دۆسێی کەرکوک و پارێزگارەکەی

10:56 - 2024-07-20
ستران عەبدوڵڵا
147 خوێندراوەتەوە

یەکێتی ریوایەت و رای خۆی دەڵێت، لە بابەتی کەرکوکەوە تا رەوشی هەرێمی کوردستان تا دۆخی عیراق و پەستانی هەرێمی. پارتیش را و ریوایەتی، گوایە خۆی دەڵێت لەسەر هەمان ئەو دۆسێیانە.
دەمێنێتەوە رای گەلەکەمان، دەمێنێتەوە قەزاوەتی گەل و رای راشکاوی دەستەبژێری.
سەبارەت بە قەزاوەتی گەلەکەمان ئەوا لە هەڵبژاردنی داهاتوو  دەیبیستین و دەیبینین. 
ئەمما رای دەستەبژێر دەکرێت ئێستاش بگوترێت، چونکە ئەمان دەتوانن بەپێی پێدراوەکانی بەردەست و کەڵێنی  نێوان لێدوانەکان و هەڵسەنگاندنی مەرجەعیەتی ئەدەبیاتی کوردایەتی و بەرژەوەندییەکانی گەل بیڵێن.

چەوتەکانی سیاسەت بۆ سەرخستنی ئامانجی ناڕەوایان دۆست و لایەنگیریان ناوێت، تەنها ئەوەندەیان بەسە بێدەنگی فەرهەنگی زاڵبێت و هیچ قەزاوەتێک لە ئارادا نەبێت.
دەستەبژێری کورد، وەک گەلەکەمان وایە، دوودڵ و ترسنۆک نییە، بەڵام زانیاری و پێدراوی دەوێت.
یەکێتی کە لەسەر هەقە و راستی لایە، دەتوانێت شێری بکا و شەرحی بکات. ئێستا جارانی ناو شاخ و دۆڵەکان نییە کە راستی و رەوایی تیا بزر دەبوو، ئێستا تەختانییە و دەرفەت زۆرە و گوێگری راستیش هەروا. 
رەنگە لەبەر ئەمەشە، جەماعەت سەغڵەتن.

وتارەکانی نوسەر