نێچیروان بارزانی قسە ڕاستەکەی کرد

08:11 - 2024-07-02
عەتا تەها
270 خوێندراوەتەوە

   عەتا تەها

 

کاری باش و گوفتاری باش، هەرکەس بڵێت و ئەنجامی بدات، جێگەی رێزو پێزانین و ستایشکردنە


نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لە هەمانکاتدا جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتیی دیموکراتی کوردستان، بەپێچەوانەی زۆرێک لە کادرانی حزبەکەی، رەتیکردەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپشت ئاگرکەوتنەوەکانی شارەکانی هەولێر و کەرکوک و دهۆکەوە بێت.
بارزانی سەبارەت بە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکان هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و لەبەرامبەردا وەک جۆرێک لە پاڵپشتی ستایشی یەکێتی کرد.
لێرەدا هەڵبەتە مەبەستمە ئەوە بڵێم کاری باش و گوفتاری باش، هەرکەس بڵێت و ئەنجامی بدات، جێگەی رێزو پێزانین و ستایشکردنە، ئەو هەڵوێستەی سەرۆکی هەرێم بەنمونە.
ئەو گوتانەی جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی هەر زوو کاردانەوەی لێکەوتەوە بەجۆرێک لای خەڵکی دادپەروەر و نیشتمانپەروەر، ستایش و دەستخۆشی لێکرا، بەپێچەوانەوە لای بەشێکی کادرانی پارتی، جێی تێڕامان و هەڵوەستە لەسەرکردن بوو.
لەکۆتاییدا ئەوەی گرنگە، دەنگی حەق و شەقامە سەربکەوێت و دەربکەوێت، نەک نوخبەیەک لە دەسەڵاتداری پاوانخواز.


وتارەکانی نوسەر