سوودەكانی پارەدان بە كارتی بانكی ئەلیكترۆنی

09:53 - 2024-05-27
هاشم غەمگین
231 خوێندراوەتەوە

سیستمی خەرجكردن و پارەدانی ئەلیكترۆنی هۆكارێكە وا دەكات مامەڵەی خەرجی و كڕینەكانت بە ئاسانی و لە چەند چركەیەكتدا جێبەجێ بكەیت، بە گشتیش دەتوانین سوودەكانی بەكارهێنانی كارتی ئەلیكترۆنی لەم چەند خاڵەدا كورت بكەینەوە:
بەكاربەرانی كارتی ئەلیكترۆنی دەتوانن لەهەر شوێنێك بن پارە بگوێزنەوە سەر هەژماری یەكتر، هەروەها لەبری بەكارهێنانی كارتە بانكییەكەت دەتوانیت بە مۆبایلەكەت هەر مامەڵەیەك بتەوێت جێبەجێی بكەیت.
خەڵك متمانەی بە بانكەكان پتەو دەبێت لەبری ئەوەی پاشەكەوت و سەروەت و سامانەكەی لەماڵەوە دابنێت، لە بانكەكان دایدەنێت.
وا دەكات بانكەكان پارێزگاری لە سەروەت و سامانی هاووڵاتیان و سەرمایەداران بكەن لە دزین و فەوتاندن بیانپارێزن.
لە رێی مۆبایلەكەیەوە دەتوانێت وردبینی بۆ پارەكانی بكات و بە ئاسانی بزانێ بۆ چ مەبەستێك و لە چ كات و شوێنێكدا خەرجی كردووە.
كاتێك كەسێك كارتی بانكییەكەی ون دەكات، یان لێی دەدزرێت، دەتوانێت بە مۆبایلەكەی هەژمارەكەی رابگرێت بۆ كەسی تر نەتوانێت بەكاری بهێنێت.
كەس ناتوانێت بە زۆرە ملێ كەسی تر ناچار بكات سەروەت و سامانەكەی لە ئامێرەكان رابكێشیت، تەنها بڕێكی دیاریكراو نەبێت، ئەویش لە ماوەی رۆژێكدا.
كامێرای چاودێری لە نێو بانك و وێستگەی ئامێرەكانی پارەڕاكێشان دادەنرێت.
كەس ناتوانێت كارتی بانكی كەس بەكار بهێنێت، لەبەر ئەوەی  بە فەیس ئای دی، روخسار و دەموچاوی خۆی دەكرێتەوە.
دەتوانێت بە ئۆنلاین لە هەر شوێنێك بێت، هەر كاڵایەك بیەوێت بیكڕیت. هەر كاتێك پاشەكەوت و سەروەت و سامان و پارەدان بوو بە كارتی بانكیی، قەرزی درێژ خایەن بۆ هەر مەبەستێك لە بانكەكان بە بەشداربوان دەدرێت.
بازرگانان سوودێكی زۆر وەردەگرن لە كڕین و فرۆشتن بە كارت و كارتی ئەلیكترۆنی و كارئاسانییەكی خێرا و پارێزراو و بەرچاویان بۆ دەكات.

ئامێرێكی راكێشانی پارە

وتارەکانی نوسەر