جاسوسی

09:20 - 2024-05-18
حەمەی حەمەسەعید
393 خوێندراوەتەوە

حەمەی حەمە سەعید

جاسوس، کاری کۆکردنەوەی زانیارییە بە نھێنی لەسەر کەس و لایەن و شوێنی گرنگ، لە رابردوودا کۆکردنەوەی زانیاری ھەبووە بە نھێنی لەسەر بارودۆخی جەماوەر بۆ چارەسەری کێشەکانیان، کارێکی ئاسایی بووە.
بەڵام جاسوسی، بەمانا بێزراوەکەی ھەمان کەڵک وەرگرتنە لە زانیاری نھێنی لەسەر خوشک و براکەت لەسەر قەومەکەت لەسەر ھاونیشتمانییەکانت، لەسەر وڵاتەکەت بۆ بەرژەوەندی دوژمن.
لە کۆندا جاسوسیکردن زۆر بەنھێنی بووە، چونکە جاسوس بێزراو بووە و ھەم سزاشی ھەبوو.
ئێستا جاسوسیکردن بەئاشکرا و وەک بابەتەکانیتری ناو کۆمەڵ گەشەی کردوە، ئەوەتا جاسوسی بە ئەلکترۆنی و بەئاشکرا دەکرێت، جاسوسی ھەیە زانیارییەکانی جاسوس راستن، ھەشە زانیارییەکانی درۆ و ناڕاستن بۆ مەبەستی تایبەتن.

وتارەکانی نوسەر