بنبه‌ستی سیاسی عیراق دوای حه‌وت مانگ له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رده‌وامه، كێشه‌كانی ناو ماڵه سیاسییه‌كانی (شیعه، كورد، سوننه)، به شێوه‌ی جیاجیا بوونی هه‌یه، به‌تایبه‌ت هه‌ردوو باڵه گه‌وره‌كه‌ی شیعه، كه خۆیان له ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌بیننه‌وه، ئه‌وه‌ش بێزاری نه‌ك لای هاووڵاتی ئاسایی عیراقی، به‌ڵكو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش دروستكردووه، كه هه‌وڵده‌دات سه‌قامگیری سیاسی له‌م وڵاته‌دا بێـته‌ئاراوه.
نیگه‌رانیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر بنبه‌ستی ناو پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق له وته‌كانی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق جینین بلاسخارت كه سێشه‌ممه‌ی رابردوو بۆ رۆژنامه‌نووسانی وت ده‌رده‌كه‌وێت، كه تێیدا هانی توێژی سیاسیی عیراقی دا هه‌وڵی بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه سیاسییه بده‌ن، كه به‌هۆی ناكۆكییه‌كانه‌وه له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران دروست بووه.
بلاسخارت هۆشداری دووباره به‌رپابوونی ئاڵۆزی و خۆپیشاندانی گه‌وره‌ی له عیراق دا، ئه‌گه‌ر بنبه‌ستی سیاسیی به‌رده‌وام بێت، له‌به‌ر پێویستی هاووڵاتیانی عیراقی به حكومه‌ت و ئیداره‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌رده‌وام بێـت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه زۆرجار، لێدوانه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كان توڕه ده‌كات و به ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری عیراق تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن، وتی، نا‌بێـت عیراق بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئاڵۆزی و خۆپیشاندانه‌كانی 2018 كه توندوتیژی زۆری رووبه‌ڕوو بۆوه، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن میلیشیا چه‌كداره‌كان و هه‌ندێك له هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه.
بلاسخارت هه‌روه‌ها پێویستی بوونی نیازی پاكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆییه‌كان به‌پێویست زانی، بۆ ئه‌وه‌ی عیراق به‌ره‌و پێش بچێت.
سه‌باره‌ت به كورد و هه‌رێمی كوردستانیش، كه پێشتر بلاسخارت ئاماژه‌ی به بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم كردبوو، ئه‌مجار رایگه‌یاند، ناكۆكیی و ململانێی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان، له ئێستادا قووڵتر بۆته‌وه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر دانیشتوانی هه‌رێم به‌گشتی به‌جێهێشتووه. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئێستا هه‌وڵی سه‌ره‌تایی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان هێزه سیاسییه‌كان، به‌تایبه‌ت له ناو ماڵی كورد، كه ئه‌وه‌ش بێگومان كاریگه‌ری باشی ده‌بێت ئه‌گه‌ر رێكه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ندێ مه‌سه‌له بكرێت، وه‌كو پۆستی سه‌رۆك كۆمار و هه‌روه‌ها چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی تری گرنگی ناو هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت چاره‌سه‌ركردنی عه‌جزی دارایی و مه‌سه‌له‌ی مووچه و بژێوی هاووڵاتیان.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێـته‌وه كێشه‌كانی ناو ماڵی شیعه‌یه، كه ئاڵۆزتره و به روونی له‌دوا تویتی موقته‌دا سه‌در ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا ناكات، ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ربوونی بنبه‌ستی سیاسیی عیراق دواده‌خات بۆ كاتێكی دیاری نه‌كراو، كه ئه‌وه‌ش دواجار به‌زیانی هاووڵاتی ئاسایی عیراقی كۆتایی دێت.