(50)
گۆشه‌ی ئه‌مجاره‌م كه ژماره (50)یه، ده‌بێته دوا گۆشه‌ی (شریت) كه به درێژایی ئه‌م په‌نجا ئه‌ڵقه‌یه، به‌دڵ و هه‌ست و سه‌لیقه و ویستی خۆم هه‌رچی ویستم له‌باره‌ی هونه‌ر و فه‌رهه‌نگی هونه‌ر، به‌تایبه‌ت بواری گۆرانی و میوزیك نووسیم، بێگومان هه‌ڵبژاردنی ناوی گۆشه‌كه و ئامانجی گۆشه‌كه‌شم بۆ ئه‌وه بوو كه پێموایه نووسینی رۆژنامه‌وانی له‌باره‌ی هونه‌ری گۆرانی و میوزیك به‌زمانی كوردی ئێجگار كه‌مه، كه هه‌ندێكجار وام لێدێت بڵێم له جێی نه‌بووان دایه. بۆیه به‌شانازییه‌وه له‌م په‌نجا ئه‌ڵقه‌یه‌ی گۆشه‌كه‌م زۆر ئامانجم پێكا.
سه‌باره‌ت به ره‌خنه‌ی ئه‌مجاره‌م سه‌باره‌ت به‌و خول و راهێنان و فێرگه‌ی فێربوونی میوزیك و گۆرانییه كه ماوه‌یه‌كه له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر په‌ره‌ی سه‌ندووه، به‌ڵام ئه‌م فێرگه و خولانه، چه‌نده مایه‌ی دڵخۆشین، ئه‌وه‌نده‌ش مایه‌ی نیگه‌رانی و ره‌خنه‌لێگرتنن. چونكه ئه‌گه‌ر ئامانجی فێرگه‌كان راهێنانی مناڵان و گه‌نجان بێت له‌سه‌ر ئامێره‌كانی میوزیك و ناسینه‌وه‌ی كلیل و نۆته‌كان كه ئه‌وه لایه‌نه پیرۆزه‌كه‌یه‌تی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر فێرگه‌كان (به‌داخه‌وه زۆربه‌یان وان)، ته‌نیا چه‌ند شتێكی سه‌ره‌تایی و كرچ و كاڵ فێری فێرخوازه‌كان ده‌كه‌ن و له‌به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌كی مانگانه، كه‌چی هه‌موو مانگه‌كه به‌سه‌ریه‌كه‌وه فێرخوازه‌كه ته‌نیا 12 بۆ 16 سه‌عات راهێنانی پێده‌كرێت، كه ئه‌مه‌ش بۆ فێرخوازێكی سه‌ره‌تایی زۆر كه‌مه، بۆیه زۆربه‌یان هیچی وا فێرنابن. جگه له‌مه‌ش مامۆستایان و وانه‌بێژانی فێرگه‌كان، ته‌نیا بایه‌خ به چه‌ند فێرخوازێك ده‌ده‌ن و ئه‌وانه‌ی تریش فه‌رامۆش ده‌كه‌ن، یان چه‌ند شتێكی سه‌ره‌تاییان فێرده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی كلیل و نۆته‌كان بناسنه‌وه و ئامێره‌كان بژه‌نن و له ئیقاع بگه‌ن!.
بۆیه وه‌كو چۆن لیژنه‌ی چاودێریی بازرگانی و ته‌ندروستی هه‌یه، هه‌قه سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستانیش چاودێرییه‌كی ئه‌م فێرگه و خولانه بكات، بزانێت ئاستیان چۆنه و تا چه‌ند فێرخواز فێری میوزیك ده‌بێت، سڵیش له‌وه نه‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م فێرگه و خولانه هی هونه‌رمه‌ندانی دێرین و گه‌وره‌ن، چونكه زۆرجار ته‌نیا فێرگه‌كان به‌ناوی ئه‌وانه، به‌ڵام له بنچینه‌دا چه‌ند وانه‌بێژێكیان هه‌یه كه وانه‌كان وه‌ك پێویست ناڵێنه‌وه.