته‌وه و به‌بێ هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تایبه‌تی خۆیان بۆ یه‌كێتی یه‌كلا كردۆته‌وه، دیداری یه‌كێتی ده‌بێ ته‌واوی ئۆرگان و ناوه‌نده‌كانی یه‌كێتی بگرێته‌وه و بكرێته وێستگه‌یه‌كی تری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری (یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆچی؟).