هـەڵبژاردن قۆناغێکی راگوزەر دەبێت

09:44 - 2024-07-04
دانـا لوقـمان بـۆتـانی
355 خوێندراوەتەوە

هـەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، هەڵبژاردنێکی جیاوازتر دەبێت بەراورد بەو هەڵبژاردنانەی لە رابردوودا کراوە لەڕووی:
- ژمارەی دەنگدەران و دەنگدەری نوێ.
- کورسی پەرلەمان و کۆتاکان.
- بازنەکانی هەڵبژاردن.
- سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردن لەلایان کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی بەغداوە.
هەموو قۆناغێکی دیموکراسی لە هەڵبژاردندا، کۆمەلێک دەرفەتی نوێ دروستدەکات و گۆڕانکاری لە پڕۆسەی سیاسی و چۆنێتی ئـیدارەدانی وڵات دەھێنێتە ئـاراوە.
دوای هەڵبژاردنی ئـەمجارە لە کۆمەڵێک گۆڕانکارییەوە نزیک دەبینەوە، بەڵام لەهەمووی گرنگتر ئـەوەیە پڕۆسەی ئـیدارەدانێکی سەرکەوتوو لەگەڵ واقیعی گوزەرانی خەڵک و رەوشی ناوچەکە دروست ببێت. 

 

هەڵبژاردن لەم قۆناغەدا دەتوانێت راگوزەر بکات بەرەو قۆناغێکی تر، جگە لەوەی پێکهاتەیەکی نوێی حکومڕانی هەڵدەبژێرێتەوە و هەیکەلی حکومەتی نوێ دروست دەکات

 

ئـێستا هەرێمی کوردستان بە دوو کێشەی سەرەکییەوە دەناڵێنت:
-1واقیعی گوزەرانی خەڵک لە هەرێمی کوردستان وەک پێویست نییە، لەڕووی مووچە و هەلی کارکردن و رێژەی بێکاری و شایستە داراییەکان کە سەرچاوەی سەرەکین بۆ بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان کە ئـەمەش گرفتی بۆ ژیان و کۆمەڵگە دروستکردووە .
-2 بەھۆی پێگەی جیۆپۆلەتیکییەوە، ململانێی زلهێزەکان و جەنگی ناوچەکە لەسەر ئـاستی ئـیقلیمی ئـەو هەڕەشە تازەیەن کە کاریگەریی دروستدەکەن لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان .
بۆیە هەڵبژاردن لەم قۆناغەدا دەتوانێت راگوزەر بکات بەرەو قۆناغێکی تر، جگە لەوەی پێکهاتەیەکی نوێی حکومڕانی هەڵدەبژێرێتەوە و هەیکەلی حکومەتی نوێ دروست دەکات، پێویستە هەوڵ بۆ بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان بدات و بەرەو باشی بچێت و لەلایەکی تریش خۆبەھێزکردنەوە و رێکخستنی گوتاری سیاسی دروستببێت لەسەر ئـاستی نێودەوڵەتی کورد خاوەنی گوتاری نیشتمانییانەی خۆی بێت لەبەرامبەر هەر ئـەگەرێکدا بۆ پاراستنی ئـەزموونی سیاسی و بەرژەوەندیی گشتی گەل.

وتارەکانی نوسەر